کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


رۆژنامه‌نووسانى ولاَته‌كه‌م تۆزقالَێك غيره‌ت

Friday, 06/12/2013, 12:00


كوشتى رۆژنامه‌نوسان له‌كاره‌ هه‌ره‌ چه‌په‌لَ و قێزه‌ون و ترسنۆكه‌كانه‌، كارى ئه‌و كه‌سانه‌يه‌ كه‌ له‌ قه‌لَه‌م و رۆژنامه‌ و نوسين سلَ ده‌كه‌نه‌وه‌،واده‌زانن به‌له‌ناوبردنى ئه‌و كه‌سانه‌ ئيدى،تاوانه‌كانيان ده‌شارێته‌وه‌و،ديزه‌ به‌ده‌رخۆنه‌ ده‌كه‌ن، كوشتى كاوه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ى، نه‌يه‌كه‌م كه‌سه‌و،نه‌دوا كه‌سيش ده‌بێت،من به‌دوورى نازانم كه‌سبه‌ينێ نۆره‌ى من يان هه‌ر رۆژنامه‌ نوسێكى ديكه‌ دێت.
تاوانه‌كه‌ هه‌ركێ بێت و، چ مه‌رام و مه‌به‌ستێكى له‌پشته‌وه‌ بێت، ته‌نها و ته‌نها له‌يه‌كێتى و پياوكوژه‌كانى به‌ده‌ر نيه‌،ئه‌و كاره‌ ترسنۆكانه‌و پرِ شوره‌يه‌ كارى ئه‌وانه‌و، درێژكراوه‌ى زنجيره‌ تاوانه‌كانى ديكه‌ى ،كوشتى سه‌روه‌تى پاسه‌وانى تالَه‌بانى و،هه‌ولَى تيرۆرى شاسواره‌.
به‌لاَم به‌داخه‌وه‌ وسه‌د حه‌يف و مخابن، بۆ سه‌نديكاى به‌ناو رۆژنامه‌نووسان، بۆ مافى مرۆڤ ،بۆ كه‌سانى ئازادى خواز، بۆ حزب و رێكخراوه‌ مرۆڤ دۆسته‌كان، كه‌ رۆژانه‌ ولاَتم ده‌بێته‌ قه‌سابخانه‌، نرخ و قيمه‌تى مرۆڤه‌كان تا بلَێت بێ ئه‌رزش و سوك ده‌بێت و، هه‌رزانترين نرخى هه‌يه‌،به‌راستى مايه‌ى داوه‌شن و شه‌رمه‌زارى و ريسوايه‌ ،بۆ كۆمه‌لَگايه‌ك، كه‌ به‌ئاشكرا و بێ ترس و سلَه‌مينه‌وه‌،گيانى مرۆڤه‌كان هه‌راج ده‌كرێت،به‌شێوازى جياجيا له‌ناو ده‌برێن، كه‌چى سه‌رجه‌ميان بونه‌ته‌ وشتر مرخ و وكه‌رِ و كوێر،له‌ئاست ئه‌و هه‌موو تاوان و كوشت و برِه‌ بێ خه‌من،به‌لاَم له‌به‌رامبه‌ر تێكدانى په‌يكه‌رێك و شكاندنى،كه‌مپين ونارِه‌زايى و واژوو كۆده‌كه‌نه‌وه‌،به‌راستى من وه‌كو خۆم له‌برى ئه‌و به‌ناو رێكخراو و سه‌نديكايانه‌، هه‌ست به‌شه‌رمه‌زارى و خه‌جالَه‌تى و روو رِه‌شى ده‌كه‌م،كاتێك ده‌بينم گه‌نجێكى بوێر و چاو نه‌ترس،له‌به‌ر ئه‌وه‌ى گه‌نده‌لَى و ناعه‌داله‌تى و دزى و بێ ناموسى ئه‌و به‌رپرسانه‌ ده‌خاته‌ روو،له‌برى ئه‌وه‌ى ده‌ست خۆشى و ستايش بكرێت و ،به‌دواداچوون بۆ زانيارى و نوسينه‌كانى بكرێت، ، ژيانى خۆى و مالَ و مندالَى ده‌كه‌وێته‌ مه‌ترسيه‌وه‌،هه‌رِه‌شه‌ى لێده‌كرێت و، قسه‌ى سوكى پێ ده‌وترێت، سه‌رئه‌نجاميش به‌گولله‌ وه‌لاَم ده‌درێته‌وه‌.كه‌چى نوسه‌رێكى خۆ فرۆش،جاش قه‌لَه‌مێك، كه‌ خيانه‌ت و ماستاو و كلكه‌ له‌قێى بۆ په‌رپرسان بۆته‌ كارى رۆژانه‌ى، خه‌لاَت ده‌كرێت،زه‌وى پێده‌ده‌ن، ئوتومبيلى گران به‌هاى پێده‌به‌خشن، به‌ پله‌ى به‌رزى سه‌ربازى خانه‌نشين ده‌كرێت، به‌رده‌وام له‌سه‌ر حسابى ئه‌م و ئه‌و ده‌نێردرێت بۆ هه‌نده‌ران، شه‌و تابه‌يان له‌سه‌رحسابى كۆمه‌لَێك به‌ناوبه‌رپرس مه‌ست و سه‌رخۆشه‌ و له‌كه‌يف و رابواردندايه‌، له‌سه‌نديكاى به‌ناو رۆژنامه‌نوسان ئه‌ندامى كارايه‌،له‌رێكخراوه‌ ناحكوميه‌كان وپاشكۆى ده‌سه‌لاَت پۆست و پله‌ى هه‌يه‌.ئێمه‌ ومانانيش له‌به‌ر ئه‌وه‌ى راستى ده‌لَێين و عه‌يب و عار و گه‌نده‌لَى و،بێ ئابرِوى ئه‌وان ده‌خه‌ينه‌ روو، په‌راوێز ده‌خرێن وله‌هه‌موو شتێك بێ به‌رى ده‌كرێن، تێهه‌لَدان ده‌خۆين،زيندانى ده‌كرێن،ژيانمان ده‌كه‌وێته‌ مه‌ترسيه‌وه‌،.هه‌رِه‌شه‌ى كوشتنمان لێده‌كرێت، سه‌ر ئه‌نجاميش به‌ده‌ردى كاوه‌ و سۆران وسه‌رده‌شتمان ده‌به‌ن.
له‌ولاشه‌وه‌ سه‌نديكاى كارتۆنى رۆژنامه‌نوسان، بۆ ئه‌وه‌ى زياتر روو زه‌رد نه‌بێت، چيدى خه‌جالَه‌تى نه‌كێشێت، دێت زۆر ريسوايانه‌ و، بۆ خۆ رزگاركردن له‌و ئيحراجيه‌،به‌يان نامه‌يه‌كى سوك و بێ نرخى وه‌كو خۆيان ده‌رده‌كات ،به‌ وتنه‌وه‌ى قه‌وانه‌ سواوه‌كه‌(ئيدانه‌)ى ئه‌و تاوانه‌ ده‌كه‌ين خۆى لێ بێ به‌ريده‌كات.كۆتايى به‌ كاره‌ساته‌ ده‌هێنێت.
به‌راستى ئه‌وه‌، ئه‌وپه‌رِى زه‌ليلى و سوكى وچروكى ئه‌و سه‌نديكايه‌ ده‌رده‌خات و، ده‌يخاته‌ ژێر پرسياره‌وه‌ ،ئه‌وه‌نده‌ى ديكه‌ بێ ده‌سه‌لاَتى و نابوتى و پاشكۆ بونى ئه‌و سه‌نديكا روو زه‌رده‌ ده‌سه‌لمێنێت. ده‌ى ئه‌وا هه‌مووان ده‌زانين كه‌ كێ كاوه‌ى تيرۆر كرد،كێ سه‌رده‌شتى تيرۆر كرد؟ كێ سۆرانى تيرۆركرد؟ دلَنياشم ئێوه‌ش به‌حوكمى ئه‌وه‌ى سه‌رله‌به‌رتان رۆژنامه‌نوسن و، له‌بوارى لێكۆلَينه‌وى رۆژنامه‌نوسى و، سه‌بقى رۆژنامه‌نوسى و چى وچى ئه‌زمونێكى زۆرتان هه‌يه‌، له‌ئێمه‌ باشتر ده‌زانن، كه‌ كێ له‌پشت ئه‌و تاوانانه‌يه‌وه‌، ئه‌ى بۆ بونه‌ته‌ ئه‌حۆل و خۆتان گێژ و ورِو لاخه‌به‌ر كردوه‌ ،بۆ ناوێرن و غيره‌ت ناكه‌ن،هه‌لَوێستى جددى وه‌رگرن؟
تكام وايه‌، تكام وايه‌، كه‌ ئه‌و ناوه‌ زل و بێ ناوه‌رۆكه‌ له‌خۆتان بكه‌نه‌وه‌ (سه‌نديكاى رۆژنامه‌نوسانى كوردستان). له‌سه‌ر خوێنى به‌ناهه‌ق رژاوى ئه‌و شه‌هيدانه‌ بازرگانى مه‌كه‌ن. وێرِاى پرسه‌ وسه‌ره‌خۆشيم بۆ شه‌هيد كاوه‌ و سه‌رجه‌م شه‌هيدانى قه‌لَه‌م،به‌لَێن ده‌ده‌م، كه‌ تا ماوم،تا هێز وگورِم تيايه‌،تا ده‌ستم خامه‌ ده‌گرێت،له‌ به‌رامبه‌ر زولَم زۆر و ناهه‌قى و،گه‌نده‌لَى و داوێن پيسى و خيانه‌ت و، كرده‌وه‌ شوره‌يه‌كانى ئه‌و پياو كوژانه‌ى حيزب، بێده‌نگ نه‌بم، گه‌ر بزانم خۆم وبنه‌مالَه‌ و كه‌سو كاريشم تياده‌چن، هه‌ر كوردستان پۆست ده‌كه‌مه‌ سه‌نگه‌رى به‌رگرى و، هه‌لَمالَينى تاوان و ناهه‌قيه‌كانى ئه‌و زالَمانه‌،تا ئه‌و رۆژه‌ى ،ئه‌و نامه‌ردانه‌ به‌چه‌شنى سه‌دام و دارو ده‌سته‌كه‌ى به‌سزاى خۆيان ده‌گه‌ن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە