با هه‌وڵه‌کان له پێناو یه‌کێتی(یه‌کێتی) دا بێت
Monday, 02/03/2009, 12:00
1174 بینراوە
یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان، له مێژووی زیاتر له سی ساڵه‌ی ته‌منیدا، ڕوبه‌ڕووی گه‌لێ ئاسته‌نگ و کێشه و ململانێ بۆ ته‌وه(ناو خۆیی یا ده‌ره‌کی). هه‌ندێکیان بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی دیاری کراویش بو بێت، سست و لاوازیان کردووه. هه‌ندێکیش نزیکیان خستۆته‌وه له که‌ناری په‌رت په‌رت بوون ویا پوکانه‌وه‌ش.
که‌چی هه‌میشه یه‌کێتی زیندووتر، سه‌ری ده‌رهێناوه وگه‌رم و گوڕ تر هاتۆته‌وه مه‌یدانی خه‌بات و تێکۆشان ، بۆ به‌دیهێنانی مافه ڕه‌واو زه‌وتکراوه‌کانی گه‌لی سته‌م دیده‌ی کوردستان.
ڕه‌نگه یه‌کێک له نهێنی ده‌ستکراوه‌یی ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی، به‌سه‌ر ئه‌و بار‌و دۆخه ئاڵۆزانه‌داو تێپه‌ڕاندن و چاره‌سه‌ر کردنیان، بگه‌ڕێته‌وه بۆ چۆنیه‌تی دامه‌زراندن و هاتنی یه‌کێتی بۆ ناو مه‌یدان و ژیله‌مۆی خه‌بات.
پێکهاته‌ی یه‌کێتی ئه‌و کات، له چه‌ند باڵی جیاواز خۆی نواندووه. چه‌ندین سه‌رکرده‌ی قاڵبووی ڕێگای سه‌ختی کوردایه‌تی نوێنه‌رایه‌تیان کردووه و ئاساییش بووه، ناکۆک بون له سه‌ر زۆر مه‌سه‌له‌و ململانێی چاره‌نوسساز، هه‌ر یه‌که‌یان ویستویه‌تی، یه‌کێتی به‌ڕێچکه ڕێگه‌ی ئه‌وه‌دا بگاته مه‌نزل.
کاتێکیش یه‌کێتی گرفتی هاتۆته پێش و ڕووبه‌ڕووی کاره‌سات بۆ ته‌وه، هه‌ر هه‌موو به یه‌ک ده‌نگ و یه‌ک ده‌ست ویه‌ک هه‌ڵوێست له سه‌نگه‌ری به‌رگریدا شان به شانی یه‌ک ، جه‌نگاون و پیلانی ناحه‌ز ونه‌یار و دوژمنیان تێکشکاندوه.
یه‌کێتی به پشوویه‌کی درێژه‌وه به به‌خشینی گیانفیدایی و له خۆبوردوویی و ووره به‌رزی ئه‌ندام و لایه‌نگرانی و خوێنی هه‌زاره‌ها شه‌هیدی پێشمه‌رگه و ده‌یان سه‌رکرده‌و کادیری لێهاتووی مه‌یدانه جیاوازه‌کانی خابات و تێکۆشان، قۆناغه‌کانی گه‌شه‌کردن و په‌ره‌سه‌ندنی بڕی. سه‌رباری ئاڵۆزی باره‌دۆخی ناوچه‌که و پێشێبڕکێی ده‌وڵه‌تانی دراوسێ،و پشتیوانی کردنی ئه‌وکاتی ڕژێمی به‌عس و سه‌رۆکه گۆڕ به گۆڕه‌که‌ی، له لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی زلهێزی دونیاوه.
سوتماککردنی خاکی کوردستان و ڕوودانی کاره‌ساته‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال و کۆڕه‌وی به کۆمه‌ڵ.پێش ئه‌وانه‌ش ئه‌و کاره‌سات ونه‌هامه‌تیانه‌ی که به‌سه‌ری داهاتوه له سه‌ره‌تای دروست بونی وه‌ک(لێدانی مه‌فره‌زه سه‌ره‌تایه‌کان وکاره‌ساتی هه‌کاری و هتد.........) نه کۆڵی به یه‌کێتی داوه، نه داشی بڕی له کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان.
ئێستای خه‌باتی یه‌کێتی گه‌ر سه‌خترنه‌بێ له ڕابردووه‌که‌ی، ئه‌وا له‌و ڕابردووه ئاسانتر نیه. بۆیه پێویسته وه‌ک حیزبێکی مۆدێرن و سۆسیال دیموکرات مامه‌ڵه له گه‌ڵ کێشه‌کانی دا بکات چۆن دان به ڕاست و سه‌روه‌رێکانی دێنێ به‌هه‌مان شێوه‌ش دان به هه‌ڵه‌کانی بنێ،بۆیه پێویسته له سه‌ر سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی کۆڵه‌که‌و بنچینه‌که‌ی بپارێزێ ئاشتبونه‌وه‌و ده‌ست له ناو ده‌ست کردنه‌وه‌ی براکان ڕاگه‌یه‌نێ،و مه‌حسوبیه‌ت و مه‌نسوبێه‌ت وه‌لابنێت بوار بده‌ن به خه‌ڵکانی دڵسۆز و لێهاتو و په‌روه‌رده‌کرنی کادارنی خۆی و خه‌ڵکی شیاو له جێگای شیاو دابنێ.
گه‌ر له ڕابوردوو سه‌رکرده‌و پێشمه‌رگه‌و کادره‌کانی یه‌کێتی له (مه‌فره‌زه و که‌رت و تیپ و مه‌ڵبه‌نده‌کان)دا له پێشبڕکێدا بوون تا زه‌بری گورچک بڕ له دوژمن بسره‌وێنن، با ئه‌و تواناولێهاتووی و کارامه‌ییه، بکرێته پێشبڕکێکه‌یه‌کی پێچه‌وانه بۆ ئاوه‌دانکرنه‌وه وبوژانه‌وه و چوونه‌وه ناوخه‌ڵک و ئاشت کرنه‌وه‌یان،وه‌لانانی چاکسازی کارتۆنی؟ ئ.
ئه‌و زه‌ماوه‌نده! ده‌ست له‌مل کردنه‌وه‌ی براکانی پێویسته، تا دره‌نگ ترنه‌بووه.دڵی دوژمن ڕاچڵه‌کێنن و یه‌کێتی ناو یه‌کێتی به‌کردار ڕایگه‌نن.
دواکارین له هه‌موو ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی یه‌کێتی نێشتمانی کوردستان که هه‌مو ده‌نگی ناڕه‌زایی به‌رز که‌نه‌وه چی تر ئه‌م بارودۆخه‌ی تێکه‌وتوین قبول نه‌که‌ین.
هه‌ر سه‌رکوه‌توبێ یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان......
سه‌ر به‌رز و ئارام بن شه‌هیده نه‌مره‌کانمان........
*ده‌سته‌ی کارگێری کۆمیته‌ی ڕێکخستنی_ به‌ریتانیا
3/2/2009