زەماوەند
Wednesday, 13/07/2011, 12:00
لەناوتەمومژێكى چڕ
وەك ئەستێرەیەكى پرشنگ دار
گەشایەوە
لەگەڵ یەكەم چەخماخەدا
زامى خاك وهزرى ون بوو
لەشەوستانى نەبوندا
بەیەكترئاشنابونەوە
پەیڤە پیرۆزەكان تێكڕا
وەك نمەبارانێكى هێدى
بەسەركێڵگەتینۆكانى
ناخدا بارین
چرۆى وشكى هیواكان و
خونچەژاكاوەكانى باوە ڕ
گەشانەوە
گۆڤەندى ئەشقى ئازادى
لەسەرلوتكەى چیاكاندا
دەس پێكرا
هەڵۆكان سەرچۆپى مەرگیان گرت
بۆسەربەستى وڵاتى رۆژ
تەوارەكان لەجێگەى مشخەڵ وچرا
شاباڵى خۆیان داگیرسان،
بۆڕوناكى ڕچەڕێگاى
ئەوكەسانەى
لەكەشتى چیاى جودیەوە
دابەزین و
لێیان دزرا ئازادى وژیان!!
2002
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست