بۆ وەزیری تەندروستی.. كێ لەمەرگی ئهو منداڵه بەرپرسە؟
Sunday, 20/12/2009, 12:00
هێمن مەحمود
سەعات 12.30 رۆژی 20/12 ئۆتۆمبیلی فریاگوزاری ژمارە 678ی نەخۆشخانەی گشتی كەلار دوومنداڵی تەمەن ساڵ و نیویان گەیاندە نەخۆشخانەی گشتی دەربەندیخان كە یەكێكیان گیانی لەدەستدابوو ئەوەكەی دیكەشیان ئۆكسجینی لێ بەسترابوو.
دیار محمد كە گیانی لەدەستدابوو لەجەلەولاوە رەوانەی كەلار كرابوو و لەوێشەوە رەوانەی دەربەندیخان .
باوكی دیار كەلەژووری فریاكەوتنی نەخۆشخانەی دەربەندیخاندا بوو بەدەم گریانەوە هەر ئەوەندەی وت : ئێمە لەجەلەولاوە ناردینیان بۆ كەلار، لەنەخۆشخانەی گشتی كەلاریش بێ ئەوەی هیچ یاردەدەرێكی پزیشكمان لەگەڵ بنێرن لەگەڵ بە اسعاف رەوانەی دەربەندیخانیان كردین تا لەرێگا دیار گیانی لەدەستدا.
پزیشكێكیش كە نەیویست ناوی بهێنرێت بەكوردستانی نوێی راگەیاند: نابێـت هیچ اسعافێك كە نەخۆشی تێدەخرێت بێ یاریدەری پزیشك رەوانە بكرێت هەربۆیە ئەمە شتێكی سەیرە لە اسعافێكدا دوو نەخۆشی مناڵی تیابێت كە هەردوكیان پێویستیان بەئۆكسجین هەبێت و یاریدەدەری پزیشكی لێ نەبێت.
بەگوێرەی زانیارییەكان هۆكاری گیان لەدەستدانی دیار بەهۆی كەمی ئۆكسجینەوە بووە و تاوەكو نیوەی رێگای دەربەندیخان كەلاریش دیار ماوە بەڵام دواتر فریای نەخۆشخانە نەكەوت وگیانی لەدەستدا.و نەخۆشەكەی دیكە پاش چارەسەری پێویست لەنەخۆشخانەی گشتی دەربەندیخان رەوانەی سلێمانی كرا.
جێگای خۆیەتی لێرەدا لەوەزیری تەندروستی بپرسین رەوای هەقە مناڵێك بەوتەمەنە كەمەوە گیان لەدەست بدات ، لەكوێی دونیادا بوە كە نەخۆشێك رەوانەی نەخۆشخانەیەكی دیكە دەكرێت هیچ هاوەڵێكی پزیشكی لەگەڵدا نانێردرێت.
هەقە بپرسین بەرێوەبەرایەتی تەندروستی گەرمیان و نەخۆشخانەی گشتی كەلار لەو هەموو فەرمانبەرە زۆرە یاریدەدەرێكی پزیشكیتان دەست نەكەوت تا هاوەڵی نەخۆشەكانتان بكات، هەربۆیە گیان لەدەستدانی دیار هۆكارەكەی لەئەستۆی بەریوەبەرایەتی تەندروستی گەرمیان كارمەندانی نەخۆشخانەی گشتی كەلارە و هەقە وەزیری تەندروستی لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بكات یاخود دەست لەكاربكێشێتەوە.
هێمن مەحمود - دەربەندیخان
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست