کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئازاد جندیانى خەلكى سۆران تۆیان ناوێت!

Wednesday, 25/03/2009, 12:00

1203 بینراوە


بێگومان ئەوەى بەشدارى شۆڕش وخەباتى چەكدارى كردبێ لە سالانى رابردوو، حەتمەن بەمێژووى تێكۆشان وقوربانیدانى خەلكى سۆران ئاشنایەوزانیارییان لەسەر جەماوەرى ناوچەكە بەگشتى وخەلكى شۆرشگێرى ئەوێدا هەیە ودەزانن ئەو ناوچەیە چەندە دڵسۆزبوونە بۆ سەركەوتنى شۆرش ولەناوبردنى دەسەلاتى داگیركەر.
دەڤەرى سۆران بەگشتى وەلائیان هەبوە وهەیە بۆ (ى.ن.ك) واتا لەرابردووئێستادا،خاوەنى ژمارەیەكى زۆر شەهیدى قارەمان وكادیرى پێشكەوتووە،لەناو ئەو شەهیدانەش سیمبولێكمان هەیە ئەویش شەهید(حەسەن كوێستانى)یە.لەو رۆژەى كوێستانى شەهید بووە ،ئێمە خۆمان لەناو یەكیتى بەغەریب دەبینین ودەزانین!چونكە ئەو مەشخەلێك بوو بۆ رووناكردنەوەى ناوچەكەمان ،فریادرەسێك بوو بۆ بەخشینى ئارامى وژیان وگوزەرانى هەموو هاولاتیان كە ئەو شەهید بوو هەموو سۆران سووتاوشەهید بوو!رەنگە هەندێ كەس ولایەن لەئاست ئەو بۆچوونەى من بلێن نەخێر وانیە ؟ئەوكەس ولایەنانەش دوو جۆرن:یەكێكیان ئەو پارت ورێكخراوە سیاسیانەن كە منافەسەیى ناوچەیى وجەماوەرییان لەگەڵ یەكیتى هەیە،ئەوەى تریشیان ئەو كەسانەن كە حەزییان بە شەهید بوونى كوێستانى وهەموو ئەو فەرماندە قارەمانانەى ناوچەكەهەبوو تا خۆیان شوێنیان بگرنەوەوگۆرەپانەكەیان بۆ چۆڵ وهۆڵبێ!!
ئەگەر بۆچوونەكەى منیان پێ هەزم ناكرێ ولایان ناخۆش وتوندولێدانە لەبەرژەوەندى شەخسى ئەم وئەو من داواییان لێدەكەم نەك هەرخۆیان بەلكو كەسى بێلایەن وكەناڵ وراگەیاندنەئازاد وسەربەخۆكان بابێن سەردانى ناوچەكە بكەن ویەك بەیەكى ئەو خەلكە بدوێنن بزانن خەلك چدەلێ وچۆن چۆنى دەسەلات بە نەعرەت دەكات ودزوجاسوس وتەكەتولچیەكان رووەوزبلدانى مێژوو رەوانەدەكەن.لەناو ئەو كەسانەى كەبەر نەعرەتەى خەلكى ناوچەكە دەبێتەوە خودى (ئازاد جندیانى)یە كەمن لەو نوسینەدا دەمەوێ باس لە مەبەست وئامانجەكانى ئەو بكەم لە دەڤەرەكەدا.
جندیانى لاى ئێمەوسەركردایەتى یەكیتى واخۆى نمایش دەكات گوایە ئەو موریدوقوتابى كوێستانى بووەودەبێ ،ئەمەشى بۆ خوخۆَشەویست كردنەلاى خەلكى ناوچەكە چونكە دەزانێ ئێمە كوێستانى بەگەورەو سەركردەى خۆمان دەزانین.سەبارەت بۆسەركردایەتیش ئەوەیە دەیەوێ هەمان ئەو متمانەیەیى كە كوێستانى هەیبووە بەویش بدرێ !!ئەوە كارى چەندین ساڵەى جندیانیە بەلام خۆشبەختانە تا ئێستا ئازاد بەوخەونەى نەگەیوەوتا ئێستاش لەبەر مانگە شەوە وڕێنەى دەسەلات وسەرمایە دەكا!لەبەر ئەوە من وەك كوڕە شەهیدێكى ناوچەكە بەبێمنەتى بەجندیانى دەلێم كە ئەو لە هەموو كەس رەنگە من باشتر بناسێ ولاى كەس نەلێت ئەو ناوە ناوێكى خوازراوە ،چونكە لە یەكەم شەوى نەورۆز واتا شەوى (20لەسەر21/3/2009)لە رواندوزلە كابینەكان لەگەل ژمارەیەك لە كادیرانى ناوچەكە داوەتى ئەو بووین ولەگەڵ هەڵدانى یەكەم پێكى خواردنەوە دەستمان كرد بە گفتوگۆ لەسەر مەغدووریەتى ناوچەكەمان وهەژارى خەلكەكەو كێشەكانى ئەمڕۆى یەكیتى.سەرەتا حیوارەكەمان بەنەرمى ولەسەرخۆ بوو،بەلام كە من وسێ هاورێ یتر زانیمان مەبەستى جندیانى لەودانیشتن وداوەتە چیە ؟دەیویست ئێمە بكات بە تەكەتوڵ وپیاوى خۆى گفتوگۆكەمان گەرم كردوو وەك لێزمەى باران بەسەریدا دارژاین وتەڕتەڕمان كردوو خستمانە نێو قاوغەكەى جارى جارانى خۆى ولەیەكتر توڕەبووین ودانیشتنەكەمان تێك چوو،پاشان بوو بە هات وهۆریاو قسەودەنگەدەنگ كە بووە هۆى هەراسان كردنى مێوانانى كابینەكانى تر!!دواجار لەبەردەم باخچەى كابینەكە بە هاوارودەنگى بەرز ووتم /ئازاد تۆمان ناوێت وتۆ بەنوێنەرى خۆمان نازانین لەناویەكیتى وەك خەلكى سۆران وبڕۆ جارێكى تر روو لەو ناوچەیە نەكەیتەوە،چونكە ناكرێ تۆوكوێستانى بخرێنە ناو یەك تایى تەرازوو ،چونكە تۆ دزوجەردەوتەكەتولچى وكوێستانى كەسێكى پاك وبەئەدەب وخۆشەویست ودڵسۆزى یەكیتى وناوچەكە بوو،بەلام تۆ نا.



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)