کارزان کەریمی رۆژنامەنووس بە تۆمەتی جاسوسی لە هەولێر دادگایی دەکرێت
Wednesday, 30/05/2012, 12:00
سەرچاوەیەک لە نێو دادگای هەولێر بە کوردستانپۆستی راگەیاند، کە ئەمڕۆ دادگایی کارزان کەریم بە تۆمەتی جاسوسی دەستی پێکرد، دەزگای پاراستن داواکەیان رەوانەی دادگاکردووە، بە بیاونوی ئەوەی کە کارزان کەریم زانیاریی بردۆتە دەرێ و مەترسی بۆ سەر ئاسایشی هەرێم دروست کردووە و ئەو زانیارییانە کەوتۆتە دەست دوژمنانی حکومەتی هەرێم، ئەو زانیارییانەش پەیوەندییان بەو نووسینانەوە هەیە، کە لەسەر فڕۆکەخانەی هەولێر نووسیبوونی و لە کوردستانپۆستدا بڵاوکراونەتەوە.
سەرچاوەکە ئەوەشی نەشاردەوە کە تا ئیستا بەڵگە نییە نووسەری ئەو هەواڵ و بابەتانە لەسەر فڕۆکەخانەی هەولیر لەلایەن کارزانەوە نووسرابێت. تەنها ئەوەندە دەزانرێت کە میدیاکانی کوردستان، سەبارەت بە گرتنی کارزان کەریمی رۆژنامەنووس بێدەنگن، هۆکارەکەشی تەنها لەبەر ئەوەیە، چونکە ئەو نووسینانە لە کوردستانپۆستدا بڵاوکراونەتەوە و ئەمانیش نایانەوێت ناوی کوردستانپۆست لە ناو راگەیاندنەکانی خۆیاندا بهێنن.
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=1b69b168http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=5c128e04http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=c3785945
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست