کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە بەر ئەم هۆیانە دەنگ بدەن بە پارتی

Sunday, 01/09/2013, 12:00




بە بۆنەی خیانەت وڕسوایی ٣١ی ئابەوە پارتی شڵەژاوە بە سەری شۆڕ وپڕ شەرمەزارییەوە بانگەشەی هەڵبژاردنیشی پێناکریت وهەمووی دواخستووە.

ئەگەر سەرنجێکی کورت لە دروشمەکانی پارتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان بدەین یەکسەر دێینە سەر ئەو ڕایەی ئەم پارتە چەند پاشەکشەی کردووە جێپەنجەی شکست ودۆڕانەکانی بە ئاشکرا لە سەر وسیمایدا لە دروشمە لاوازەکانیدا ڕەنگیداوەتەوە، هیچی پێنەماوە بیڵێت، وای لێهاتووە درۆیشی پێناکرێت.

زۆرم بەزەیی بەم وەزعە شڕەی پارتیدا دێتەوە، خوا کەس بێجگە لە پارتی وا شەرمەزار وڕسوا وزەلیل نەکات. بۆیە هەوڵ دەدەم، هەوڵێکی بچووک دەدەم چەند دروشمێکی نوێیان بۆ بنووسم وداوادەکەم هەموو کەسێ لە بەر ئەم هۆیانە دەنگ بە پارتی بدەن.

ئەگەر حوکمی عەشایری دواکەوتوویی بنەماڵەی بەرزانیتان بە دڵە دەنگ بدەن بە پارتی.

دەنگ بدەن بەپارتی بۆ ئەوەی لە خزمەتی دوژمنانی کورد ودژی میللەت بەردەوام بێت.

بۆ بەردەوامی حوکمی گەندەڵی ودزی وپرۆژەی وەهمی تاڵانبردنی ماڵ وموڵکی گشتی، بۆ بەردەوامی لە نا عەدالەتی، بۆ ونکردنی خوێنی شەهیدان، دەنگ بەن بەو تاقە حزبە تاکڕەوە کە دەستێکی باڵای هەیە لەم بوارەدا ئەویش پارتییە.

بۆ ئەوەی کراسی شەرم وحیشمەت لە بەر دیموکراسی داکەنرێت وڕووت وڕسوا بکرێت وکراسێکی شۆڕ بکەن بەبەری ناقانوونی و ناشەرعیدا وبکرێت بەعورف وکڵتوور دەنگ بەن بەکاندیدە بێ هەست وڕووحەکانی پارتی.

بۆ ئەوەی زیاتر دیواری قوتابخانە بڕووخێت بە سەر جگەر گۆشەکانماندا وجوانەمەرگ بن، بۆ ئەوەی دانیشتوانی هەرێم هەر یەکە چاوێکی یان هەردوو چاوی لە دەست بدات ولەڕووناکی ژیان بێبەش بکرێت، ودەرمانی ماوەبەسەرچوومان بۆ بێنن دەبێ هەر دەنگ بە پارتێکەی بنەماڵە بدەن.

بۆ ئەوەی داهاتی نەوتی میللەت بۆ چەند کەسێکی بنەماڵە بێت، بۆ ئەوەی بەشێک لە داهاتی نەوت کەناڵی وەکوو ڕووداوی لێ سەوزبێت ومیتی تورکی لە بەرژەوەندی دەوڵەتی تورک ودژ بەمیللەت بەڕێوەی ببات تەنها پارتی شایانی ئەوەیە دەنگی پێبدەن.

بۆ ئەوەی بەڕێوەبردنی هەرێم بەتەواوەتی بکەوێتە دەستی دەوڵەتی تورکەوە، پارتی تاقەلایەنە وبەسەربەرزی وشانازییەوە دەتوانێت جێبەجێی بکات، بۆیە هەرکەسێ خاین ودوژمنی ئەم خاک ومیللەتەیە، با دەنگ بە پارتی بدات.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە