شاڵاوی کوڕی كۆسرەت رەسوڵ، هەڕەشهی سهرتاشین لە 100 ئەفسەر و سەرباز دەكات
Tuesday, 30/11/2010, 12:00
پهیامنێری كوردستانپۆست:
رۆژی چوارشەممە 17/11/2010 كە دەكاتە دووەم رۆژی جەژنی قوربان، هەر یەك لە فەوجەكانی (4،3،2،1) ی جێگری پێشوی سەركی هەرێم كوسرەت رەسوڵ لە بارەگای فەوج لە فەرماندەی گشتی هێزەكانی(70) كۆكرانەوە و لە لایەن كوڕەكەی كۆسرەت رەسوڵ كە ناوی شاڵاوە ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و لێپرسراوی بۆردی رێكخراوە دیموكراتیەكانی یەكێتیشە، ئەو كوڕە منداڵە هەر وەكو عودەی كوڕی سەدام كەوتە سوكایەتییكردن بە ئەفسەرەكانی ئەو فەوجانە كە نزیكی 100 ئەفسەر دەبوون، كەوتە جنێودان دەیگوت لۆچی پێش جەژن موچەتان نەداوە (واته سهرانه)، ئەوە لە كاتێكدایە، كە وەحداتەكانی تری سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە چەكی موچەیان وەنەگرتبوو، ئیتر چۆن ئەو ئەفسەرانە بتوانن لە خۆیانە نە چەكی موچەیان پێیە بچن پارە دابەشبكەن؟ كە چەكی موچەشمان وەرنەگرتبو ئەوە وەزارەتی پێشمەرگە بەرپرسیارە نەك ئەو ئەفسەرانە.
شاڵاوی كۆسرەت رەسوڵ بۆ خۆی بوو لەم فەوجە میلیشییانەدا زیاتر لە (150) ملیوێن دیناری عێراقی وەردەگرێت، چونكە یەكێك لە فەوجەكان سەر بە وەزارەتی بەرگری عێراقە و موچەو دەرماڵەیەكی یەكجار زۆر وەردەگرێت لە حكومەتی بەغدا، ئەو فەوجەش كاتی خۆی لە كاتی كێشەی قەرەتەپە و جەلەولا لە بەرامبەر بێدەنگ بوونی كۆسرەت رەسوڵ، مالیكی پێشكەشی كۆسرەتی كرد.
دواتر كوڕەكەی كۆسرت كەوتە ئاڵوگۆڕكردنی ئەفسەران بە سەر فەوجەكانیتردا و لە كاروباری سەربازیی دەستوەردا، ئەو دەستێوەردانەی كوڕەكەی كۆسرەت كارێكی نایاسایە و لە دەسەڵاتی ئەودا نییە، چونكە ئەم کوڕه موراهیقه، به ناو كەسێكی سیاسییە و سەربازی نییە، ئەو ئاڵوگۆڕەش تەنها لە دەسەڵاتی وەزارەتی پێشمەرگەدایە.
شاڵاوی میرد منداڵ، عودەی ئاساكەوتە هەڕەشكردن و دەیگوت: ئەوە ئەفسەرەی عقوبەی سەربازێك بدات، ئەوە ئەفسەرەكە عقوبە دەدەم ، ئەگەر بە سەرتاشینیش بێت.
شالاوی کۆسرهت كۆسرەت لە كاتی كۆنگرەی حزبەكەی باسی لە جیاكردنەوە و دەستوەردانی حزب دەكرد لە كاروباری وەزارەتی پێشمەرگە، ئێستا خۆی دەست لە كاروباری سەربازیی و هێزی پێشمەرگە دەدات.
ههر وهک یهکێک له ئهفسهرهکان ئاگاداری کوردستانپۆستی کردهوه، که ئەو ئەفسەرانە ئێستا خۆشیان نازانن فەرمان لە كێوە وەربگرن و چۆن ئەركەكانیان راپەڕێنن، چونكە جاران سەر بە جێگری سەرۆكی هەرێم بوون، بەڵام ئێستا نە كۆسرەت رەسوڵ بۆەتەوە به جێگری سەرۆكی هەرێم نە شتێكیش ماوە بەو ناوەوە، بۆیە ئەو ئەفسەرانە داوا دەكەن، كە لە ژێر چنگی منداڵە وردیلهکانی بهرپرسه حزبییهکان دەریان بهێنن و رزگاریان بكەن، بۆ ئەوەی چیتر سوكایەتییان پێنەكرێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست