بۆچی دیارده‌ی دزی له هه‌ولێر روو له زیادبوونه ؟!.
Thursday, 21/01/2010, 12:00
سه‌رچاوه‌یه‌کی به‌رپرس له پۆلیسی هه‌ولێر به کوردستانپۆستی راگه‌یاند ، له هه‌ولێر دیارده‌ی دزینی ماڵان و کۆکاگان به شێوه‌یه‌کی سه‌رسوڕهێنه‌ر زیادی کردووه ، رێژه‌ی دزی له چاو هه‌مان کات له ساڵی رابووردودا به 60% زیادی کردووه ، هۆکاری ئه‌و زیادبوونه بۆ دوو هۆکاری کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی گه‌ڕانده‌وه و ووتی: بێ کاری له نێو توێژی گه‌نجان به شێویه‌کی به‌رفره‌وان له ئارادایه ، ئه‌مه و سه‌رباری هۆکاری سیاسی که خۆی ده‌بینێته‌وه له‌وه‌ی ده‌زگاکانی پۆلیس بێکارکراون و ره‌وشێکی باشیان بۆ خه‌ڵکی نه‌فس نزم و چه‌ته‌کانی خۆیان فه‌راهه‌م کردووه تا دزی بکه‌ن و، ناووده‌نگی حکومه‌ت که یه‌کێتی سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات له نێو خه‌ڵکی هه‌ولێر بزهڕێنن و به خه‌ڵکی هه‌ولێر بڵێن: ئه‌وه‌تا نێچیر له ده‌سه‌ڵات نه‌ما باری ئاسایشی هه‌ولێر تێکچووه ، به‌مانایه‌کی دیکه ده‌یانه‌وێت به خه‌ڵکی بڵێن ئه‌وان ئه‌گه‌ر له‌ده‌سه‌ڵاتدابن ئاسایشیش بۆ خه‌ڵکی فه‌راهه‌م ده‌بێت ، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه‌تا ماڵوحاڵی خه‌ڵکی له پایته‌ختدا پارێزراو نییه و له به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی دزی و تاڵانکردندایه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست