لیژنەکەی بارزانی بوونی نییە، ئەوەی دەیبیستن ڕاگەیاندەکانی پارتییە
Tuesday, 08/06/2010, 12:00
بارزانی بۆ خۆدزینەوە لە تەوژمی نارەزایی خەڵک و ڕۆژنامە نووسان وەک پیشەی هەمیشەیی رایگه‌یاند، که گوایە لیژنەیەک پێک ده‌هێنێ بۆ به‌دواداچوون له‌سه‌ر تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت عوسمان، لە ڕاستیدا باسکردن له پێکهێنانی لیژنە و به‌دواداچوون له سه‌ر چۆنێتی تیرۆرکردنه‌که، بۆ خۆی ده‌چیته خانه‌ی گاڵته‌پیکردن و رابواردن به‌و خه‌لکه، ئاخر چۆن بکۆژێک لیژنه‌یه‌ک دروست ده‌کات، که ده‌ستی تاوان بۆ خۆی درێژبکات، ئه‌مه وه‌ک ئه‌وه وایه خۆیان بکوژه‌که‌ن و هه‌ر خۆشیان ده‌چن بۆ پرسه‌که‌ی، ئه‌و لیژنه‌یه‌ش که باسی ده‌که‌ن، قسه‌یه‌کی زۆر کۆنە، ئه‌وان پێش ئه‌وه‌ی تیرۆره‌که ئه‌نجام بده‌ن ئه‌و لیژنه‌یه‌یان دروست کردووه، وه‌ک چۆن پێش کوشتن، گۆڕه‌که‌یان بۆ هه‌ڵکه‌ندووه ، هه‌موو ئه‌مانه ئامادە کراوه وکەس نایانناسێت و کەس نایانبینێت و چاوپێکەوتن لەگەڵ هیچ کەناڵێکی ڕاگەیاندنیشدا ناکەن. ئەو لیژنەیە زۆر نهێنی و نهێنی، وەک دەستەی تیرۆرەکەیان.
ئه‌مڕۆش سەرەڕای کپ بوونەوەی بەشێکی زۆری جەماوەری ناڕازی، کەم بوونەوەی هەواڵ و بابەتەکان و کەمپێنەکان، کەچی میدیاکانی پارتی لە سه‌ر هێرشکردنی خۆیان نەوه‌ستاون بەتایبەت کەناڵە ڕوو زەردەکەی زاگرۆس، هەر رۆژەی دەستە و تاقمێکی جیا دێننە سەر شاشە و هیرشی ناڕەواو بێ بنەما بەدڵی پارتی و پاراستن دەکەنە سەر ڕۆژنامە نوس و میدیا ئەهلیەکان،
سەرەتا پارتی بەدوای هێرشەکانی بۆ سەر ڕۆژنامە نووسان بانگەشەی ئەوەیان کرد، کە دوو کەسیان دەستگیرکردووە، کەسی سێهەم وا لە سلێمانیە
هەر زوو ئەم پیلانەی پارتی لە کوردستانپۆست پوچەڵ کرایەوە، کە ڕەنگە پارتی دەست بۆ ئەم شانۆگەریە بەرێت، دوای ئەوە پارتی ببڕای ببڕیا باسی گرتنی کەسی نەکرده‌وە جگە لە لێدوانە چەواشەکاریەکەیان، کە زیاتر شک وگومانی هەموومانی سەد ئەوەندە کرد..
لەدوا لێدوانی بەڕیز بەکر عوسمان برای شەهید سەردەشت بۆ لڤین پرێس بەئاشکرا نا‌ئومێد بوونی بنەماڵەکەیان لەمەڕ کارەکانی لیژنەی پارتی دەردەخات.
به‌دوای 4 هه‌فته له تیرۆری سه‌رده‌شت "لێژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له تاوانی رفاندن و كوشتنی (سه‌رده‌شت عوسمان)" ، ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه. ئه‌و ڕونکردنه‌وه‌یه بۆ من جێگه‌ی پرسیار و سه‌رسورمان بوو. هه‌ر له سه‌ره‌تادا له وه‌ڵامی رۆژنامه‌کان و ڕۆژنامه‌نوساندا ڕه‌خنه و سه‌رنجی خۆم ڕاگه‌یاند. دواتر چاوه‌ڕوانی ڕاستکردنه‌وه و ڕونکردنه‌وه‌ی دواتری لێژنه‌ی ناوبراو بووین، به‌ڵام ئه‌وه زیاته له هه‌فته‌یه‌ک به‌سه‌ر ڕونکردنه‌وه‌که تێئه‌په‌رێت، لێژنه‌ی ناوبراو نه ڕونکردنه‌وه‌یتری بوو نه ڕاستکردنه‌وه‌ش. بۆیه لێره‌دا ئه‌و ڕونکردنه‌وه‌یه‌م به‌پێویست زانی بۆ ڕای گشتی و خه‌ڵکی کوردستان.
ئه‌وه‌ی به ناوی روونكردنه‌وه‌ی "لێژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له تاوانی رفاندن و كوشتنی (سه‌رده‌شت عوسمان)" 4 هه‌فته پاش رووداوه‌كه بلاوكراوه‌ته‌وه، له راستیدا ناكریت پێی بوتریت روونكردنه‌وه، چونكه جه‌ماوه‌ری خه‌لكی كوردستان زۆر له‌وانه زیاتر ده‌زانن له باره‌ی رووداوه‌كه‌وه، به‌دوای تێپه‌رینی 4 هه‌فته به‌سه‌ر تیرۆری سه‌رده‌شت ئه‌وه ڕونکردنه‌وه‌ی ئه‌و لێژنه تایبه‌تیه بێت. ئه‌و ڕوونکردنه‌وه‌یه ئه‌وه به‌یان ده‌کات که خواسته‌كانمان له سه‌ره‌تایترین ئاستدا وه‌لامی نیه، ئیتر حه‌قمانه به ته‌واوی بێ ئومید بین له‌وه‌ی گوێ له ئێمه و خه‌ڵکی کوردستان بگیرێت و وه‌لامی خواسته‌كانمان بدرێته‌وه و حکومه‌ت و ده‌زگا به‌رپرسه‌کان به كرده‌وه به‌رپرسیاریتی خۆی له‌م مه‌سه‌له‌یه بسه‌لمینێ.
هاوکات له ڕوونکردنه‌وه‌که‌دا چه‌ند ناڕاستیه‌ک هاتووه جێگه‌ی پرسیاره بۆ ئێمه. له ڕونکردنه‌وه‌که‌دا هاتووه" تاوان لێكراو به یه‌ك گوله‌ی ده‌مانچه كوژراوه كه له پێشه‌وه‌ی سه‌ری دراوه و له پشت ملی گیر بووه و هیچ ئاسه‌وارێكی لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌دان پێش كوشتنی له‌سه‌ر لاشه‌ی كوژراو به‌دی نه‌كراوه." ئه‌و به‌شه له ڕوونکردنه‌وه‌که زۆر ته‌مومژاویه و لایه‌نێکی ڕاستی ڕووداوه‌که ئه‌شارێته‌وه. ڕاستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که سه‌رده‌شت به لێدانی گولله له نێو ده‌می و ده‌رچونی له پشتی سه‌ری تیرۆر ئه‌کرێ. هاوکاتیش ئاسه‌واری لێدان و ئه‌شکه‌نجه‌دان له‌سه‌ر جه‌سته‌ی سه‌رده‌شت به ڕۆشنی و ئاشکرا بووه وه‌ک: چاوێکی به دوای لێدانێکی توند ئاو سابوو شین ببۆوه و شانیشی شوێنه‌واری لێدانی توندی له‌سه‌ر بوو.
پرسیاری من له "لێژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له تاوانی رفاندن و كوشتنی (سه‌رده‌شت عوسمان)" و ده‌زگا په‌یوه‌ندیکارانه. چۆن ئه‌کرێ یه‌که‌مین ڕونکردنه‌وه‌ی به‌م شێوه‌یه بێت؟ ئایا ئه‌وه نه‌بوونی زانیاری پێویسته یا که‌مته‌رخمیه‌کیتر؟ یا مه‌به‌ست له بڵاوکردنه‌وه‌ی زانیاری ناڕاست له‌م مه‌سه‌له‌یه چییه؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست