ئازاد جووندیانی و قووماری ناو كۆنگره‌ چوونه‌وه‌ ناو وه‌همی سه‌ركرده‌ یان ناردنه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ !

Monday, 31/05/2010, 12:00




بۆ من هیچ گومانی تێدا نییه‌ كه‌ خراپترینی دێمۆكراته‌كان له‌ باشترینی دیكتاتۆره‌كان باشترن(ئه‌مه‌ ته‌نیا له‌ روانگه‌ی فێركارییه‌وە) . به‌ دڵنیاییه‌وه‌ دێمۆكراسی، به‌و جۆره‌ی پێی ده‌وترێت میرایه‌تی گه‌ل، درۆیه‌كه‌ بۆ خۆی. به‌ڵام ئه‌م درۆیه‌ هه‌رده‌م هه‌م كه‌مێك درۆزنه‌كه‌ پابه‌ند ده‌كات و هه‌م سنووری ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركوتگه‌رانه‌شی دیاری ده‌كات. هه‌ڵبه‌ته‌ پاگه‌نده‌ی "خه‌ڵكی فه‌رمانڕه‌وا" گاڵته‌جاریی فه‌رمانڕه‌وایه‌كه‌، كۆیله‌یه‌ك به‌ تاج و گۆچانی كاخه‌زینه‌وه‌.به‌ڵام باوه‌ربوون به‌ ئازادی تاك، ته‌نانه‌ت ئه‌وكاته‌ش كه‌ تاك ئازاد نییه‌، هه‌میشه‌ له‌ داننان به‌ كۆیله‌تی و ملدان به‌ كۆیه‌له‌تی وه‌ك خۆگونجاندن و ناچاری، باشتره‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ كه‌سانیێك كه‌ به‌ راستی خوازیاری "میرایه‌تی خه‌ڵكی"ن، به‌و واتایه‌ی كه‌ هه‌ر كه‌س بتوانێت پارێزگاری له‌ ویست و بۆچوونه‌كانی بكات، ده‌بێت مسۆگه‌ری بكه‌ن، كه‌ هیچ كه‌سێك، كه‌مایه‌تییه‌ك یا زۆرایه‌تییه‌ك، نه‌توانێت به‌سه‌ر كه‌سانی تردا فه‌رمانڕوایی بكات: به‌ ده‌ربڕینێكی تر، ئه‌وان ده‌بێت میرایه‌تی له‌ناو به‌رن، واته‌ هه‌ر ڕێكخراوێكی سه‌پێنراو له‌نێوبه‌رن و به‌ ڕێكخراوێكی ئازاد له‌ كه‌سانی هاوئامانج و به‌رژه‌وه‌ند هاوبه‌ش جێی بگرنه‌وه‌. له‌ هه‌ر وڵاتێكدا میرییه‌ك هه‌یه‌، كه‌ به‌ زۆری دڕندانه‌، یاساكانی به‌سه‌ر هه‌موواندا ده‌سه‌پێنێت؛ ته‌واوی خه‌ڵكی چ بیه‌وێت و چ نه‌یه‌وێت ناچار به‌ كۆیله‌تی له‌ژێر به‌هره‌كێشی و مانه‌وه‌ی ئه‌و پێكهاتانه‌ی كه‌ له‌ ئارادان ده‌كات. میری كرده‌ییكردنه‌وه‌ی ئامانجگه‌لی كه‌مایه‌تییه‌كان قه‌ده‌خه‌ ده‌كات و به‌شێوه‌یه‌كی گشتی مۆڵه‌ت نادات ڕێكخراوه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌پێی و هاوكات له‌ته‌ك گه‌شه‌ی بۆچوونی گشتی بگۆڕدرێت. به‌ توندوتیژی به‌ر به‌ ڕه‌وتی ئاشتیخوازیی و ئاسایی پێگه‌یین (تكامل) ده‌گیرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ پێویسته‌ ئه‌م ڕه‌وته‌ به‌ توندوتیژی بكه‌ینه‌وه‌ و له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌شه‌، كه‌ ئێمه‌ ئه‌وڕۆكه‌ خوازیاری شۆڕشێكی توندوتیژین، تا كاتێك كه‌ مرۆڤ كۆیله‌ی شتگه‌لێك بێت، كه‌ پێچه‌وانه‌ی ئاره‌زووه‌كانین، هه‌رده‌م پێویسته‌، توندوتیژی میریی له‌نێوبه‌رن، ئه‌وكات ئیتر توندوتیژی ئێمه‌ش هیچ بیانوو و پاساوێكی بۆ مانه‌وه‌، نابێت
ئه‌مڕۆ سه‌رانی یه‌كێتی پێویستیان به‌گۆڕان و گۆڕینه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی زیاد له‌ده‌یه‌یه‌كه‌ جگه‌ له‌به‌تاڵان بردنی سامانی گشتی و به‌فیڕۆدانی مووڵكی ده‌وڵه‌ت هیچ شتێكی دڵخۆشكه‌رانه‌یان لێ‌ به‌دی نه‌كراوه‌ بۆ كوورد و بۆ كووردستان ئازادی له‌سایه‌ی ئه‌م تاقمه‌ خۆسه‌پێنه‌ره‌دا ته‌سك و ترووسك كراوه‌ته‌وه‌ و مافی ئازادی تاكی كووردیان به‌ مشتێ‌ پاره‌ی دزراوی بوودجه‌ی ووڵات بۆ خۆیان كڕیووه‌و ده‌یانه‌وێت هیچ كه‌سێك فزه‌ی لێوه‌ نه‌یه‌ت و باس و بیر له‌مه‌ڕ پرۆسه‌ی گۆڕین نه‌كاته‌وه‌ سبه‌ی 1 / 6 / 2010 كۆنفرانسی یه‌كێتی ده‌ست پێده‌كات و تیایدا هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ ده‌چێت ، هه‌رچه‌نده‌ هیچ هه‌ڵبژاردنێك له‌هه‌رێمی كووردستاندا به‌ده‌رنییه‌ له‌ته‌زویرو ساخته‌و باڵ باڵێن و ته‌كه‌توولات و ئه‌م و ئه‌و به‌ڵام هیواخوازین كه‌ببێته‌ مایه‌ی گۆڕینی ئه‌وانه‌ی میلله‌تیان لێپه‌ست و تووڕه‌یه‌ و بنه‌ماڵه‌و هه‌وادارو ته‌كه‌توولی خۆیان حه‌سانۆته‌وه‌و خه‌ڵكی تریش زه‌قه‌ی چاوی دێت بۆ مشتێ‌ معاش كه‌هه‌ر پاره‌ی دزراوی خۆیه‌تی و وه‌كوو منه‌ت پێی ئه‌ده‌نه‌وه‌ خه‌ڵكی كورد، داگیركه‌ران به‌ خه‌ته‌ری سه‌ر مانه‌وه‌ و ده‌سه‌ڵا‌ت و ئامانج و ستراتیژی نه‌ته‌وایه‌تیان ده‌زانن، لێ ئه‌م سه‌ركرده‌ دزانه‌ و حیزبه‌كه‌یان له‌هه‌موو ئه‌و داگیركه‌رانه‌ خه‌ته‌رترن كه‌بوون و هه‌ن. ده‌یانی وه‌كوو ئازاد جووندیانی، هه‌مووكه‌س به‌ خزمه‌تكار و بچوكی خۆیان ده‌زانن. ئه‌وان خۆیان به‌خاوه‌ن و باوكی گه‌لی كورد ده‌زانن. خۆیان به‌تاكه‌ خاوه‌نداری كوردستان ده‌زانن. هه‌مووكه‌سیش ده‌كوژن و له‌ناوده‌به‌ن. نیشتیمانیش ده‌فرۆشن و خاكه‌كه‌شی ئاوه‌ڕووت ده‌كه‌ن. هیچ ناهێڵنه‌وه‌ و چیشیان به‌رده‌ست كه‌وت ده‌یماشنه‌وه‌. هیچ كه‌سێكیش بێجگه‌ له‌خۆیان نابینن. ئه‌مانه‌ تیرۆرستن. خه‌ته‌رن بۆسه‌ر سه‌قامگیری ووڵات. مێژوو ده‌شێوێنن و ئاینده ‌بۆگه‌ن ده‌كه‌ن. ئه‌مانه‌ هه‌موو شتێكن له‌ دژه‌ مرۆڤایه‌تیدا و هیچ شتێكیش نین له‌ خزمه‌تكردنیدا. بۆیه‌ ته‌نها چاره‌سه‌رێك بۆ ڕزگاربوون له‌مانه‌ گۆڕان و پرۆسه‌ی گۆڕینه‌
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە