کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


درود بۆ ئاشتی نەفرەت لەشەڕ

Sunday, 08/05/2011, 12:00




پەنجەتان لەسەر پەلەپیتکەی
تفەنگەکانتان هەڵگرن
هێور بنەوە
نیشان لەکێ دەگرن

نیشتیمان چاوی لە ئێوەیە
فرمێسکەکانی بسڕن
ئێوەش لەخەوی ناوەختن
یا هیچ نابیستن وکەڕن

تاکەی دەستڕێژی گوللەتان
ڕوو لەسینگی براکانتانە
لەگەڵ دوژمنا رێک وتەبان
لەنێو خۆتان هەراتانە

دەبا بەس بێ شەڕی کورسی
جەرگی دایکان لەت لەت مەکەن
یەک خوێنن ئیوە
درود بۆ ئاشتی و
نەفرەت لەشەڕ بکەن


 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە