مام جەلال وازبهێنێت ئێمە گورگ ئەمان خوات
Monday, 16/03/2009, 12:00
لەم ڕۆژانەدا ئەوە بڵاو بوەوە كە ئیتر تاڵەبانى خۆى بۆ پۆستى سەرۆك كۆمارى ناپاڵێوێ و واز لە كارى سیاسى دەهێنێت و بیرەوەریە كانى خۆى دەنوسێتەوە , ئەمەش لە چاوپێكەوتنێكى تاڵەبانى خۆیدا هاتبوو لەگەڵ كەناڵێكى ئێرانى , بەڵام هەزو و تاڵەبانى و باندەكەى كەوتنە ڕوون كردنەوە و پێش هەموویان مێرولە سورەكە دكتۆر فوئاد مەعسوم ڕوون كردنەوەیەكى داو ووتى تاڵەبانى واز لە كارى سیاسى ناهێنێت و بۆ سەرۆك كۆماریش دودڵە , ئیتر یەك لە دواى یەك ڕون كردنەوە بڵاو كرایەوە , كە تاڵەبانى وا ز لە كارى سیاسى و حیزبایەتى ناهێنێت , هەتا دواجار وایان بڵاو كردوە كە لە سەر داواى خەڵكانى ترو دۆست و دەرو جیران و برا عەرەبەكانمان لەوانەیە لەمەش پەشیمان بێتەوە , وە ووتیان تاڵەبانى كلیلى چارەسەرى كێشەكانە و ئەو نەبێت كورد گورگ ئەیخوات و كۆمەڵێ شتى تریش , منیش ئەڵێم ئەگەر عەرەب داوا كردبێت هەقیانە چونكە ئەوەى بۆ عەرەبى كرد هیچ سەركردەیەكى عەرەب بۆ عێراقى عەرەبى نەكردوە , عێراقێكى كاولى دواى سەدام ,شیعەو سوننە دەستیان نابوە خوێنى یەكتر , بەڵام تاڵەبانى ئەو عێراقە شڕۆڵەیەى بە هێز كردوە و ئێستا بۆتەوە گەورەترین مەترسى بۆ سەر كورد ,شیعەو سوننەى لێك مارە كردەوە ,ئێران مالیكى بە دڵ نیە خەریكە ئەیڕوخێنێ , ئەگەر ئێران داواى كردبێت ئەمەش وایە چونكە هیچ خائینێك و نۆكەرێكى وەكو جەلالیان دەست ناكەوێِت ئاوا نۆكەریان بۆ بكات و مل كەچیان بێت ئەوە تاڵەبانى بوو كوردەكانى ئێرانى هێنایە سەر ئەو باوەڕەى واز لە خەباتى چەكدارى بهێنن و بۆ خۆیان دابنیشن و دوایش بە هیمەتى مەسعودو جەلال دەیان ئینشیقاقیان تیا دروست كردن ,كوردەكانى ئێرانیان خەساند,ئەگەر تالەبانى نەبێت كێ ئەمە ئەكات , ئەگەر توركیاش داواى كردبێت هەر ڕاستە چونكە لە ڕوانگەى نۆكەرى جەلالەوە بۆ ئەوان , ئەوا ئەوان لەم نۆكەرە باشتریان دەست ناكەوێت ,نۆكەرێكى عەیارە بیست و چوار نمونەى بێجگە لەمەسعود بارزانى كەسى تر نیە ,شەڕى پەكەكەیان بۆ كردن ,دەیان جار پەلى سوپاى توركیان گرت و هێنایانە ناو سەنگەرەكانى پەكەكەوە , شۆڕشگێڕەكانى پەكەكە لە جەلال و مەسعود ئاقڵ تر بوون ئەگینا ئەمانیشیان بە دەردى كۆمەڵە و دیموكرات دەبرد ,ئینجا ئەم و مەسعودە خائینەكە بوون كە حیزبەكەى ئەردۆگانیان بە كوردى باكور ناساندو دەنگیان بۆ كۆكردنەوە , ئەگەر مەسعود بارزانى خائین زادەش داوا بكات ئەمیش هەقى خۆیەتى چونكە ئێستا لەم نۆكەرە باشتریان دەست ناكەوێت ئاوا یەكێتیان بۆ بخاتە سەر سینیەكى ئاڵتونى پێشكەش بە بارزانى بكات و ئاوا لە یەكێتى بكات , مەسعود لە جەلال باشترى لە كوێ دەست دەكەوێت هەرچى ئەو فەرمووى تاڵەبانى سەرى بۆ بلەقێنێ , لە ناو یەكێتیشدا بێجگە لەو كەمینە دزەى تاڵەبانى پشت و پەنایانە كەسى تر شك نابەین داوا بكات تاڵەبانى بمێنێتەوە , چونكە ئێستا تاڵەبانى ئیش بۆ كورد ناكات , مافى بەسەر كوردەوە نەماوە , تاڵەبانى چەندە ساڵە سەرۆكە چى كردوە , ئەى دەیان جارى تریش سەرۆك بێت چیمان بۆ ئەكات , كەواتە تاڵەبانى ببێت و نەبێت كورد گورگ نایخوات , بە پێچەوانەوە نەبونى مەسعودو جەلال باشتر ئەبێت و كورد ئەگەشێتەوە , كورد ئەو كاتە قوڕى بۆ گیرایەوە جەلال و مەسعود بونە سەرۆكى , بزانە لەو كاتەوە ئەمانە خۆیان بە سەرۆكى كورد حساب كردوە كورد چى بە چى بوە , كەركوك وەكو خۆیەتى , شوێنە كانى تر وەكو خۆیەتى , هیچ لە مەسەلەكە نەگۆڕاوە , بگرە ئەوەى كە بە دەستیش هاتوە خەریكە لە كیس ئەچێتەوە , تەنها ئەوەى بەرهەم هاتوە پێگەیاندنى كۆمەڵێك خەڵكى دزو ساختەچى دەورى خۆیانە , ئیتر هیچى تر نەبوە , ئەم دوانە ئەم میللەتەیان بە گورگان خواردوو داوە , نەمێنن باشترەوەكو لەوەى بمێنن , ئەمانە درۆزنن ئەو كاتە ى كە لە تابوتەكەدا بوون دەست بەردارى نازو نیعمەتى سەرۆكایەتى ئەبن , مردن نەبێت ئەمانە چۆن واز دەهێنن و كەى واز دەهێنن ,ئەوەتا تاڵەبانى هەموو دكتۆرى دنیا دەگەڕێت بۆ ئەوەى ڕۆژێك زیاتر تەمەنى بدەنەوە بۆ ئەوەى نەك خزمەت بكات بەڵكو دزى بكات و دەست بەردارى كورسیەكەى نەبێت ,ئیتر چۆن واز دەهێنن , تاڵەبانى دەیان نەخۆشى هەیە كەچى فوئادى مەلا مەعسوم ئەڵێت تاڵەبانى تەندروستى زۆر باشە تەنها سەوەفانێتى ئەویش زۆر كەسى گەنجیش هەیەتى , سێ مانگى تریش ئەچێت نەشتەرگەرى ئەكات , كەواتە واز هێنان درۆیە ,
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست