کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خوێندنەوەیەك بۆ كتێبى (دەسەڵاتى كوردى و ئۆپۆزسیۆنى بێدەوڵەت)

Friday, 16/12/2011, 12:00








چەند پەیڤێك بۆ "مامۆستا جەعفەر"

مامۆستا جەعفەر:كتێبێكى بەتیراژى (3000) دانەو قەبارەى (70) لاپەڕە چاپكردووە،كۆى ئەم كتێبە لە ڕوانگەى ڕووداوەكانى (17) ى شوباتەوە ئەدوێت دەرهەق بە ئۆپۆزسیۆن ئینجا دەسەڵات،ئەگەر بڵێین جیا لەسلبیاتەكانى گەورەترین ئیجابیەتى ئەم كتێبە ئەوەیە:كە توانیویەتى ئەقڵ و مەنتیق پێكەوە كۆبكاتەوە ئەوا تەواوە بەڵام كۆكردنەوەى ئەم دوو ڕەهەندەش خۆى بۆ خۆى هەڵدەگرێت قسەى لێوە بكرێت.چۆن..؟."نوسەر" نەیویستووە خۆى لەو دۆخە دابڕێت كە بەرجەستە بووە لە سەراى ئازادى و بڕێك زانیارى لەسەر ئەوەى كەهەبووە دیاریكردووە و شیكارى كردووە،وە دیسان گیانێكى تیۆرى و زانستى بەبەرداكردووە،واتە ژیرانە نووسیویەتى..بەڵام بۆچى ئەمەى كردووە..؟؟.ئایا بەم كتێبە دەسەڵات قوتارى ئەبێت لەو تەنگژەو تەڵەزگەیەى كەهەیە لەناوچەكەدا..؟.
ئەگەر بڕیاربێت ئێمە ڕۆشنبیر بین،ئەبێت بخوێنینەوە،ڕەخنە بگرین،وە بپرسین،ئەوەتا هەر لەسەرەتاو دەستپێكدا لە لاپەڕە (3) نوسیویەتى : گوایە ئۆپۆزسیۆن و شەقام لایان وابووە كە:"كڵاوجامانە شڕەكەى دەبن هەنگڵى ناوە لەسەر ڕۆخى بوركانى هەرەس و داتەپیندا،دۆش داماوەو دوا ڕۆژەكانى خۆى بەئەوپەڕى كەساسییەوە دەژمێرێت".بێگومان مەبەستى لە تەواو گەشبینى و بوغرایی ئۆپۆزسیۆن دێت،لێرە بەڕەچاوكردنى ئەوەى كە پارێزەرى ئۆپۆزسیۆن ئێمەنین،بەڵام بەڵێ ئەوى ڕۆژ هەموو شەو سەركردایەتى یەكێتى بەشێكى زۆریان لە شاردا نەئەخەوتن.بە دەیان ئۆتۆمبیلى پاسەوان و درعەوە دەرئەچوون.بەو پێیەى كە" نوسەر" لەكۆتایی هەفتاكانى سەدەى ڕابردووەوە بۆ ماوەیەكى زۆر لەسەركردایەتى یەكێتیدا كارى كردووە،ئەبوو ئەوەى لا ڕوون بوایەتەوە كە یەكەم:ئەگەر شەقامێك ئۆپۆزسیۆنى لەپشت نەبێت هیچ مانایەك نابەخشێت،بەڵام گرفتەكە لەكوردستان وەكو "د:كەمال میراودەلى" لەمدواییە ووتى:ئۆپۆزسیۆن پشتى شەقامى شكاند.ئەگەر شەقام نەبووایە چ گوژمێك ئەیتوانى "مەلابەختیارو خێزانى سكرتێرى گشتى " بباتە ماڵى "نەوشیروان مستەفا" ى ڕیكخەرى گشتى بزوتنەوەى گۆڕانەوە..!!.
هەڵبەت،یەكەم كارى ئۆپۆزسیۆن لەفەرهەنگى سیاسیدا بریتى یە لە پاراستنى ئاسایشى كۆمەڵایەتى،بەڵام زۆرجار ئۆپۆزسیۆن بوون لەهەر كۆمەڵگەو فەزایەكدا بە فەوزاو ئەناركیەت وێنا ئەكرێت.ئەوەى بەدیدەكرێت لەكتێبەكەدا لێدانى چەندین زللەیە لە ئۆپۆزسیۆن، لەم دیدەوە ئینجا لەدەسەڵات.چونكە بەرپرسیاریان ئەكات لەهەر چارەنوسێكى ڕەش كە لەئایندەدا ڕووبەرووى كورد ببێتەوە لە ناوچەكەدا.هەركەس كۆى پەڕەكانى بخوێنێتەوە تێدەگات كە:بەزمانێكى ئەدەبى و،وابەستەبوون بە واقیعەوەو،نمونەى جوان لەشوێنى خۆیدا،دەسەڵاتى كوردى لەئاست كەمتەرخەمیەكاندا بەرى كردووە،خوێنەر هەستەكات كە دەستبەجێ پێویستەتەواوى لایەنەكانى كوردستان بەچەپ و ڕاست و ناوەڕاستیشەوە ببن بەیەك حزب و یەك ئایدۆلۆژیا بكەنە بنەماى كاریان تا بستێك خاكى كوردلاى بێگانە بێت بەم هەناسەیە بجوڵێنەوە..دروست بوونى ئەم وێنە یۆتۆپیە بەنیسبەت تاكى كوردەوە لەم كتێبەو لەزۆر شوێندا بەدیئەكرێت.بەڵام ڕاستییەكەى ئەمە شێخ ڕەزا واتەنى "ئەێڵى مەقێەد"نییە،چونكە حكومەت و سیستەم لەهەرێمى كوردستاندا لەوە بوونەتەوە كە دیوارو باڵەخانەى باتڵیان لەسەربكرێت.لەلاپەڕە(17) ئەڵێت:"بەبەشدارى كردنى ئۆپۆزسیۆن ئەوان دەیانتوانى لەوپێنج شەش وەزارەتەدا،سێ بەشى پرۆگرامەكەى خۆیان جێبەجێ بكەن.دڵنیام دەسەڵات چاوپۆشى لێدەكرن".هەر لەلاپەڕەى بەرامبەر بۆ سەلماندنى ئەمە پێی وایە بەشدارى لەحكومەت سودى هەیە،نەك زیان.نمونەش بەسەوزەكانى ئەڵمانیاو ئەنجامى زاڵبونەكەى باڵى واقعیەكان ئەهێنێتەوە.ئایا "مامۆستا جەعفەر" ئەتوانێت دیموكراسى لە ئەڵمانیا بخاتە ژێرپرسیار یان نیشانەى سەرسوڕمانەوە.دەی لەكوردستان هیچ كام لە سێ دینگەو پایەكەى دیموكراسى كامڵ نین.ئەمە جگەلە زاڵبونى دەسەڵاتى بڕێك لەمافیاو شەقوەشێن لەناوچەكەدا،جگەلە وەى ماسیەكانى دوێنێى شاخ ،ئەمڕۆ بوون بەحووت و خەریكە هاوڵاتیانیش قووت ئەدەن،ئێمە لەوەدا هەق بە "نوسەر" ئەدەین و جێی دەستخۆشیە كە:ئۆپۆزسیۆن دواى ئەوەى شەقامى لەیەكەم ڕۆژدا بە تاقە ووشەیەك لەخۆى زویركرد،لەڕێگەى مەقاش و مووكێشەوە هاتنەوە شەقام،لەوەدا جوان بۆى چووە كە ئۆپۆزسیۆن لەكوردستان ئۆپۆزسێونێكى ناتەندروستە،زۆرجاران خزمەت بەمانەوەى دەسەڵات و چەندین كەڕەتیش لە دژى دۆزە ڕەواكان كاریان كردووە،بەڵام خۆى بۆخۆى ئۆپۆزسیۆن بوون بەرامبەر ئەم دەسەڵاتە هەق بە "نوسەر" نادات وەهاى بۆ بچێت.بەشدارى كردن لەحكومەتێكدا كە ناتوانێت ئەمنیەتى دادگاكانى بپارێزیت تەقەى لێدەكرێت،ئەبێت چ گوڕێك بە ڕەوشەكە بات،ئەبوو "مامۆستاجەعفەر" زۆربە ڕوونى كە خۆى لەقەرەى نەداوە، لە كتێبەكەیدا:ئامۆژگارى خەڵكى ناوچەى سەوزوكوردستانى بكردایە كە ئەوە لاوازى یەكێتیە،ئەوە ئیفلیجى سەركردایەتیەكى بێباكە و كەمتەرخەمە وەها حكومەتێك پێشكەش بەئێوە ئەكات،ئەوە كۆى خەتاكانە لەئەستۆى سەركردایەتى یەكێتى ناتوانن مامەڵە لەگەڵ نەك شەقام بەڵكو كەسە نزیكەكانى خۆشیان بكەن و،لەولاشەوە پارتیەكى بەهێز بەهۆى ئەمانەوە دروست بووەو كەڵەگایی ئەنوێنێت،وەڵامى ناڕەزایی بەگوللە ئەداتەوە،وەڵامى جیاوازى بەسوتاندنى بارەگا ئەداتەوە.لەكۆتایی و كۆى گشتیدا،جێی دەستخۆشیە كە یەكەم كتێبێك سەرە ڕاى چەند ڕەخنەیەك لەبارەى ڕووداوەكانى ڕابردووە دەخرێتە بەردەم خوێنەران.
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە