پارتی و پاراستن بکوژانی شەهید سەردەشت ئاشکرا دەکات
Wednesday, 19/05/2010, 12:00
هەر کهفو کۆڵێکە و دائەمرکیتەوە. هەر پێشینەی لافاو ئاسایەکە ناگەیەتە کەنار .. با رق و کینەی هەرزەکارانەی خۆیان بگەیننە عەرشی خوداش هەرساتێکە و هەفتەیەکە .. و دوانی تر چی سەوز ئەکەن!
کورد کورت بینە ، زۆری پێ ناچێت بیر ئەچێتەوە ، وەک هەر بوونیان نەبووبێت چ سۆرانەکان و چ سەردەشتەکان. سەرۆکو کوڕەکەی ... سەرۆکەکان و کوڕەکانیان .. لەبەردەم پەنجەرەی گوللە نەبڕێ کۆشکەکانیاندا، کۆنیاک هەڵئەدەن و بەزەردەخەنە زەردەکانیانەوە ، ئاوا باسی جۆش و خڕۆشی هاوڵاتیان ئەکەن . لە شۆێنێکی تر دایکی شەهید سەردەشت بەدەم وورد کردنی تۆزێک سەهۆڵەوە، بۆناو تەرمۆزە پلاسیتک و شین و سپیەکەی بەردەمی .. ئەیلاۆێنەتەوە .. ئەی ڕۆڵە .. خێر لە خۆ نەدیوەکەم .مهگهر هەر خودا ، هەقت بسەنێتن !.. زۆری پێناچێت .. پێویستە پارتی و پاراستن .. لەبەردەم ئەم ژاوە ژاوەداهەڵوەێست وەرگرن .. چیتر ناکرێت بێدەنگ بن ! بەیان دەرئەکەن هەڕەشەو گوڕدەشە ئەکەن ، ڕووئەکەنە جەماوەر و ئەڵێن: (بەو تاقمە گێرە شێوێنە تاوانکارە ڕادەگەیەنێن، ، کە ئەوان لای ئێمە ناسراون و سەرەداوەکانی پیلانەکەنیان و ئامانجە نەگریسەکانیان ئاشکرابووە.٠) ئەی چما ، خەڵکی بەشەرەفی کوردستان نازانن ؟! ، پارتی و سەرۆکەکەی چییان بۆ کورد کردووە ! ئەم هەموو ئاسایش و پێشکەوتنی ئابوریە ، ئەم هەموو ئازادی بەیان .. ڕادەڕبڕین .. خۆپیشاندان .. کۆبوونەوە و مانگرتن .. هەست پێ ناکەن ؟! کە لە ژێر سێبەری سەرکردەی زەرورە و پارتیمان دابووە.. زۆری پێناچێت ، باوکی شەهید سەردەشت بەجلی خاکیەوە .. ئەهنرێتە سەر تەلەڤزیۆن ، میدیای بەعس ئاسا ، تەڵقینی جەند ڕستەیەکی ئەکەن : ئێمە وەکو خانەوادەی سەردەشت زۆر سوپاسی جەنابی سەرۆک بارزانی ئەکەین .. (ئەمە چەند جارە ئەڵێتەوە).. چونکە هەر جەنابی سەرۆک خوێنی کوڕەکەمان وون ناکات ! باخەڵک هەقی بەسەر ئێمەوە نەبێت ؟ باخەڵک نەبنە پارێزەری سەردەشت ، هەر جەنابی سەرۆک بەرزانیە هەقمان دەسەنێت.
ئائەمەیە شێوازی ڕزیو کۆنی بەعس و دیکتاتۆرەکانی تر. کوڕەکەنمان بڕفێننە ، ئەشکەنجەی بدە ، دەمی پڕبکەن لە فیشەک ، منیش زۆر سوپاسی سەرۆک ئەکەم !، بۆ ئەو کارەی کردی .. بەڵێ ئاواباشە.. پاڕاستنیش دوای بارە کڵاو ئافەرین .. پەیمانی باشترکردنی گوزەرانیان ئەداتێ موچەیەکی باشی پێسمەرگەی ئەیلول ،ههڤالی بارزانی نهمر،باوکی رۆحیمان جەللەوەعەلا .. ڕەنگە شوقەیەک ، ئەپارتمانێکی بەدواوە بێت . جەماوەری بە شەرەفی کوردستان : پارتیمان وەک هەمیشە پێشڕەو . گیانباز بووە بۆ پاراستنی سەرۆسامانی خەڵک .. . وا سەرە داوەکانی تاوانەکانمان دۆزیوە کە پڕوپاگەندە ژەهراویەکانی میدیای گێرە شێوێنی ناوخۆو دەرەوە ، لەم چەند ڕۆژەدا ، هەوڵیان داوە پەردە پۆشی بکەن ، ئەو تاوانبارنە.. هەمان تاوانبارانن.. کە چاویان بە پێشکەوتنی کوردستان و ڕێبەرەکەیدا هەڵ نایەت ! ، هەمان ئەوانەن کە تەگەرە ئەخەنە پێش ، ڕەوڕەوەی پێشکەوتنی باری ئابوری و کۆمەڵایەتی و ئاسایشی کوردستان ، ئەیانەوێ پارتیمان لە ئەرک و ئامانجەکانی لادەن ، بەشتی لاوەکی وەک .. کوژرانی ئەم و ئەوەوە خەریک بکەن . چەند کەسێک بەهەمان شێوازی بەعسیانەی شەست وحەفتاکان .. لەسەر شاشە زەدردەکانیانەوە، دان پیانانیان بڵائهکەنەوە : بەڵێ ئێمە پەیوەندیمان بە گۆڕانەوە هەبووە ، میقداری چەند ملیۆن دۆلارمان، لەکەسی یەکەمی گۆڕان وەرگرتووە . یەکەم کۆبونەوەشمان لە گردەکە بووە ، بۆ ئەوەی چەندەها کاری تیرۆریستی ئەنجام بدەین .. بەڕفاندن و کوشتنی ڕۆژنامە نوسان و کەسانی سیاسی سەر بە لایەنەکانی تر بۆ ئەوەی ئاسایشی نەتەوەیی ، بخەینە خەتەرەوە ، بۆ ئەوەی ئەم ئەزموونە دیموکراتیە بێ وێنەییە تێک بدەین ، کە تەنها و تەنها فەزڵەکەی ئەگەڕێنەوە بۆ پارتی و سەرۆکی هێژا مەسعود بەرزانی ، هەر دوای ئەم سیناریۆیە ، پارەیەکی باشیان ئەدرێتی و بە ناوی جیاوازو پەساپۆرتی جیاوەزەوە ، زۆر بەڕیزەوە هەناردەی دەرەوە ئەکرێن!
دڵسۆز و ئەندامانی پارتیمان، وەک جارانی تر ، چۆن ئاشبەتاڵی 1974 و 1988مان تێپەڕاند .. ئەوهاش ئەم تەنگوچەلەمەیەش تێئەپەڕێنین .. کورد .. کورت بینە ! کێ ناڵێت .. ساڵێکی تر .. دووی تر .. کە تەپوتۆزی فەرامٶشی، بێ ئیرادەیی ، کورت نەفەسی ، کێشەکانی .. غەدرو تاوانی شەهیدانی قەڵەم و نایەکسانی کۆمەڵەیەتی .. داناپۆشێت ئەمجارەیان .. کاتێک خەڵاتی شەهید سەردەشت عوسمان دابەش ئەکرێت .. یەکێک لەو خەلاتانەی ئەدرێتە : کەسێک کە ئاسایشی هەرێمی پاراستووە ، چاوێکی کردۆتە هەزار بۆ دۆزینەوەی تاوانباران و پیلانگێران .. ئەوانەی کە تابوری پێنجەمن لە ناو کۆمەڵگای کوردیدا ، ئەم هێژایە توانیویەتی دەستی تورکان و عەجەمان لە ووڵات ببڕێت ، سنورێکیش بۆ خۆ بەزل زانینی عەرەبە شۆڤینیەکان دابنێ ئەویش جەنابی مەسرور مەسعود بەرزانیییه بابفەرمووێ لەبەر زۆری جەنجاڵی و سەرقاڵی هێژایان .. وا کاک سەرۆ قادر خەڵاتەکەیان وەردەگرێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست