کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جه‌نابی سه‌رۆک ئه‌رێ به‌ڕاست‌، له‌ 70%ی خه‌ڵکی کوردستان ده‌نگی به‌تۆ داوه‌؟

Tuesday, 01/06/2010, 12:00


جه‌نابی سه‌رۆک په‌یامه‌که‌تان گه‌یشت، که‌ به‌ڕێکه‌وت له‌ت ه‌کسیه‌کدا بووم و‌ کاروانی ئۆتۆمۆبیله‌کانم دی . ووتم خودایه‌ بێ ئافات بێت ئه‌م له‌شکره‌ زۆره‌ ، ڕه‌نگه‌ بۆ شه‌ڕی تورکان بچێ، ووتم ئه‌مانه‌ ده‌چن تۆپه‌کانی ئێران ده‌گرنه‌وه‌ تابه‌ر زه‌وی نه‌گه‌وێت و ماڵی جوتیاره‌کانی بناری قه‌ندیل وێران و خاپور نه‌کات .
ئه‌رێ به‌ڕاست 70% خه‌ڵک ده‌نگی پێداویت؟ ئه‌گه‌ر وایه‌ چ پیویستتان به‌وه‌یه‌ ئه‌و هه‌موو هێزه‌ دوای خۆت بخه‌یت؟ ئه‌گه‌ر ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ ده‌نگیان به‌ تۆ داوه‌، ئیدی بۆچی ناتوانی (دوو شه‌قاوان به‌ بێ ترس به‌ئازادی به‌شه‌قامێکدا بڕۆێت) له‌کاتێکدا هه‌موو شه‌قامه‌که‌ت بۆ ته‌یکراوه‌ . سه‌مه‌ره‌یه‌ پیاو ئه‌و هه‌موو ده‌نگه‌ی هێنابێت، که‌چی ئه‌وه‌نده‌ ترسنۆک بێت، سه‌رده‌شتێک تیرۆر بکات، که‌ ته‌نها خاوه‌نی هزرێکی جوان و بوێریی بوو، خاوه‌نی خامه‌یه‌کی بزێو بوو.
له‌کاتێکدا شوفێری تاکسیکه‌ لای دایه‌ ڕۆخی شه‌قامه‌که‌وه‌ تفێکی پڕ به‌گه‌روی له‌ په‌نجه‌ره‌ی ئۆتۆمۆبێله‌که‌وه‌ هه‌ڵدا و هه‌ناسه‌یه‌کی قوڵی هه‌ڵکێشا بۆنکڕوزی لێده‌هات. هه‌رووکمان به‌تیله‌ی چاو سه‌یری یه‌کمان ده‌کرد . ده‌بوو من بێده‌نگی بشکێنم، خه‌مم بوو منی میوانی پیره‌ هه‌ولێر شوفێرێک به‌سه‌رما ساغ بێته‌وه‌، ترسام دڵی له ‌لێدان بکه‌وێت . بۆیه‌ پێم ووت ئه‌وه‌ کێیه‌ ؟ ئه‌و هه‌موو چه‌کداره‌ی له‌گه‌ڵ دایه‌؟ ده‌شی شتێک ڕووی دابێت یان ڕوو بدات؟ شوفێره‌که‌ هیچی نه‌ووت ، مۆڕه‌یه‌کی لێکردم و پاشان ووتی کێیه‌ ؟ خۆ هه‌رچی به‌رپرسه‌ ده‌ر ده‌که‌ون هێنده‌ چه‌کدار له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌گێڕن، ده‌ڵێی بووک ده‌به‌ن؟ که ‌ده‌شقه‌ومێت له‌ هیچ جێگه‌یه‌ک نایان بینی، ون ده‌بن.
ئێواره‌ له‌ ئوتێله‌که‌ بووم سه‌یرم کرد، مه‌سعود بارزانی ووتاره‌که‌ی ده‌خوێنێته‌وه‌ له‌ناو په‌رله‌ماندا. ده‌نگی تێڤێکه‌یان زیادکرد، بێده‌نگی باڵی کێشا به‌سه‌ر هۆڵه‌که‌دا، دوو عه‌ره‌ب به‌دزداشه‌وه‌ دانیشتبوون نێرگه‌له‌یان نۆش ده‌کرد. هێنده‌ به‌قوڵی مژیان له‌نێرگه‌له‌که‌ ده‌دا وه‌ک ئه‌وه‌ی خوێنی دوژمنه‌که‌یان هه‌ڵمژن، گویان ده‌گرت نازانم له‌ کوردی ده‌گه‌یشتن یان له ‌ترسا بوو. من هه‌رچه‌ندم ده‌کرد نه‌م توانی شوفێری ته‌کسێکه‌ی هاوڕێم فه‌رامۆش بکه‌م، که‌ دابه‌زیم کۆمه‌ڵێک جوێنی مزریدا به‌حوکمه‌ت و سه‌رۆک و ووڵات، پێشی ووتم بێمنه‌تم تۆ چ کاره‌یت. من هیچم نه‌وت ته‌نها به‌ده‌میه‌وه‌ پێکه‌نیم ووتم ده‌بێ ده‌نگت بگه‌یه‌نمه‌ کوردوستانپۆست.

که ‌سه‌رۆک ووتاره‌که‌ی خوێنده‌وه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌کرد، نازانم بۆچی نامه‌کانی سه‌مه‌دی بێهره‌نگیم بیر که‌وته‌وه‌، که‌ پێش بیست ساڵ له‌مه‌و به‌ر، من خوێندبوومه‌وه‌ ، له‌نامه‌یه‌کدا ک ه‌بۆ هاوڕێیه‌کی ده‌نووسێ، ده‌ڵێ: کاتێک پاشا قسه‌ ده‌کات، که‌ من گوێم له‌ده‌نگی ده‌بێت یه‌کسه‌ر هێڵنج ده‌ده‌م، به‌مۆڵه‌تی سه‌مه‌دی بێهره‌نگی منیش به‌ ووتاره‌که‌ی مه‌سعود بارزانی هێڵنجم هات . نه‌م توانی گوێ له ‌هه‌موو قسه‌کانی بگرم، ئازار سکی به‌ژان هێنام ، به‌خێرایی چووم بۆ توالێته‌که ‌و ڕشامه‌وه‌، هێنده‌ ڕشامه‌وه‌ خه‌ریک بوو له ‌هۆش خۆم بچم، کاتێکیش هاتمه‌وه‌ بۆ هۆڵه‌که‌ دانیشتم ده‌نگی تێڤێکه‌ کزکرابوو. یه‌کێک له‌ئ یشکه‌ره‌کان هات بۆ لام و ووتی ئه‌شێ خۆراکێکی خراپت خواردبێت، به‌ به‌ده‌نت نایه‌‌شێت؟ ووتم نا ئه‌زیزم دوێنی ئێواره‌ش هه‌مان خۆراکم خوارد ده‌شێ سبه‌ینێش هه‌مان خۆراک بخۆم ، ووتی که‌وابێت له‌ناو ئه‌م گه‌رمایه‌ سه‌رمات بوه‌؟ ووتم نازانم به‌ڵام پێم بڵێ که‌س له‌ناو په‌رله‌مان چووه‌ ده‌ره‌وه‌ کاتێک سه‌رۆکانی ده‌کرد؟
من باوه‌ڕم وابوو هه‌ر 25 په‌رله‌مانتاره‌که‌ی فراکسۆنی گۆڕان سکیان ده‌داته‌ ژان و ده‌چنه‌
ده‌ره‌وه‌، چونکه‌ ئه‌وانیش وه‌ک من ڕه‌نگه‌ به‌و ووتاره‌ی سه‌رۆک هێڵنجیان هاتبێت .
نازانم که‌ سه‌رۆک ووتاره‌که‌ی ته‌واو کرد، چۆن چه‌پڵه‌باران کرا؟ ده‌شێ وه‌ک جه‌نه‌راڵێک
که ‌له‌شه‌ڕدا سه‌رده‌که‌وێت خۆی ببینێته‌وه‌، بڵێی کێ ئه‌م قسه‌ ئاگراوییه‌ی بۆ سه‌رۆک نووسیبێت؟ تۆ بڵێی سه‌رۆ قادر ئه‌م ووتاره‌ی نووسیبێ؟ خۆ کۆنه‌ شیوعییه‌کان ئابڕووی مارکسیان بردوه‌ هه‌موو بوون به‌سێبه‌ری بنه‌ماڵه‌ و ده‌ڵیی له‌سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاستدا ده‌ژین .
به‌هه‌رحاڵ له‌ کۆتاییدا ده‌ڵێم: سه‌رۆک په‌یامه‌که‌ت گه‌یشت، ده‌مخۆش منی ڕشانه‌وه‌، ڕه‌نگه‌ زۆرکه‌سی تریش ئه‌گه‌ر نه‌ڕشابنه‌وه‌، هێڵنجیان دابێت.

تێبینی:
بۆیه‌ ناوی ئوتێله‌که‌ نانووسم چونکه‌ پاراستن ئازاریان ده‌دات و خاوه‌ن ئوتێله‌که‌ زۆر شتی بۆ باس کردم .هێنده‌ بێزار بوو ووتی خۆزگه‌م به‌سه‌رده‌شت ڕوۆی و ڕزگاری بوو ئێمه‌ هه‌موو ڕۆژێکمان مردنه‌ ، خوا ته‌فروتونایان بکات، بۆیه‌ من به‌ مه‌سعود بارزانی ده‌ڵێم جارێکی تر باسی 70% خه‌ڵک مه‌که‌. من سێ ڕۆژ له‌هه‌ولێر بووم که‌سم نه‌دی تۆی خۆش بووێت. سه‌رۆک ڕه‌نگه‌ له‌ماتماتیکدا کۆڵبێت ؟ دڵنیام به‌ هه‌ڵه‌ ژماردووتانه‌ و له‌ ده‌نگه‌کاندا سفرێکی زیاده‌.

ئه‌زمڕ
سلێمانی چوارباخ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە