مەسعود بەرزانی و لەندهن
Sunday, 22/03/2009, 12:00
مەسعود بەرزانی...چەند ڕۆژێ لەمەو بەر بە سەردانێک گەیشتە لەندەن .. ئەو شارەی کە بە تەنها لە هەموو هاژو هوژو کپی دنیا تێدەگات بەڵام بە هەموو هاژو هوژو کپی دنیا لەم شارە تێناگات .. لە هەر کونجێکی دنیایەش ئەگەر ئەلف و بێ یەکی سیاسی لە دایک ببێ بێشک دەبێت جیمەکەی دوای ئەلف و بێ کە لە لەندەنەوە خۆی تێهەڵ بقورتێنێ ، دەنا یا نابێ یا لاڵو کوێرو ئیفلیج دەبێت .. هەر لەم شارەوە سەدان بڕیاری چارەنووس سازی گەل و نەتەوە جیا جیا کانی دنیا بەیەک ئیمزا دراوە ، هەندێکیان لە سەربەستی یەوە بۆ هەڵدێرو هەرەس و گێژاوی ژێردەستی و هەندێکی تریشیان لە ژێر دەستی یەوە بۆ ترۆپکی ڕەهای سەربەستی ..لەندەن شارێکی چارەنووس سازە .
کەم سەرکردە هەیە لە دنیادا بە پەرۆشەوە پێ ی نەترازا بێتە ئەم شارە ئەفسوناویە چارەنووس سازە. بەڵام سەرکردەش نیە لە دنیادا پێ ی ترازابێتە ئەم شارە پێش وەخت ئابڵوقەی عەقڵی نەدرابێت و پێوەری شیتەڵ کردنەوەی خاڵ بەخاڵی دەمارەکانی لەگەڵدا نەکرابێ .. لە هەموو لەندەنیشا یەک دەرگا هەیە کە ئەویش دەرگای پێشوازی خولقێنەرە ! ڕەقەم (10) ناسراوە بە (نەمبەر تێن داونستریت).. سەرکردە لە بەردەمی ئەو دەرگا ڕەشەدا پێشوازی لێ دەکرێت . تەنها دەرگایە لە دنیادا کە دەرگایەکی تەلسماویە خۆی زمان حاڵە ... بەڵام ئەو سەرکردەیەی لە تاقیگەی ئەو دیو دەرگاکەوە سەرکەوتن بەدەست بێنێ ئەوە لە پێوەری لەندەندا سەرکردەیە .. وەک غاندی کە لە ساڵی سییەکاندا بەنەعلە دڕاو و بەرگە شڕۆڵەکەیەوە لە بەر دەرگاکەیەوە وەستا و ڕووی کردە هەموو گەلی هیندی ووتی بۆیە من هاتومەتە ئێرە دەمەوێت پەیامی گەلی هیندی بگەیەنم . بۆ ئەوەی هەموو گەلانی جیهان ڕێز لە ئیرادەی گەلی هیندی بگرن . بەڵام پێویستە لەسەر ئێمەش ڕێز لە ئیرادەی هەموو گەلانی جیهان بگرین .. (غاندی سەرکردەیە لە پێوەری ئەو دیو دەرگا ڕەشەکە). ماندێلا . محمەد عەلی جناح .... تەنانەت سەرۆکی قەبیلەی زۆلۆکان ... هێندە بەسە ..
پێوەری هەڵسەنگاندنی سەرکردە لە ئەو دیو دەرگاکە بەم جۆرە هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت.... بە (پۆزەتیف ... نەگەتیف) .
1 : ئەو سەرکردەیەی دیکتاتۆر نەبێ . (پۆزەتیف)
2 : ئەو سەرکردەیەی دەست پاک بێت . (پۆزەتیف)
3 : ئەو سەرکردەیەی میللەتەکەی خۆشی بوێت . (پۆزەتیف)
4 : ئەو سەرکردەیەی ئازاو خاوەنی یەک هەڵوێست بێت . (پۆزەتیف)
5 : ئەوسەرکردەیەی سیاسیەکی مۆدرێنی تێکەڵ بە دنیای سێاسەتی جیهانی بێت .(پۆزەتیف)
6 : ئەو سەرکردەیەی باوەڕی تەواوی بە ئازادی و مافی ژنان و مرۆڤ هەبێت . (پۆزەتیف) .
مەرجە سەرکردە هەر شەش خاڵەکەی بە (پۆزەتیف) بێت .. نەک وەک مەسعود بەرزانی هەر شەش خاڵەکە و دەیان مولحەقی تریش هەمووی بە (نەگەتیف) بێت ..
نەگەتیفە لەوەی کە سەرکردەیەکی دیکتاتۆرە چونکە لە یەکەم تاقیگەدا لە کورسیەکەی سەری ڕەشەوە سەیری دەکەن .. نەگەتیفە لەوەی کە دەست پاک نیە ..ئەم خاڵەیان بەدواچونی بۆناکەن تەنها لە مەلاین دۆلارەکەی و ڕەش و ڕووتی میللەتەکەیەوە تێڕوانینی بۆدەکەن .. نەگەتیفە بەوەی لە غەیری فەلەکی حزبەکەی خۆی زیاتر کەس ئەم سەرکردەیەی خۆشی ناوێت . چونکە ئەو وەک سەرکردە لە غەیری بنەماڵەی خۆی زیاتر هیچ کەسێکی تری خۆش ناوێت .. نەگەتیفە بەوەی کە تەنیا بۆ میللەتەکەی خۆی ئازایە بەڵام مل کەچێکی بێ شەرمە لە ئاستی دوژمنانی میللەتەکەی . قەتیش یەک هەڵویستی تیا بەدی ناکرێت .. پێنجەم : نەگەتیفە بەوەی لە دنیای سیاسەتی مۆدرێن تێ ناگات چونکە فاکتەرە تەسک و تروسکە حزبیەکەی ڕێ ی پێنادات . لە عەقڵی مزایەدەی سەرمایەی کۆمپانیای مافیای یەوە لەسیاسەت تێدەگات و دەیەوێت لەو تولە ڕێ یەوە بەو دنیا فراوانە بگات ئەمەیان داون نەگەتیفە چونکە دەزانن کە لەو تولە ڕێ یەوە ئاستەمە بەدنیای فراوانی سیاسەت بگات . نەگەتیفی شەشەم هیچ ناڵێم ، تەنها کوشتنی قەڵەم و سوتانی ئافرەت و کوشتنی دوعاکان دەڵێم .. بەڵام دەمەوێت خۆم نەگەتیفی حەوتەم بڵێم ... بەڵام بۆ خۆتی بڵێم : بیرتە کاتێ کە تەتەرە فشەڵەکان هێزیان بۆ هێنایتە سەر سنوور نوقمی فەرهەنگی لەرزۆکی خورپە بوویت وفرمێسکی حەسرەت لە چاوتا قەتیس و خۆت دابوە دەست قەدەر ..
هەموو کوردەکانی بەریتانیا بە شێوەیەکی یەکگرتوویی جەربەزانە ڕژانە بەردەمی داون ستریت کە یەکەم جار بوو لە مێژوودا بتوانن گەورەترین هێزی فشار بخەنە سەر ئەو دیو دەرگا ڕەشەکە و یاداشتی توندیان پێشکەشکردو ئەوانیش بەوپەڕی حورمەتە ڕێزیان لەو ئیرادەیە گرت .. ئەوانە ئەو کوردانە ی بەریتانیا بوون ،هەر بۆ زانینش زۆری لەو لاوە کوردانە تیابوو کە ئێستا لەبەندیخانەکانن بۆ ناردنەوەیان بە پلانی ژێر بەژێری نەفامی و چڵکاو خۆرو ئەڵقە لەگوێکانتان.. بەڵام مەخابن کە دوا بێحورمەتی و بێڕێزیت بەو هەموو کوردە دڵسۆزە کرد ه بەبێ نرخ سەیریان کرد وهەموویانت بەکەم تەماشا کرد بەڵام ئەوانەی کە نامۆ بەهەڵوێست و کەسە سوکەڵاکانن ئەوانە لای تۆ بڵند بوون بۆ یە بەخۆڕایی ناڵێن (تەیری گول ئاشق بەداری ژەقنە بوتە) ... ئەم نەگەتیفە دوای داون نەگەتیفیشە لە لایەن هەموو کوردەکانی بەریتانیاوە تەنها لای گولەکان نەبێت...
ڕۆشار : 19 3 2009
لەندەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست