گه‌رده‌لولی غه‌زه‌ب و نه‌خۆشیی گولبوون له رێکخسته‌کانی ده‌ره‌وه
Tuesday, 27/01/2009, 12:00
وه‌ک ده‌رکه‌وتوه نامه‌یه‌کی ئار‌سته‌ی گشت کۆمیته‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وولات کردوه به‌رێز به‌ناو دختۆر ئه‌رسه‌لان به‌رپرسی مه‌کته‌بی رێکخستن بریاری داوه رێکخسته‌کانی ده‌ره‌وه، وه‌ک خۆی به‌ره‌و گه‌ڕ و گولی ببات.
باشه بۆ به‌دزیوه نامه‌ی ناردوه بۆ کۆمیته‌کان له‌کاتی پرۆژه‌که‌ی مام جه‌لال سكرتێری گشتی بۆ نوێبوونه رێکخسته‌کان و ئه‌و هه‌ڤالانه‌ی دابراون و پێکهێنانی حه‌وت لیژنه له‌ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی‌و هه‌ردوو جێگره‌که‌ی بۆ به‌دواده چوون و لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌رجه‌م کایه حیزبی وحکومیه‌کان ، جۆرێک له‌گه‌شبینی و ئومێد لای کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان به‌گشتی و ئه‌ندامان ولایه‌نگرانی یه‌کێتیی به‌تایبه‌تی دروستکرد ، به‌لام ئه‌رسه‌لان به‌رپرسی مه‌کته‌بی رێکخستن نامه‌یه‌کی ئه‌مر ده‌رده‌کات به دزیوه بۆ کۆمیته‌کان.
ده‌ڵێت: به‌فه‌رمی پێتان راده‌گه‌یه‌نین هه‌رکه‌سێك به‌ره‌سمی پشیوانی (ره‌گ)ی کردووه پله ی حیزبی خۆی له‌ده‌ست داوه مافی به‌شداری هیچ کۆبونه‌وه‌یه‌کی ره‌سمی (ی.ن.ک) ی نییه به‌ئیمزای براتان ئه‌رسه‌لان بایز 07-01-2009 ده‌رچووه ل. مه‌کته‌بی ڕێکخستن
ئه‌م زه‌لامه هه‌ر له زه‌مانی جه‌لالیه‌تیه‌وه له شه‌سته‌کان دڵره‌ش و پرله رق و کینه بووه، دواتریش به‌هه‌مان شێوه کاری کردوه وهه‌میشه له‌سه‌نگه‌ردا بوه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که دلسۆز بوون ئه‌و به‌ناحه‌زی خۆی زانیون بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی کاریکردوه بۆ مانه‌وه‌ی له ده‌سه لات و ته‌کتول.
دوای ده‌رچوونی کاک نه‌وشیروان له یه‌کێتیی ساحه‌که به‌ته‌واوی بۆ ئه‌م زاته گوله و مه‌لا به‌ختیار چۆڵ بوو، وه‌ک مشک وجرج به‌راست و چه‌پدا لێئه‌ده‌ن،
دوای هه‌لۆیستی براده‌رانی ره‌وتی گۆرینی دیوکراسی خۆیان راگه‌یان له‌ناو ی . ن. ک رێکخسته‌کانی ده‌ره‌وه و ئه‌ندامانی بوێرانه وبێ ترس هه‌ڵویستی ئاشکرا و به‌جه‌رگیان هه‌بووه له دژی گه‌نده‌ڵی و بێسه‌ر و شوێنیه‌ی له رێکخستنه‌کانی ناوه‌وه بوونه‌ته سومبولی ناو رێکخستنه‌کان.
ئه‌رسه‌لان ده‌مێکه له رێگای پیاوه گه‌نده‌ڵه‌کانی خۆی له‌ناو ده‌سته‌ی رێکخسته‌کانی ده‌ره‌وه و کۆمیته‌کانی رێکخستن، ئه‌گه‌ر پێویست بکات باسی وورده‌کاری ئه‌م کۆیله‌تیه‌ی ئه‌و ئه‌ندامانه بۆ ئه‌رسه‌لان و ئه‌وانی تریش ده‌کرێت، کنه‌که‌نیه‌تی بۆ هه‌ڵته‌کاندنی رێکخسته‌کانی ده‌ره‌وه به‌را و بۆچونی ئه‌رسه‌لان ئه‌و که‌سانه‌ی نامۆن به بیروبۆچوونی ئه‌و فه‌یله‌سوفه نوێیه‌ی یه‌کێتیی، ئه‌سته‌نگه‌ن له‌به‌رده‌م خه‌ونه‌کانی جه‌نابی، مه‌ترسین له‌سه‌ر ئاینده‌ی رابواردن وشه‌وه سوره‌کانی له ناوه‌وه‌له(ی.ن.ک)
راست و ره‌وانه که ئه‌م بریاره‌ی دکتۆری یه‌کێتیی کۆمه‌ڵێک له ئه‌ندامانی کادری دڵته‌نگ ئه‌کات ئه‌وانیش که‌م یا زۆر به‌م کاره‌ی ئه‌رسه‌لانی سه‌رده‌م زۆر سه‌غڵه‌ت ئه‌بن، به‌لام به‌بریاری ئه‌و نابێت چونکه (ی.ن.ک)ی ئه‌و نییه ئه‌رسه‌لان ئه‌وانی نه‌کردووه به یه‌کێتی تاوه‌ك پله‌ی حیزبیان لی وه‌رگرێته‌وه ئه‌و هه‌ڤالانه که پله‌ی حیزبیان هه‌یه له رێکخسته‌کانی ده‌ره‌وه به هه‌لبژاردن هاتوون نه ك به‌ته‌عینی له‌یه‌ن ئه‌رسه‌لان وه .
پرسپار له جه‌نابی پرۆفیسۆری بایز ئه‌وه‌یه وه‌لامی چی ئه‌بێت بۆ جالیه‌ی کوردی رێکخسته‌کانی ده‌ره‌وه و پیویبستیه‌کانیان بۆ رینمایی و سه‌رپه‌رشتیکردن و هه‌ڵسوراندنی کار و داواکاریه‌کانیان. من لام وایه ئه‌رسه‌لان به‌گ نوشتابێته‌وه بۆ خوازییه‌ره هه‌مه چه‌شنه‌کانی شاناز خان که ده‌مێکه له مه‌ڵبه‌ندی ده‌ره‌وه و به‌رپرسه‌که‌ی غه‌زه‌بی سیحراوی خۆی به نووشته‌کردن پێش که‌ش سه‌رقافڵه چی مه‌کته‌بی سیاسی که مام جه‌لال ده‌گرێته‌وه کردوه
ئه‌م کارانه‌ی ئه‌رسه‌لان له‌وانه‌یه ئێستا بچنه سه‌ر، به‌ڵام رۆژی حسابی قۆرس دێت کاتێک هه‌موو کۆڵه‌که‌کانی ده‌سه‌ڵاتی له‌ده‌ست ئه‌دات، ئه‌و کات نه‌ک له وڵاتێکی ئه‌وروپا به‌ڵکو له "شاره حه‌یاته‌که‌ی" مامی گه‌وره‌شی شوێنی یه‌ک شه‌و حه‌وانه‌وه‌ی نابێت و ده‌بێت به‌ناچاری بگه‌رێته‌وه بۆ ئاغایه‌تی دزه‌یی له زێدی خۆی، ئه‌وکاته‌ش پێویستی به تۆزێک ره‌حمه‌تی پارتی ئه‌بێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست