كۆیه له نێوان زۆلم و خیانه‌ت
Tuesday, 07/08/2012, 12:00
ئه‌گه‌ر سه‌یرى ئه‌م لینكه‌ى خواره‌وه بكه‌ن له بابه‌تى پێشوومان باسمان له هه‌ندێك خائینانى سنورى ناوجه‌كه‌ى خۆمان مه‌به‌ستمان سنورى شارى كۆیه كردوو باسى خیانتكارانى ئه‌م سنوره‌مان كرد تاكو ساڵى 1988.
به‌ڵام بابه‌تى ئه‌م جاره‌مان تۆزێك جیاوازتره ،جیاوازیه‌كه له‌وه دایه كه دوایى ڕاپه‌رێنى1991ٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍ
كه دیسان چه‌ند خۆ فرۆشێكى وه‌كو (مه‌جیدى میرخان شورته)پۆستیان له ئاسایشى كۆیه وه‌رگرت بۆ هه‌ندێك كارى تایبه‌تیان و جێ به‌جێ كردنى مه‌رامه گڵاوه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر هه‌ركه‌سێك بیهه‌وێتن تۆڵه‌ى خیانه‌ته‌كانى پێش راپه‌رینیان لێ بكاته‌وه ئه‌وا ده‌سه‌ڵاتى نه‌بێتن وه بۆ مه‌رامه گڵاوه‌كانى رۆژانه هه‌رده‌ستا به نووسینى راپۆرت دژى پاوه تێكۆشه‌ره‌كانى شارى كۆیه وه شه‌وانه‌ش له‌گه‌ڵ مه‌فره‌زه‌كانى ده‌زگاى زانیارى و هیزێكى پێشمه‌رگه كه خه‌ڵكى گه‌رمیان بوون به سه‌رپه‌رشتى (جه‌بار فه‌رمان)و ده‌زگاى زانیارى كاریان ده‌كرد،وه ئه‌وانیش كارى جێ به‌جێ كردنیان له‌سه‌ر راپۆرته‌كانى ئاسایش ده‌كرد خه‌ڵكیان ده‌كوشت له شارى كۆیه .ئه‌مه حه‌قیقه‌تێكه هه‌موو خه‌ڵكى كۆیه ده‌زانن كه پیاوێكى وه‌كو(مه‌جیدى میرخان شورته)كه ئیستا پله‌ى(عه‌میدى پۆلیس)له وه‌زاره‌تى ناوخۆ ئه‌رك ده‌بینیتن چه‌ندین كه‌سى به بیانۆى ئیش كردن بۆ (پاراستنى پارتى) به كوشت دا ،له‌وانه نمونه‌یان زۆره وه‌كو(حمه‌ى حه‌لاق)وه(زاهیراغا)،به حوكمى ئه‌وه‌ى كه له ئاسایش بوو رۆژانه چه‌ندین زانیارى كۆ كراوه‌ى ده‌دا به (ده‌زگاى زانیارى)یه‌كێتى له‌سه‌ر جموجۆڵه‌كانى هه‌ندێك كه‌سى كه‌سایه‌تى كۆیه بۆ له ناوبردنیان وه هه‌ر درۆیه‌كان و راپۆرته‌كه‌ى (مه‌جیدى میرخان شورته)بوو كه ئه‌و دوو هاووڵاتیه به ناهه‌ق شه‌هید كران ،خه‌ڵكى كۆیه هه‌موو مه‌سه‌له‌ى (حه‌مه‌ى حه‌لاق)ده‌زانیتن یه‌كێك له‌وانه‌ى كه له كه مینى دواوه بوون بۆ لیدانى(حمه‌ى حه‌لاق)مه‌فره‌زه‌كه‌ى ئاسایش بوون كه هه‌موویان خزمى(مه‌جیدمیرخان)وه له‌گه‌ڵ ئه‌م مه‌فره‌زه‌ى دواوه (كاروان)ى كوریشى له‌گه‌ڵ بوو كه له زارى یه‌كێك له به‌شداربوان كه كوره‌كه‌ى تازه مووى ریشى ده‌هات منداڵ كاره بوو تۆزێك ترسى له له‌شیابوو ده‌له‌رزى،وه باوكیشى واته(مه‌جید میرخان)كه‌مینى یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ خۆیان بردبویانه پێشه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى (حمه‌ى حه‌لاقیان)پێ نیشان بدات.ئه‌مه له لایه‌ك به درۆ‌و بوختانه‌كانى (حمه‌حلاقى)به كوشتدا به‌ڵام له‌كاتى ئیستا كه خۆى به پیاوى میرى داده‌نێت و باسى یاسا ده‌كات كه‌س له خوینى به ناحه‌ق رژاوى ئه‌م كه‌له پیاوه ناپێچیته‌وه.له پاشان به‌ینه سه‌ر كوشتى (زاهیراغا) هه‌ر مه‌جید میرخان هه‌ڵسا له‌به‌ر هه‌ندێك كارى ده‌ستى به راپۆرت نوسین كرده‌وه كه‌گوایه(زاهیراغا) ده‌یهه‌وێ خیانه‌ت له یه‌كێتى بكات و ده‌ستى به خوێنى ئه‌ندامانى یه‌كێتى سوور بوه وه ئیش بۆ پارتى ده‌كاتن له رێگاى چه‌ند براده‌رێكى نزیكى زاهیراغا وه به ده‌ست و سه‌رپه‌رشتى (مه‌جیدمیرخان) ده‌زگاى زانیارى هه‌ڵسا به كوشتنى زاهیراغا.
ئیستاكه‌ش ده‌بینن كێ خۆى كردۆته فریشته‌ى ئاشتى و ته‌باى منداڵى خه‌ڵكیانیشیان چۆن به كوشت دا.ئه‌گه‌ر یاسا سه‌روه‌ر بێت و عداله‌ت هه‌بێت ده‌بى ئه‌م جۆره كه‌سانه رسوا بكرێن،هه‌ر خوێنى ئه‌مانه بوو ماڵى مه‌جیدمیرخان له شوقه‌یه‌كى پیس و بۆگه‌ن ئیستا چۆته خۆشترین خانوو و گه‌وره‌ترین خانوو له كۆیه.به‌رێزان ئه‌م بابه‌تم وه‌كو به‌بیرهێنانه‌وه‌ك بۆ كوردستانیان و خه‌ڵكى شارى كۆیه وروژاند بۆ ئه‌وه‌ى خیانه‌تى ئه‌م خۆفرۆشه قه‌ت له‌بیر نه‌كرێت وه به هیمه‌تى دۆست و براده‌ران له داهاتوودا بابه‌تى تر‌و زانیارى تر بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه،وه‌داواى لیبوردن ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر ناوى هه‌ندێك كه‌سم له‌بیرچوبێتن یاخود كه‌م و كورى له نوسینه‌كه‌م هه‌بیت چونكه خۆتان ده‌زانن ئه‌وه نزیكه‌ى18 ساڵ بۆ20 ساڵ ده‌چێت ئه‌م كیشانه روویان داوه.به هیواى زانینى راستیه‌كان و دروستكردنى دادگایه‌كى عادیلانه بۆ له ناوبردنى ئه‌م درۆزن و خیانه‌تكارانه.
سه‌یرى ئه‌م لینكه‌ى خواره‌وه بكه‌ن بۆ خویندنه‌وه‌ى بابه‌تى پێشوومان و سه‌باره‌ت به خیانه‌تكارانى سنورى كۆیه.
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=fdece5f5
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست