ئه‌و نامانه‌ی مێژووی تاڵه‌بانی ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه! (5)
Wednesday, 20/10/2010, 12:00
هه‌ڤاڵ و برای خۆشه‌ویستم کاک جه‌باری به‌ڕێز
سلاوێکی گه‌رم
شادی سه‌رکه‌وتنمان داوایه‌و ئێمه‌ش باشین .
له سه‌فه‌ری تارانمان دا پێم وایه چه‌ند شتێکی زۆر گرنگمان به‌ده‌ست هێناوه .
یه‌که‌مین . هاوکاری هه‌تا سه‌ری ئێمه و مه‌جلیسی الاعلی ، به‌سه‌رۆکایه‌تی سه‌ماحه‌تی (السید محمد باقر الحکیم) که بۆ ئێستا و دوا ڕۆژی عێراق باش و پێویسته .
وا ده‌قی هه‌ر دوو ڕێکهو تنه ئاشکرا و نهێنێکهت بۆ ده‌نێرین .نهێنیه‌که، ده‌بێ زۆر زۆر به نهێنی بێت و که‌س نه‌زانێت .
ئه‌وه‌ش ئه‌ساسه ، له هه‌موو حاڵه‌تێکدا له سه‌ری ده‌ڕۆین و جێ به‌جێ ی ده‌که‌ین به‌ڵام 1. به‌خشکه‌یی 2.له‌ژێر پۆزشێکدا ، له‌سه‌ره‌تا وا هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ پۆزش(INC) ىێت له‌باتی هاوکاری فراوانی معاره‌زه . جا له کۆمیته‌ی سه‌رکردایه‌تی ئه‌و ڕێکه‌وتنه تۆ و کاک قادرمان داناوه ، بۆ هه‌ڵسوڕاندن و جێ به‌جێ کردنی کاره‌کان . هیوادارم هه‌ر فێڵه‌که‌ی بێت .
دووهه‌مین. ڕازی کردنی ئێران به‌و ڕێکه‌وتنه ، هه‌روه‌ها به‌یارمه‌تی دانی هه‌ردوو لامان بۆ سه‌رخستنی کاره‌که ، واته ڕازی بونی جمهوری ئیسلامی به‌هاوکاری کردنی ی.ن. ک و مه‌جلیسی ێلاعلی بۆ ڕوخاندنی ڕژێم ، داهێنانی عێراقی دوا ڕۆژ
کهلهڕێکهوتنی پێشوتر له‌گه‌ڵ مه‌جلیس دا باسی لێوه کراوه ، که‌تێیدا مافی چاره‌ی خۆنوسین بۆ گه‌لی کورد له‌چوارچێوه‌ی عێراقدا هاتوه.
واته ج. ئی ئیتر (ئێمه‌و مه‌جلیس) بۆ ڕه‌وڕه‌وه‌ی ڕزگاری عێراق ده‌زانێت ،واته هه‌رسێ لامان پێکه‌وه کاره ئه‌ساسیه‌که ده‌که‌ین .
سێ یه‌مین. ڕێکه‌وتنێکی هه‌مه لایه‌نه و شامیل و کامیلی دورو درێژ له‌نێوان ئێمه و ئێران‌دا ، که‌بێ گومان پڕۆژه‌که‌ی ده‌بینن .
چواره‌م . هه‌ر وه‌ک بڕیار درا ڕێکه‌وتنه‌که‌ی پێش و جێ به‌جێ بکرێت .
پێنجه‌م . جمهوری ئیسلامی سورنهبوو له‌سه‌ر به‌په‌له ده‌رکردنی (حه‌ده‌کا)، به‌ڵکو داوایان لێ کردم که به هێمنی و شێنه‌یی و به‌خشکه‌ی هه‌وڵ بده‌م له‌گه‌ڵ (مه‌لا عه‌بدوڵا) بۆ ئه‌وه‌ی پێک بێین له‌گه‌ڵ (ج. ئی) دیاره هێشتا ئه‌ساسه‌که و شه‌رته‌که دیار نین، به‌ڵام خۆی له‌خۆیدا شتێکی زۆر گرنگه. باس له‌چالاکی سیاسی ده‌کرێت ، لهجارهسهرهکهی ئیمام وه‌ختی خۆی وتبووی وهتد .
به‌گشتی من له‌م سه‌فه‌ره‌ی ئێرانم زۆر ڕازیم ، ماوه‌ته‌وه جێ به‌جێ کردن ، پێم وایه کلیله‌که‌ی ڕێکه‌وتنه‌که‌ی ئێمه‌و مه‌جلیسی ئه‌علایه که ڕێبه‌ر سه‌دره ، جه‌مهوور،پاسداران ، ههمدادی تر زۆر زۆریان پێ باشوو گرنگه .
بۆیه هیمه‌تی خۆت و کاک قادر لهبهجاکی و هاوکاری کردنی مه‌جلیس زۆر زۆر گرنگه ، بگره هه‌موو شته‌کانی تری پێوه به‌نده .
ئه‌وه‌ی گرنگه به‌لامه‌وه ، که‌بۆ دوا ڕۆژی عێراق و شته ئهساسێکان (ج .ئێ) له‌گه‌ڵ (ئێمه‌و مه‌جلیس) پێک هاتوه‌و به‌س که‌سی تری تێدا نی یه ، واته ئه‌وه‌یه سێ کوچکه‌که. له‌دوایدا ئێمه لێره قسه‌مان دلێر بوو، تکایه جارێ ئه‌م نامه‌یه هه‌ر بۆ خودی خۆته .
و هه‌ربژین بۆ برای دڵسۆزتان
مام جه‌لال
ئاگاداری
بۆ حسێنێکهی سلێمانی ، ئه‌رزێکی باش به‌ناوی منه‌وه داوا بکه،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
کوردستانپۆست: به‌داخه‌وه دوادێڕی نامه‌که دیار نییه، بۆیه نه‌مانزانی چی نووسراوه
تاران 1995.09.28
*******************************
قسه‌ی کوردستانپۆست له‌سه‌ر نامه‌که:
ئه‌و نامانه‌ی مێژووی تاڵه‌بانی ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه!
خوێنه‌ر ئه‌زیز...
ئه‌م نامه‌یه‌ی تاڵه‌بانی که له تارانه‌وه نێنراوه مێژووکه‌ی هێنده دوور نییه، به‌ڵام ناوه‌ڕۆکی نامه‌که، ترسناکترین مێژووه، که تاڵه‌بانی یاری به ئاگر ده‌کات و گه‌لی کورد له‌به‌ر ده‌م ئیمپراتۆری شیعه‌دا سه‌ر ده‌بڕێت، تاڵه‌بانی پێاوێکی هێنده خائینه ،ئیتر هیچ شتێک نه‌ماوه له‌دژی گه‌له‌که‌ی خۆی نه‌یکات.
نامه‌که راسته‌و خۆ بۆ (جه‌بار فرمان)ی ناردووه و داوای لێده‌کات به‌شاراوه‌یی بیهێڵێته‌وه ، دیاره له‌گه‌ڵ ئه‌م نامه‌یه‌دا پرۆتۆکۆلی رێککه‌وتنه‌که‌ی له‌گه‌ڵدایه، که تا ئیستا ده‌ست ئێمه نه‌که‌وتووه و له هه‌وڵی پهیداکردنییداین. به‌ڵام له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م نامه‌یه له به‌شێکی ئه‌و رێککه‌وتنه ده‌گه‌یه‌ن.
ڕێکه‌وتنه‌که له‌گه‌ڵ (کۆماری ئیسلامی) و (مه‌جلیسی ئه‌علا)دایه، دا له‌کاتێکدا مه‌جلیس جگه له ئۆپۆزیسیۆنێکی لاواز هیچ نه‌بوون، ته‌نها ئێرانیان له‌پشت بووه و تاڵه‌بانی ووته‌نی له فندقێکدا بوون نه‌ک لهخهندهقدا، به‌ڵام تاڵه‌بانی بۆ ئه‌وه‌ی خۆی باڵا ده‌ست بێت و خزمه‌تکار بێت بۆ کۆماری ئیسلامی، تاک ڕه‌وانه واژۆی له‌سه‌ر هه‌موو خاڵه‌کان کردووه ،
ئه‌ی سه‌رکردایه‌تی ئه‌وسای یه‌کێتی ده‌وریان چی بووه، چۆن له‌م سه‌فه‌ره ته‌م و مژاوییه‌ی تاڵه‌بانی گه‌یشتوون؟
له‌کاتێکدا من ئه‌م نامه‌یه‌م گه‌یشته ده‌ست هه‌موو ئه‌و ڕۆژانه‌ی هێنایه‌وه به‌ر چاو که خه‌ڵکی هه‌موو شتێکیان هه‌راج ده‌کرد و خێزانی وا هه‌بوو به‌ماڵ و منداڵه‌وه به‌دوای رێکخراو و کامپاینییهکاندا خێرخوازه‌کانه‌وه بوون تا خێریکیان پێبکه‌ن و گوڵه‌گه‌نمیان کۆده‌کرده‌وه، هه‌موو ڕۆژێک هه‌واڵی لاشه‌یه‌ک دوان ،سیانمان ده‌بیست که به به‌دڕه‌وشتترین جۆر ده‌کوژران و له‌سه‌ر شه‌قامی شه‌ستییه‌که فڕێ ده‌دران. ئه‌و ڕۆژانه هێنده ترسناک بوو هێنده شتگه‌لی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ت ده‌بیست هه‌ر مه‌پرسه. سه‌رکرده و پاڵه‌وانانی شاخیش به‌نده‌خوێنی به‌دڕه‌وشتییان کردبۆوه و به ئاره‌زووی خۆیان ده‌ستدرێژیان ده‌کرد، باشووری ووڵاته‌که‌مان به قۆناغێکدا ده‌ڕۆی، که ئیتر لهترسناک ترسناک تر بوو . ده‌یان گروپ و ده‌سته و تاقمی سه‌ر به به‌رپرسه‌کان لێره‌و له‌وێ خه‌ڵکیان له‌ژێر په‌رده‌ی شه‌ره‌ف و سیخوڕییدا تیرۆر ده‌کرد ، ده‌وڵه‌مه‌ندیان له شاردا نه‌هێشت، ئه‌وه‌ی ده‌ستیان ده‌که‌وت ده‌یانکوشت و ده‌ستیان به‌سه‌ر پاره و زه‌وییه‌کانیاندا ده‌گرت، ئه‌وه‌ی فریاش ده‌که‌وت شاری جێ ده‌هێشت و دهجووه به‌غدا.
لێره‌دا زیاده ڕۆیی نییه، ئه‌گه‌ر بڵێین له سنوری سلێمانی (جه‌بار فرمان) پشکی شێری له‌و لهڕهشهکوژییه به‌ر که‌وت، کاتێکیش تاڵه‌بانی زانی ئیتر(جه‌بار فرمان) له‌ژێر ڕکێفیدا نه‌ماوه به ژارخوراویی له په‌ل و پۆی خست.
تاڵه‌بانی و ئه‌م نامه‌یه به‌سه که ئیتر گه‌لی کورد ئه‌م پیاوه خائینه له سه‌ر کۆشک بێنێته خوارێ و ریسوای بکات بۆ هه‌تا هه‌تایه.
کوا به‌ر هه‌می ئه‌م نامه‌یه ؟
کوا مافی چاره‌ی خۆنوسین؟
خۆ خه‌ڵک قاز نییه؟ ڕه‌نگه ده‌رمان خواردنی (جه‌بار فرمان) هه‌ر په‌یوه‌ندی به‌چه‌ند نامه‌یه‌کی ئاواشه‌وه بێت! پاشان بۆچی (جه‌بار فرمان؟)
به‌ڵێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جه‌بار شیعه‌بوو، بۆیه ئه‌م ده‌وره‌ی پێسپێرابوو.
بیرمه جارێک له به‌رهه‌م ساڵحیان پرسی بۆ ئه‌م مزگه‌وته کرایه‌وه خۆ خه‌ڵکی سلێمانی شیعه نییه له وه‌ڵامدا ووتی: ئه‌مه دیموکراسییه.
به‌ڕاستی سه‌رانی کورد خائین ترین که‌سانێکن، که ئیتر پیاو شه‌رم له کورد بوونی خۆی ده‌کات، که ئه‌م ناسیاسییانه رابه‌ریی ده‌که‌ن. .
به‌ڵی ڕژێمی به‌عسیش ئۆتۆمۆبێلێکی پڕ دینامێتی نارد له‌کۆڵانی مزگه‌وته‌که ته‌قاندییه‌وه، چونکه دیار بوو، ئه‌م نامه‌یه‌ی تاڵه‌بانیی و رێککه‌وتنه‌که‌ی زانیبوو.
من ئیستا گومانم نییه که هه‌ر به‌پلانی تاله‌بانی بووبێت بۆ خۆشتر په‌یوه‌ندییه‌که‌ی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا، پاشان تاڵه‌بانی ڕێکه‌وتووه که مه‌لاعه‌بدوڵای حه‌سه‌ن زاده له‌گه‌ڵ ئێران‌دا رێک بخات ، دیاره ئه‌وه هیچ ئه‌نجامێکی نه‌بووه ، بۆیه ئیتر ده‌زگای زانیاری و ئیلاعاتی ئێران که‌وتنه تیرۆری هه‌موو ئه‌وانه‌ی، که کۆماری ئیسلامیی، داوای لێکردبوون و حسابی بۆیان ده‌کرد و وه‌ک خۆیان ده‌یان ووت سه‌ریان له‌ناو ته‌لیس ده‌نان و ده‌یان برده‌وه بۆ به‌ر ده‌م کۆماری ئیسلامی . بهمستێک پاره ....
ئیستاش کوردستان پڕ بووه له ئیتڵاعات، کاتێکیش لاشه پڕ گوماناوییه‌که‌ی (برایم ئه‌حمه‌د) هاته‌وه، هێنده چاوت به نوێنه‌ره‌کانی کۆماری ئیسلامی ده‌که‌وت، هێنده خه‌ڵکی ترت نه‌ده‌دی. لاشه‌که‌ش له ئێرانه‌وه هێنرایه‌وه و ئیستا گۆڕه‌که‌یان بۆ کردۆته چراخان و گردێکیان بۆ داگیر کردووه ، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ناخۆشی بوو (نه‌وشیروان مسته‌فا) ووتارێکی دوور و درێژی بۆ خوێنده‌وه، په‌ڕه‌کان هێنده زۆر بوون ڕه‌شه‌با توڕه بووه‌که‌ی سلێمانی نه‌یده‌هێشت ڕێکیبخات و بیخوێنێته‌وه، چونکه ده‌یزانی له‌و ستایش و قسانه‌دا راستگۆیی تێدا نه‌بوو، ره‌شه‌بای سلێمانیش برایم ئه‌حمه‌دی ده‌ناسی، که ئه‌م پیاوه وانه‌بوو تۆ باسی ده‌که‌یت. شێرکۆ بێکه‌سیش هه‌ر هه‌مان شه‌و (پیاوێک لهدارسێوی) بۆ نووسی و له توێێ نامیلکه‌یه‌کی دوور و درێژدا، دوای ئه‌وه له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌که‌یه‌وه کرا به‌شاعیری گه‌وره و سه‌رۆکی ده‌زگای سه‌رده‌م و ئه‌و 10000 $ هه‌ر به‌رهه‌می ئه‌و دیوانه پڕ له درۆیه بوو، سه‌مه‌ره له‌وه‌دایه تا ئیستا نه (حه‌ده‌کا) و نه (کۆمه‌ڵه) نا‌وێرن باسی ئه‌و ڕۆژانه بکه‌ن .
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه له‌م نامه‌یه‌دا (قادری حاجی عه‌لی) که سه‌رۆکی ده‌زگای زانیاریی بوو، که ئه‌و وه‌خته ئاگاداری ئه‌م یارییه گلاوه بووه، ده‌بێ دوای بڵاو بونه‌وه‌ی ئه‌م نامه‌یه روونکردنه‌وه‌ی خۆی بدات و بزانین ناوه‌ڕۆکی ئه‌و ڕێکه‌وتنه سێ کوچکه‌یه چی بووه؟ گه‌لی کورد ئاگادار بکاته‌وه له کرده‌وه قێزه‌ونه‌که‌ی تاڵه‌بانی.
داخۆ ئه‌مه‌ریکییه‌کان دوای بڵاو بونه‌وه‌ی ئه‌م نامه‌یه چی به تاڵه‌بانی ده‌ڵێن؟
داخۆ پارتی هه‌ڵوێستی چۆن ده‌بێت؟ ئه‌وانیش له‌و کاتانه‌دا زیاتر له‌گه‌ڵ به‌عسییه‌کاندا مامه‌ڵه‌یان کردووه، به‌ڵام ئێرانییه‌کانیان به‌چرکه فه‌رامۆش نه‌کردوه .
بیرمه شه‌وێکیان له بانه لهئوتێلێکدا بووین له‌دوای ئه‌نفالی یه‌ک، من بریندار بووم هاوڕێیه‌کم هه‌بوو پارتی بوو، هات بۆ لام، پاسداری قه‌رارگای ڕه‌مه‌زان هاتن سه‌یری به‌رگه‌کانیان کردین ئه‌و هاوڕێیه‌م کارتی سه‌وز و به‌رگه‌ی پارتی پێ بوو، بردیان، من زۆر خه‌مم بوو شه‌و نه‌هاته‌وه، ماڵی له‌بانه بوو ، ئیتر نهم دێوه دوای راپه‌ڕین له‌سلیمانی دیم ووتم کوڕی باش وامزانی نه‌ماوی یان لهزینداندایت ووتی: نا به‌ڵام پێیان ووتم ئێمه سیقه‌مان به یه‌کێتی نییه، حه‌زیش ناکه‌ین ئێوه‌ی پارتی تێکه‌ڵیان ببن.
ئیستاش ئاخۆ تاڵه‌بانی چی بۆ ئێران بکات و چی بۆ کردبێت، چونکه تاڵه‌بانی هه‌ر (فاحیشه سیاسی)یه‌که، دیاره ئه‌مه قسه‌ی من نییه، به‌ڵکو هی ڕهفسنجانییه.
گه‌لی کورد و خوێنه‌ران....
ئیتر ئێوه قه‌زاوه‌ت بده‌ن له‌سه‌ر ئه‌م نامه‌یه و داوای نامه‌کانی تر بکه‌ن، تا تاڵه‌بانی له‌ژیاندا ماوه ، ده‌نا دوای مردنی ده‌کرێته پاڵه‌وان و سه‌لاحی موهته‌دی لێمان ده‌کاته فریشته و قاره‌مان و خه‌مخۆری هه‌ر چوارپارچه‌که و شێرکۆ بێکه‌سیش هه‌مان شه‌و دیوانه شیعریکمان بۆ ده‌نووسێت.
کوردستانپۆست:قسه‌کردن و لێکدانه‌وه‌ی نامه‌که، ئه‌ندامێک و نووسه‌رێکی کوردستانپۆست نووسیوێتی.بۆ بینینی ده‌قی نامه‌که کلیکی ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه بکه:
https://www.kurdistanpost.nu/biz/bellge/Talebani/talebani_Ceba.pdf
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست