نامەی هاوڵاتییەک و روونکردنەوەی کوردستانپۆست لەسەر تیرۆرکردنی بەختیار نەجەفی
Friday, 21/10/2011, 12:00
نامەکە:پاش سڵاو و ڕێز هيوام سەرکەوتن وبەردەوامیتانە
پاش ئەوەی چەند مانگێك بەر لە ئێستا لە سایتە جەربەزەکەتانەوە هەوڵی کوشتنی بەختیار نەجەفیتان بڵاو کردەوە، کەچی وا تازە خۆیان پرسەیان بۆ داناوە هەمان سیناروێی شەهید سەردەشت دووبارە ئەکەنەوە
هەرچەند لە ڕوی خۆیي و بابەتییەوە جياوازیەکان ئاسمان و ڕێسمانە، بەڵام بەدواچون و بیرخستنەوەی ئەو ڕاستيانە بە جەماوەرەکەمان گرنگە
هەرشاد و سەرکەوتو سەرفراز بن
سمکۆ
وەڵامی کوردستانپۆست:سڵاو برای بەڕێز
سوپاس بۆ نامەکەتان
بەختیار نەجەفی بە پلانێک رەوانەی موسڵ کرا و لەوێ خۆیان کوشتیان، دوایی تاوانەکەیان دا بە سەر عەرەبە تیرۆریستەکاندا، کاتێک ئێمە راستییەکەمان راگەیاند، ئەوان بیدەنگ بوون، دوای چەند مانگێک ویستیان ئەوەی ئێمە بە درۆ بخەنەوە، لە ئەوروپادا وایان بڵاوکردەوە، گوایە خۆیان چۆتە ئەوروپا، کارێکی تیرۆریستی پێسپاردراوە، ئەوان وایان دانابوو بەمە دەتوانن خۆمان بەدرۆ بخەینەوە و لەهەمان کاتیشدا بمانترسێنن، دەچین لای پۆلیس شکات دەکەین، لەولاشەوە وەکو هەواڵ دەچین بڵاوی دەکەینەوە، کاتێک زانیان ئەمانەیان سەری نەگرت و بەو گەمەیەمان زانی، ئیتر وا ئەمڕۆ ئاگاداری کەسوکارەکەیان کردەوە و پرسەیان بۆ دانا، مەسعود و مەسروری کوڕی چوونە پرسەکەی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست