ئاشكرابوونی دوو كۆمپانیای گەورەی ده‌رمان به‌ناوی خێزانی فه‌ریق شیروان
Wednesday, 30/05/2012, 12:00
كوردستانپۆست/ په‌یامنێری 1 هه‌ولێرسه‌رچاوه‌یه‌ك له لیژنه‌ی به‌دواداچوونی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی داوده‌رمان و كه‌ره‌سته‌ی پزیشكی بۆ هه‌رێم دەهێنن و سه‌رتاپایان نایاسایه و مه‌وادی ئێكسپایه‌ریان هێناوەتە هه‌رێمی كوردستانەوە .
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد، كه هاوسه‌ری فه‌ریق شیروان یاریده‌ده‌ری مه‌سعود بارزانی، كۆمپانیایه‌كی هێنانی داوده‌رمانی به‌ناوی (شلێری) هاوسه‌ریه‌وه ، هه‌یه كه فه‌رمانبه‌ری بانكه و ده‌وامیش ناكات.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه له لیژنه‌ی پێداچوونه‌وه له كۆمپانیایانه ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه ئه‌و كۆمپانیایه زیاتر له 5 جار داوده‌رمانی ئێكسپایه‌ری له وڵاتی هینده‌وه بۆ كوردستان هێناوه، زۆربه‌ی كاروباری ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی فه‌ریق شیروان عه‌بدوڵره‌حمان له‌لایه‌ن محیدین عه‌بدوڵه‌وه كه به شێخ محیدین ناسراوه سكرتێری فه‌ریق شیروانه.
به پێی وته‌ی یه‌كێك له لیژنه‌كان نووسینگه‌ی ئه‌و كۆمپانیایه له هه‌ولێره و پشت هۆتێل چوارچرایه.
بۆ پشت راستكردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته عه‌لی قه‌مبوور كه‌گه‌وره‌ترین ده‌رمانهێنه‌ره بۆ كوردستان و كاروباری كۆمپانیاكانی فازیل میرانی و سه‌میر عه‌بدولمهیمن بارزانی و دكتۆر عه‌لی سه‌ندی و كۆسره‌ت ره‌سوڵ راده‌په‌رینیت، ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه كه فه‌ریق شیروان خاوه‌نی دوو كۆمپانیای ده‌رمانه یه‌كێکیان له هه‌ولێر ئه‌وه‌ی دیكه‌یان له سلیمانی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست