کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


لە بەرانبەر بە زۆر ناردنەوەى كوردێك هەوڵى خۆكوشتنى دا

Friday, 15/05/2009, 12:00

1437 بینراوە


فنلاند
پاش ئەوەى حكومەتى فنلاند چەند بڕیارێكى دەركرد بۆ بە زۆر ناردنەوەى ئەو پەنابەرانەى كە پەنجەمۆرى وڵاتى یۆنانیان هەیە و دواتر لە 8ى ئەم مانگەدا بڕیارى وەرنەگرتنى ئەو پەنابەرانەیدا كەوا خەڵكى عێراقن جگە لە شارەكانى كەركوك و دیالە و سلاح الدین و موسل، سەر لە بەیانى ئەمڕۆ 14.5.2009 هاوڵاتى (ت. ش.د) كە كوردەو خەڵكى شارى كەركوكە، لە كەمپى(یۆتسینۆ)ى ئەو وڵاتە هەوڵى خۆكوشتنیدا، پاشان لە لایەن هێزەكانى پۆلیس و فریاكەوتنەوە گەیەنرایە نەخۆشخانە لەژێر چاودێریدایە، ئەوەى جێگەى باسە ماوەیەك پێش ئێستا خێزانى ئەم هاوڵاتیە دەستى دایە مانگرتن و لەسەر داواى فدراسیۆنى پەنابەرانى عێراقى مانگرتنەكەى شكاندا، هەروەها بۆ گژداچونەوەى ئەو بڕیارانەى حكومەتى فنلاندا سەرجەم پەنابەران بەنیازن لە چەند هەفتەى داهاتودا و لە كەمپى پەنابەرانى ئیماتراوە بەپێ و بە رێپێوان بەرەو شارى هێلسنكى پایتەخت بكەونە رێ.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)