لەم وێنانە بڕوانه کێ سلێمانی دەناسێتەوە؟
Saturday, 18/08/2012, 12:00
ئەمڕۆ کۆمەڵی دەموچاوی ناشرین، کۆمەڵی کەسی داوێنپیس، کۆمهڵێک خزمەتکاری بێگانه و تورک و عەرەب، بوونهته بە وارسی سلێمانی، بوونەتە حاکم و دەستڕۆیشتو کە کەس ئەسڵ و فەسڵیان ناناسێت. ئەمە شارچێتی نییە، بەڵکو ئەو پرسیارەیە، کە دەبێت لەخۆمانی بکەین. جەلیل زەنگەنەیەک کە لەو کاتەی هاتۆتە سلێمانی جاران لەخزمەتی بەعسدا بوو، لە دوای ڕاپەڕین بەدهیانی وەکو منی ووتوە وەرە خۆت بە تورکمان بنووسە، با وهکو من مانگی سەد دۆلارت وەربگر ، دوایش کە ئەمەریکێکان عێراقیان داگیر کرد، پارە ڕژا، هات درامایەکی ساختەی دروست کرد بەناوی گەردەلول، کە وتی ئهوه مێژوومانە و مەلا بهختیاری کردە پاڵەوان لێمان و غیرەتی ئەوەیان نەبوو باس لەو هەموو پیاوە ئازایە بکەن کە لەپێناو کۆمەڵەدا شەهید بوون و نیشتمانیان بەخوێنی خۆیان سورکرد.
ئیستا عیماد ئەحمەد و شێخ جەعفەر و نیوەی نێچیر بارزانی خەم لە سلێمانی دەخۆن، ئەوەتانێ دوو شەوە دەڵێی بەرەی جەنگە ئاسایش و هەزاران خەڵکی نەخوێنەواریان لە شەقامەکان بەرداوە بەناوی ئاسایشەوە ، دەست درێژی لەخەڵک دەکەن و ئۆتۆمۆبێلەکان دەپشکنن و سوکایەتی بە خەڵکی شار دەکەن ، عەرەب و تورکمان و مەسیحی دنیایان هێناوەتە شارەوە دەڵێن ئەوانە میوانن و دەبێت لەدەمی خۆمانیان بۆ بگرینەوە ، دەسەڵات دەیەوێت ئەنفال لە هزرماندا بسڕێتەوە بۆ ئەوەی خۆیان حاکم بن.
لە هەمووی سەمەرەتر پارێزگاری سلێمانییە، کە خەڵکی گوندی قەشانە و ئیستا لەم شارەدا لە شەوەکانی قەدهر و بۆنەکاندا بۆ مەلا کۆکاههڵلوشهکان خوان دروست دەکات و خۆی لە خەڵک کردووە بە شێخی سەنعان، کەچی ککاتێک تۆش سهر دهکهی به ژووری پارێزگاریشدا پێت دەڵی ئەم ڕەمەزانەمان لەکۆڵ نابێتەوە ، چایچێکە بانگ دەکات ڕێزێک چابێنن بۆ ئەوانەی بەڕۆژوو نین.
ئەمە داڕزانی ڕەوشتە، کە دەسەڵاتی کوردی پەیڕەوی دەکات و خۆیان وا نیشان دەدەن موسلمان و شەریفن، ههر ئەمان نیین به تهنها نین هەراجی کوردستان دەکەن .
لەکاتێکدا پارێزگاری سلێمانی دەبوو هەڵوێستی بەرامبەر جەلاد و چەکدارانی پارتی هەبوایە، کە لە توی مەلیک دارکاری دوکاندارهکان دەکەن و بەزۆر سلێمانیان کردۆتە پەڕۆی بێنوێژی زەرد و سمبوڵی ئاشبەتاڵ و ٣١ئاب لەشەوی قەدردا ههڵدهواسن و خۆیان نمایش دەکهن.
ئایا سلێمانی بێخاوەنە ؟ ئەی ئەگەر خاوەنی هەیە ژینگەو شار بۆ وای لێ هاتووە؟ ئەی بۆ بەرپرسێک! خەمخۆرێک نابینیت خەڵکی ئەم شارە بێت، شار پڕبوە لە عەرەبی دزداشە لەبەر هەرچی کۆنە بەعسی و جەلاد هەیە ڕووی کردۆته سلێمانی، دەیان و سەدان نەخوێندەواری تڕۆ و هیچ نەزان بوونهته پۆلیس و ئاسایش، شار و گوندەکانی تریان هێناوە لێرە حاکمن و هیچ حورمەت و رێزێکیان بۆ مێژووی ئەم شارە نییە، ئەوەتانێ هێندە شەڕە لەسەر مەسەلەی ناموس، کەچی یەک شەڕ لە سەر کێشهی نیشتمان لە ئارەدا نییە. لەم مانگی ڕابردوودا دەیان ڕووداو ڕووی دا، کە لەبەدواچوونمان کرد بۆمان دەرکەوت هەمان ئەوانە بوون کە لەرابردوودا جاش و خەڵکی عەشایری نەخوێندەوار بوون، ئیستا ههر ئهوانه تفەنگ هەڵدەگرن بۆ ئەوەی لهکەی ئهو شهرەفهی که نیانه، زاماری نەکەن.
کارهساتێکی تر کە ئهو دەسەڵاته نهخوێندهواره بەرپرسه لێی ئەویش زۆربوونی ژمارەی ئۆتۆمۆبیلە، ئۆتۆمۆبیل نەک ژینگەی شاری تێکداوە بەڵکو پاشاگەردانییە لە سەر شهقامەکان، کەس ڕێزی کەسی تر ناگرێت و هەمووی پەلەیەتی، کەسیش ئیشی نییە جگە لەوە، ئۆتۆمۆبیلەکان لەمقەبا دەچن بەس خۆیان له خهڵک بدەن لایکهم دوو کەس دەکوژرێ و بریندار دەبێ ، هەر ئەمڕۆ لەهەواڵەکاندا ٨ کەس کوژراوەو ٩ کەسیش برینداربووە.
ئای کوردستان و ئازادیی درۆ بۆ وات لێهات ، هەرچی ناپیاوی پاشماوەی بەعس و جاشە ئەمڕۆ خاوەنی پێشەنگای ئۆتۆمۆبێلە و بەرپرسەکانیش لە پشتیانەوەن و هاوبەشن لە قانجازدا لەگەڵیاندا .
جاران خەڵک بۆ نیشتمان گیانی دەبەخشی، ئیستا بۆ گیرفانە کوونەکانی بەرپرسە ترسنۆک و ناوگەڵپیسەکان، ئەمڕۆ میللەتێک لە خەوێکی قوڵدایە، ئایا دەسەڵات وای بۆ دهچێته سهر و وای دەخوات؟ پرسیارهکه ئهمهیه، رووناکبیران وهڵامیان پێیه بۆ پینهو پهڕۆکردن و شاردنهوهی راستیی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست