کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە شاری هەولێر بەئاگاداری نەوزاد هادی و نەجات باپیر گەورەترین گەندەڵی لە پرۆژەی ئاڵتون ستی ئەنجام دەدرێ

Sunday, 11/03/2012, 12:00






ئەم حكومەتە تا سەر ئێسك حزبیەی هەرێمی كوردستان ،رۆژ لە دوای رۆّژ نازانم بۆ بەد بەختی كوردە، یاخود ئەجەلی ئەم دوو حزبە كەندەڵەى پێوە هاتوە ، وەك گیسكەكەی هەیاس بۆ دواوە بە خێرای هەنكاو دەنێ، خۆشبەختانە هیج بواریك نەماوەتەوە ئەم بەناو حكومەتە فەشەلی تیا نەهێنێ، هەر لە سیاسەتى حوكم رانییەوە بیگرە تا دەگاتە بچوكترین بواری ژیانی ئەم كەمۆمەڵگایە كە بەڕێوەبردنی مۆلیدەیەكی لا كۆڵانە، ئەم حكومەتە نەیتوانیوە سەركەوتنی تیا بەدەست بهێنێ ، بۆیەش دەبینین رۆژ لە دوای رۆژ روناكی دەكەوێتە سەرگەندەڵییەكی تری ئەم دەسەڵاتە كە لە تاریكیدا ئەنجام دەدرێ، بەڵام لەبەر گەورەیى گەندەڵییەكە هەر زوو ئاشكرا دەبێ و گەندەڵكارانیش ریسوا دەبن و دەبێ هەر رۆژی گەل دابێ وئەم دزو تاڵانچییانە دادگای بكرێن و سزای توند بدرێن و ریسوای بەردەم خوا ومیلەت بن.


نه‌جات باپیر

پرۆژەی (ئاڵتون ستی) بۆ دروست كردنی یەكەی نیشتەجێ بوون كە پرۆژەیەكی بەناو كەرتی تایبەتە ،كۆمپانیایەك بەناوی (كۆمپانیای ئاڵتون بۆ بەڵێندەرایەتی گشتی سنوردار ) كە خاوەنەكەی (حاجی ئیدریس)ناوێكە، هەڵدەستێ بە ئەنجام دانی ئەم پرۆژەیە. پرۆژەكەش دەكەێتە سەر رێگەی بنەسڵاوەو باشترین زەوی بۆ تەرخان كراوە ، كە دەكەوێتە بەرامبەر پاركی (هەوار) كە یەكێكە لە گەورە پاركەكانی هەولێرو هێشتا لە قۆناغی جێ بەجێكردندایە،ئەم پرۆژەیە بریتییە لە (800) خانووی نیشتەجێكردن لەسەر رووبەری (200)مەتر دوجا، رەنگە تا ئێرە ئاساى بێ ،بەڵام ئەم پرۆژەیە ،كەبۆ كەم كردنەوەى قەیرانی نیشتەجێبوون لە لایەن حكومەتەوە رەزامەندی لەسەر دراوە و زەویەكەشى لەوشوێنە باشەدا بێ بەرامبەر بۆ كۆمپانیای ناوبراو تەرخانكراوە واتە (بەخۆرایی) پێیدراوە ،بۆ ئەوەى بە نرخێكی هەرزان بە هاووڵاتیانی كەم دەرامەت و كرێچی بفرۆشی ، لە ئێستادا ئەم كۆمپانیایە ،بە ئاگاداری نەوزاد هادی پارەخۆری هەولێرو گەورە دزو بازرگانی روكن و نەجات باپیری سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی هەولێر و پیاوی نەوزاد هادی بە رۆژی روناك بە بەرچاوی ئەم حكومەتەوە مافیایەوە ، دوور لە هەموو یاساو رێنماییەكی پەرلەمان و حكومەت ،دەستی كردووە بە فرۆشتنی یەكەكانی بە پارەیەكی زۆر ،نەك هەر هەژار ناتوانێ بیكڕێ ،بەڵكو گەر كەسێ خاوەن پارەى باشیش نەبێ ناتوانێ خۆی لە قەرەى بدات ،چونكە نرخی هەر یەكەیەكی كە بریار بوو بە (6)دەفتەر دۆلار بفرۆشرێ و بە قیستی درێژخایەن، لە ئێستادا نرخەكەی بووەتە نزیكەی (8)دەفتەرو پێشەكییەكەشی بوەتە دەفتەرێك و(55) گەڵا و ئەمە جگە لەوەى كە بۆ هەر (3)مانگ جارێك ،دەبێ كڕیار دەفتەرێك وبیست وەرەقە دۆلار بدات بەكۆمپانیای گیرفان بڕو خۆین مژی (ئاڵتون) ،ئەمە جگە لەو گەندەڵی و ستەمەی دەیكا لە هاوڵاتیان ،فۆرمی وەرگرتنیش جگە لە كەس و كارو خزم و دۆستی خاوەن كۆمپانیاو بەرپرسانی حزبی بە هیچ كەسێكی تر نادرێ !! بۆیەش خەڵك ئێستا زۆر زۆر توڕەیە لەم گەندەڵییە گەورەیەو چاوەڕوانی دەرفەتێكە تا تۆڵەی خۆی بكاتەوە لەم دەسەڵات و پاریزگارە دزو خاوەن كۆمپانیا خوێن مژو سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی هەولێرە گەندەڵە ، ئەم گەندەڵییەش وای كردوە پارەدارو كەسانی دەوڵەمەند هەر لە ئیستاوە بازرگانی پێوە بكەن و هەر لەو شوێنەی خزمی خاوەن كۆمپانیا وحیزبییەكان وەریدەگرن ،ئەوان بە قازانجێكی باش لێیان بكڕنەوە ،بەم شێوەیەش واتە ئەو زەوییەى كە موڵكی گشتی یە و بەخۆڕای دراوە بەم كۆمپانیایە ، ئەویش بە ئارەزووى خۆی كێ دۆستی بێ ناوی تۆمار دەكا و كێش نەیناسێ دەبێ بۆ خۆی لە چاوەڕوانی بنمیچێكدا سەر بنێتەوە!!. ئاخر كاتێك خەڵكی كوردستان ڕاپەڕینی كرد بۆ ئەمە بوو، كە بە چاوی خۆی ببینێ ،خاكەكەی هەڕاج دەكرێ و كۆمەڵێ دزو جەردە بازرگانی پێوەبكەن ؟!! یان بۆ ئەوە بوو كە لەسایەی دەسەڵاتێكی كوردی خۆماڵیدا بەعەدالەت و ژیانێكی بەختەوەری و سەربەرزانە بژی ؟.باشە ئەگەر راستە ئەمە حكومەتەو مافیانیە، بۆچی ئەم كۆمپانیایە بەبەر چاوی زەقی ئەم دەسەڵاتەوە، بەپێچەوانەی هەموو یاسایەكانی حكومەتەوە بۆ وەبەرهێنان لە بواری نیشتەجێكردندا كارەكانی ئەنجام دەدا ، لە كاتێكدا ئەم كارانە بە ئاگاداری نەوزاد هادی بەناو پارێزگاری هەولێرو نەجات باپیر بەناو بەرپرسی دەستەی وەربەهێنانی هەولێر بەڕێوەدەچێ ،كورد وتەنی گورگیان كردووە بە شوانی مەڕ و لە ئێستادا ئەگەر لە گۆشەنیگای ئەم كارانەوە سەیری بوارەكانی دیكەی هەولێر بكەین ،هیچ حكومەتیك لە هەولێردا نیەو یاسای جەنگەڵ باڵادەستەو پیاو ئەو پیاوەیە بۆ خۆی دایبڕێ و زەوی و پارەی موڵكی گشتی ئاودیو بكا!! دەستتان خۆش بێ كاكە نەوزاد هادی ئاوا هەولێرمان بۆ دەكەیتە (دوبەی)، یان خۆت و سەر سورەكانی ئاغات دەتانەوێ دارو بەردی كوردستان هەرزان فرۆش بكەن و دواتر تێیتەقێنن و بۆی دەرچن، كە هەر دەبێ مەبەستتان ئەمەى دووەمیان بێ ،بەڵام سوپاس بۆ خوا ئێستا هاوڵاتیان زۆر هوشیارن هەرگیز لە دادگای میللەت رزگارتان نابێ و دەبێ هەر ئەو رۆژە لە كورد هەڵبێ بە چاوی خۆی ببینێ كە چۆن جەلادو تاڵانچی و دزو خاك فرۆشەكانی وڵاتەكەی بە سەر شۆڕی لە بەردەمیدا لە قەفەسێكدا دادگایی دەكرین .ئینشەڵا ئەو رۆژە زۆر نزیكە .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە