کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


مەتین بارزانى....بە تفەنگى خەڵكى تەقە لە كولیەى قانون مەكە!!!

Wednesday, 11/02/2009, 12:00

2037 بینراوە


لە ژمارە 39ى رۆژى 2009/2/1ى بڵاوكراوەى ئەمڕۆى زانكۆ كە بڵاوكراوەیەكە و لە لایەن مەتین دلۆڤان ئیدریسەوە دەردەچێ و خاوەنى ئیمتیازیەتى، لە گۆشەى تیشكى بڵاوكراوەكە كە لە لاى چەپى لاپەڕەى یەكەمى دانراوە بابەتێك بە ناوى (لەبیرتان چوو... كێ پێى گووتن..؟) بە پێنووسى مەتین بارزانى بڵاو كراوەتەوە. سەرەتا مەتین دلۆڤان ئیدریس بارزانى برازاى بەڕێز نێچیرڤان بارزانى سەرۆكى حكومەتى هەرێمە و كوڕى دلۆڤانى جمكەى نێچیرڤانە و ئەمساڵ خوێندكارى قۆناغى چوارى بەشى یاساى ئێواران ى كۆلێژى یاسا و رامیارى زانكۆى سەڵاحەددینە، بەردەوام سێ یان چوار پاسەوانى لە گەڵدایە و كاریگەرى گەورەى هەیە بەسەر بەشێك لە بڕیارەكانى زانكۆ و وەزارەتى خوێندنى باڵا. مەتین بارزانى لەو بڵاو كراوەیەى خۆى بابەتێكى لەسەر كۆلێژى یاسا و رامیارى نوسیووە (هەرگیز باوەڕ ناكرێ خۆى ئەو بابەتەى نوسیبێ، چونكە مەتین نەك نوسەر نیە، شەش جوملەى موفیدى لە مێشكیدا نیە، هەرزەیەكى كاڵفامى گێژە و بۆتە داردەستى ئەم و ئەو بە دەسەڵاتى مامى و بنەماڵەكەى دەخوڕى و هەر رۆژەى بە ئۆتۆمبێلێكى دوا مۆدێل پۆز بەسەر لاوانى كولییە لێ ئەیا). جارێ كورد دەڵێ تفى سەر هەوراز بەڕووى خاوەنەكەى دەكەوێتەوە. مەتین و نوسەرى بابەتەكە كە بێ گومان كەمال سەعدى راگڕى تڕۆكراوى كولیەى قانون و راگرى ئێستاى كولیەى پەروەردەمرۆییەكانە گەلێ ناحەقییان بەرامبەر كولیەى قانون كردووە، جارێ لەسەرەتاى بابەتەكە بێ ئەدەبانە راگرى ئێستاى كولیە بەڕێز د.حوسێن تۆفیق فەیزوڵڵا بە (كەسانى نەزان و هەڵگرى بڕوانامەى باوەڕپێ نەكراو) وەسف دەكات. مەتین ئەگەر خۆى ئەو بابەتەى نوسیبێ ئەوە لەو پەڕى بێ ئەدەبى و بێ ئوسولیەتى چونكە هەرگیز نابێ قوتابى ئەوە بە مامۆستاكەى بڵێ، نەخاسمە بە بەڕێزێكى وەكو د.حوسێن، ئەگەر كەمال سەعدیش بابەتەكەى نوسیبێ كە ئەو شتانەى لێ دێ، ئەوە بۆ مەتین زۆر عەیبە كە كوڕى بنەماڵەى بارزانیە و رێگە دەدات كۆنە بەعسى و فاشیلێك لە پەناى ئەوەوە تەقە لە خەڵكى دڵسۆز بكات و ئاژاوە بخولقێنێ. مەتین و كەمال سەعدییەكەى بە هەموو تەرازوێك ناگەنە تۆزى بەر پێى د.حوسێن تۆفیقیش، هیچ نەبێ د.حوسێن پیاوێكى چڵكاو خۆر و بێ مەبدەئو كلاوچى نیە، ئەسڵ و ئەساس و رابردووى دیارە و پیاوێكى پاك و دڵسۆزە. مەتین هەرزەیەكە و لە پەناى میراتى دەوڵەمەندى بارزانیدا بۆتە ئەو كوڕە (چەم بێ چەقەڵ نابێ)، بەڵام كەمال سەعدى دیارە كێیە و هەموو خەڵك دەیناسێ تەنیا خۆى نەبێ!!! هەموو خەڵك دەزانێ كێیە تەنیا خۆى نازانێ!!!!! هەموو خەڵك بە فاشیل و بێ هەڵوێست و ترسنۆك و هیچ نەدیوو و پەرێز پیسى دەزانن تەنیا خۆى نەبێ!!!!!! خۆى پێى وایە پاڵەوانە و رێویش نیە، خۆى پێى وایە ئیدارى و تەكنۆكراتە، كەچى بێ مەبدەئو كورسى ویست و خۆپەرستە. هەموو كەس باسى سەروەرى قانون و دژایەتى گەندەڵى بكات نابێ مەتین بیكات! چونكە مەتین چەندین جار لە بەر خاترى كەمال سەعدى بە خراپ سوودى لە پێگەى خانەوادەكەى و رێزى خەڵك بۆ بنەماڵەى بارزانى وەرگرتووە و كاریگەرى خۆى خستۆتە سەر وەزارەتى خوێندنى باڵا و زانكۆى سەڵاحەددین. ئەى ئەوە مەتین خۆى نەبوو بە هۆى دەست تێوەردانى لە كاروبارى زانكۆ سەرەتا كەمال سەعدى كردە راگرى كۆلێژى یاسا و رامیارى بە وەكالەت، دواى ئەوەى بەهۆى شەكواى زۆرى مامۆستایانى كۆلێژ و فەرمانبەران و قوتابیان، سەرۆكایەتى زانكۆى سەڵاحەددین بڕیاریدا وەكالەتى كۆلێژى یاسا و رامیارى لە كەمال سەعدى بسەنێتەوە، ئەو كاتیش هەر مەتین نەبوو بە فریاى كەمال سەعدى هات، پاش ئەوەى كەمال سەعدى دەرگا نەما لێى نەدا، مەسئول نەما تەنازولى بۆ نەكات و لێى نەپاڕێتەوە تا وەكالەتى عەمیدایەتى لێ نەسێننەوە، هەر مەتین بوو وەكو فریاد رەس دواجار بە هاناى كەمالەوە هات و لە برى راگرى بە وەكالەت بەسەر چل پەنجا پرۆفیسۆر و پرۆفیسۆرى یاریدەدەرى كۆلێژى پەروەردەى زانستە مرۆڤایەتیەكانى سەپاند! شورەییە مەتین گلەیى لە زانكۆ بكات، چونكە خۆى وەكو منداڵێكى هەرزەكار پاڵپشتى لە كەسانى فاشیلى وەكو كەمال سەعدى دەكات، ئاخر كەى ڕەوایە پیاوێك بە هەموو پێوەرێك لە راگرایەتى وەكالەت فەشەلى موتڵەقى هێنابێ، لە برى لەكار لابردنى بكرێتە راگرى كۆلێژێكى دیكە، چ كۆلێژێك!! كە نە لە دوور و نە لە نزیك پەیوەندى بەوە نەبێ!! چ كۆلێژێك!! كە كۆڵێك دكتۆر و پرۆفیسۆر و پرۆفیسۆرى یاریدەدەرى دڵسۆز و خەمخۆى تیایە. ئەى ئەوە ئیشە جوانەكانى مەتین نیە كە دەمى هەر مامۆستایەكى كۆلێژى پەروەردە دەكەیتەوە پڕە لە گلەیى و گازندە لەو راگرە فاشیلەیان!!!!
من دیفاع لە دكتۆر حوسێن ناكەم كە كەمال سەعدى لە چەندین شوێن بە حوسێن ناوى دەبات، گوایە دكتۆر نیە و دكتۆراكەى مزەوەرە. چونكە من لە شوێنى دكتۆر حوسێن بوام ئەو كاتەى 4 كورسى دكتۆرا لە بەر خاترى پشتیوان سادق كرایە 22 و 6 كورسى ماستەر كرایە 37 یەكسەرە دەستم لە كار دەكێشایەوە و ئەو كڵاو لەسەر نانەم قەبوڵ نەدەكرد! بەڵام ئیدى دكتۆر حوسێنیش مرۆڤە و حەزى بە كورسییە، بەڵام بۆ مزەوەرى شەهادەكەى خۆم لە سەرۆكایەتى زانكۆ پرسیارم كرد، گوتیان كاتى خۆى لە زانكۆى خەرتووم پرسیارمان كردووە كە ئایا ئەوان بۆ دكتۆرا خوێندنى دووریان هەیە، گوتیان نەخێر نیمانە و ئەو زانكۆیەى دكتۆر حوسێن دكتۆراكەى لێ وەرگرتووە لە سودان یەكێكە لە زانكۆ بەناوبانگەكانى ئەم ناوچەیە. من بەرگرى لە رەوایەتى دەكەم، هەرگیز كەمال سەعدى و د.حوسێن تۆفیق نەك بەراورد ناكرێن، بەڵكو گوناهە بخرێنە نێو كارى بەراوردكاریشەوە. چونكە ئەگەر دەزگا یان چەند كەسێكى بێ لایەن و بە نهێنیەوە بێنە هەردوو كولیەى قانون و پەروەردە و پرسیار بكەن بزانن ئاخۆ كەمال سەعدى و دكتۆر حوسێن كێى لێیان رازیە و كێ ناڕازى؟ تەحەدا دەكەم لە شارى خالد و مەتین بارزانى بترازێ كەسێك هەبێ كەمال سەعدى خۆش بووێ. شاریش دیارە بۆ خۆشى دەوێ، چونكە هەردووكیان كارى بێ قانونى بۆ یەكترى دەكەن، كە ئێرەى جێگاى باسكردنى نیە!!!!!
مەتینیش بۆیە كەمال سەعدى خۆش دەوێ، چونكە ئەوەى كەمال سەعدى بۆ مەتینى دەكات خزمه‌تکاره‌کانیش بۆ خەڵكى ناكەن. بۆ كەمال پێى وابێ بەو تەرزە نوسینانەى بە مەتینى دەكات و رۆژنامەنووسى دیكەش هان دەدات لە دژى كۆلێژى یاسا و رامیارى بنووسن، خەڵك لە بیرى دەچێ ئەو كاتەى كەمال راگرى كولیەى قانون بوو بە وەكالەت چى بۆ مەتین دەكرد! چەندین جار مەتین لە شوێنى خۆى دادەنا و خۆشى وەكو كۆیلەیەكى گوێڕایەلى دەم تەقیو تەنیا هەردوو دەستى بە یەكترى دادەهێنا و جار جارە بە دەم سەر شۆڕ كردنەوە دەستەكانى دەخستە نێو هەردوو لاقى و سەرى بۆ قسەكانى مەتین دەلەقاند و بە ئەزبەنى ئەزبەنى ئەشهەدووى بۆ دەگوت. هەرچى مامۆستاى كولیەى قانون بوو رقى لە خۆى دەبۆوە كە مامۆستاى زانكۆیە كاتێك كەمال سەعدى بەو ریسواییە دەبینێ! بۆیە كەمال سەعدى پێى وایە خەڵك لە بیرى چووە ناوچە و لقى دوو بە تایبەت پشتیوان سادق چەندین بێ ئەمریان پێ كرد و چەندین رەشیان پێ سپى دەكرد و بە تەلەفونێك لە ژوورەوە هەڵیان دەستاندەوە و كارى ناقانونیان پێ دەكرد. سەیرە كەمال هێشتا سەردەمى وەكالەتى راگرایەتى خۆى بە سەردەمى زێڕین دەزانێ، ئیدى ئەوەیە خۆى خۆى ناناسێ. داخى گرانە كە بێ هەڵوێستى و كۆیلەیى د.ئیدریسى وەزیرو سەرۆكى زانكۆ بۆ دەستێوەردانەكانى هەرزەیەكى وەكو مەتین دلۆڤان واى كردووە كەمال سەعدى تڕحێو لێمان ببێتە فس فس پاڵەوان و پیاوێكى دڵسۆزى وەكو پ.د.یوسف حەمەساڵح لە سەرۆكایەتى بەشى دەروونزانى لا بەرێ و گەڵەگایەكى كۆنە بەعسى وەكو د.محەمەد لە كەركوكەوە بێنێتەوە و بیكاتە سەرۆك بەش، لە كاتێك ئەو پیاوەى دووەم تا دوێنێ و تا روخانى سەدام لە كەركوك جوێنى بە كوردستان و ئەزموونەكەى دەدا!! وەكو كەمال سەعدى خۆى گوتەنى (ڤیان هەر بۆ یەكەمین ئەوینە!!) ئیدى ئەو پیاوەش كۆنە دۆستى خۆیەتى و هاو بیر و ران و هاو ئامانجن!!!!!.
مەتین بارزانى كە ئێمە هەموو قوتابییەكانى هاو پۆل و هاوكۆلێژى دەیناسین و ئاستى دەزانین و بە ئاگاین لەوەى نازانى شەش جوملەى بەكەلك ریز بكات، چۆن توانى ئەو زانیاریانە وەربگرێ و وەكو ستونێك لە بڵاوكراوە بێ كەڵكەكەى بینوسێ. بە تایبەت ئەگەر بە وردى بیخوێنیەوە یەكسەرە كەسێك لە نێو دێرەكانى دەبینى كە رقێكى گەورەى بەرامبەر كۆلێژى یاسا و رامیارى و خودى د.حوسێن تۆفیق فەیزوڵا هەیە، لە فەڕاش و كارگوزارەكانى كولیەى قانون بپرسە پێت دەڵێن كەمال سەعدییە خۆشى بۆ كولیەى قانون ناوێ، بە تایبەت كە ئێستا هیچ دەرسێكى نەدراوەتێ و بێ بەش كراوە لەوەى سەرپەرشتى هیچ توێژینەوەیەكى ماستەر بكات، پێشتریش ئەو كاتەى خۆى عەمید بوو بە وەكالەت زۆربەى لێژنەكانى تاوتوێكردنى قانون خۆى كردبووە سەرۆكى لێژنەو و چاوى لەو دوو قڕوشە بوو كە بۆ لێژنەى تاوتوێكردن دانرابوو، هەموومان لە بیرمانە ئەوساش ئەو زاتە نا موبارەكە لە موناقەشەكاندا ئەگەر توێژەر كەسێكى توزێك بە دەسەڵات بوایە یان لێژنەكەى پیاوێكى وەكو د.شێرزاد نەجار ى تیا بوایە، كەمال لە ماستاوسارد كردنەوە زیاتر هیچى نەدەگوت، (بۆ نمونە لە موناقەشەكەى شوان كۆڤلى، گوتى بەرێزان هەر ئێستا ئەم هەواڵەمان پێ گەیشت، سەرۆكى زانكۆ بڕیاریدا توێژینەوەكەى كاك شڤان چاپ بكرێ!!! وەكو ریكلامێك بۆ شوان كۆڤلى). ئەگەر توێژەرەكەش كوڕە هەژار و بێ دەسەڵات بوایە، دەكەوتە وێزەى و حەشرى پێ دەكرد، چونكە ئەو پیاوە هێندە نەخۆش و دەروون پیسە، خۆشى بۆ كەس ناوى و پێى غەدرە كەس بڕوانامەى بەرز وەربگرێ، لە كاتێك خۆشى كاتى خۆى تا لە دكتۆرا وەرگیرا شوێن نەما سواڵى لێ نەكا، كۆڕ و مەجلیس نەما تكا و نزاى تیمساحیانەى تیا نەكات، شوێن نەما دەستى تیا پان نەكاتەوە كە لە دكتۆرا وەرى بگرن.
هەر لەو كاتەى لە كولیەى قانون بوو دیعایەیەكى بڵاو كردەوە گوایە ماڵى دزراوە، لە ناوچە پارەى وەرگرت وەكو قەرەبوو، لە زانكۆ پارەى وەرگرت، خۆى گەیاندە مەكتەبى كاك نێچیرڤان و لەوێش سواڵەكەى كردو پارەى وەرگرت.
كاكە مەتین بارزانى تۆ بەرگرى لەو كەسە نزمانە دەكەى، تۆ بەرگرى لەو كەسە بچووكانە دەكەى كە تەنیا خۆیان خۆیان پێ شتەو خەڵك بە هیچیان دەزانێ!!! گوناه دەكەى تۆ وەكو نەوەى بارزانى خۆت خستۆتە ئەو سەنگەرە وێرانانە، تاوان دەكەى قەبوڵ دەكەى كەسانى مشەخۆر و تەنیا خۆویستى وەكو كەمال سەعدى وەكو داشى دامە یاریت پێ دەكەن و لە پەناى تۆوە ئاژاوە دەخولقێنن و رووى زانكۆ لەوە زیاتر ناشرین دەكەن.
مەتین گیان من كە تۆ لە نزیكەوە دەناسم و ئاستت دەزانم، دڵنیام تۆ لەو ئاستە بەرزە نى تواناى وتار نوسینت هەبێ، ئەوە شتێكى ئاساییە، چونكە هێشتا بە بەرت وەماوە خۆت پێبگەیەنى، بەڵام ئەوەى تاوانە بە گوێرەى قانون و خۆشت وەكو لە وتارەكەت نوسیووتە (ئەوەى لەسەر باتڵ بونیاد بنرێ باتڵە) و خۆت وەكو قانون زان دەرخستووە، ئەوەى تاوانە ئەوەیە تۆ قەبوڵ دەكەى بكرێیتە داشى دامە و یاریت پێ بكرێ. بە تایبەت كە هێشتا خۆت لەو كولییەى بە تفەنگى كەمال سەعدى تەقەى پێوە دەنێى، هێشتا خۆت تیایدا قوتابى! ئەگەر وا گەندەڵییە و گەیشتۆتە ئەو ئاستە بۆ لە خۆت قەبوڵ دەكەى قوتابى بى تیایدا!! بۆ ئەو دەسەڵاتەت بە كارناهێنى كە بۆ بەرگرى كردن لە كەمال سەعدى سڵى لێ ناكەیتەوە، بۆ ئەو دەسەڵاتەت بەكار ناهێنى بۆ گۆڕینى ئەو گەندەڵیانە و چاككردنى زانكۆ. مەگەر تۆ برازاى سەرۆكى حكومەت نیت!!!!..

خوێندكارێكى كۆلێژى یاساى زانكۆى سەڵاحەددین

تێبینى:
1. ئەم لینكەى خوارەوە بابەتێكە لە 2008/4/12 لە سایتێك نوسەرێك بە ناوى فریاد شاكر بە ناوى (گەندەڵیەكانى كەمال سەعدى لە كولیەى قانونى زانكۆى سەڵاحەددین) بڵاو كراوەتەوە و من سوودم لە زانیارییەكانى ئەویش وەرگرتووە بۆ زانیارى خوێنەران تكایە كلیك لەسەر لینكەكە بكەن.
http://www.zankokurd.org/print.aspx?Jimare=121&Babet=Witar

2. ئەم لینكەش بانگەوازى كۆمەڵێك قوتابى كۆلێژى پەروەردەى تیایە كە داواى لابردنى كەمال سەعدیان كردووە لە راگرایەتى كۆلێژەكەیان، ئەم بانگەوازەش لە بەروارى 2008/2/20 لە سایتى كوردستان نیوز بلاو بۆتەوە، تكایە ئینتەرى لینكەكە بكەن:
http://knewsdaily.org/Direje_koment.aspx?Babet=Hewal&Jimare=3783



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)