کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تاڵه‌بانی ده‌زگای زانياری ڕاسپاردووه‌ كه‌ به‌دواداچوون بۆ هه‌واڵه‌كه‌ی كوردستانپۆست بكات

Friday, 09/03/2012, 12:00


كوردستانپۆست، په‌يامنێری ١ ی سلێمانی
به‌ پێی سه‌رچاوه‌يه‌ك نزيك له‌ دكتۆر خه‌سره‌و به‌رپرسی دووه‌می ده‌زگای زانياری، ئه‌وه‌ زانراوه‌، كه‌ تاڵه‌بانی داوای له‌ ده‌زگای زانياری كردووه‌ به‌دواداچوون بۆ هه‌والێكی كوردستانپۆست بكات، تێیدا هاتووە، کە پارتی شاندێكی ناردۆتە چيك بۆ كرينی چه‌كی جۆراوجۆر.
سه‌رچاوه‌كه‌ به‌ ئاشكرا نيگه‌رانی يه‌كێتی و تاڵه‌بانی باسكرد، كه‌ به‌و هه‌نگاو و پلانه‌ی پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی توڕه‌ن، كه‌ به‌ دزیی يه‌كێتی و حكومه‌تی ناوه‌نده‌وه‌ چه‌ك بۆ خۆيان ده‌كڕن، ئه‌م هه‌واڵه‌ ده‌يان پرسياری گوماناوی له‌ لای يه‌كێتی و به‌رپرسانی دروست كردووه‌. له‌وه‌ش نيگه‌رانن، كه‌ به‌ نووسراوی ساخته‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئه‌و شانده‌يان ناردووه‌.
سه‌رچاوه‌كه‌ پێی وتین، كه‌ يه‌كێتی به‌ نيازه‌ له‌ دوو سێ رێگاوه‌ ئه‌و نهێنییە ئاشكرابكات.
يه‌كەم: له‌ رێگه‌ی كام كۆمپانيای فرۆكه‌وانیيه‌وه‌ ئه‌و شانده‌ له‌ هه‌ولێره‌وه‌ چۆته‌ چيك؟! دووەم: له‌ رێگه‌ی به‌شی هه‌واڵگریی وه‌زاره‌تی پيشمه‌رگه ‌و دواين هه‌وڵيش له‌ ڕيگه‌ی باليۆزخانه‌ی عيراق له‌ چيكه‌وه‌ بەدواداچوونی لەسەر بکەن.
سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌ی راگه‌ياند، کە‌ هيچ هه‌واڵێك هێندەی ئەمەی کوردستانپۆست كاريگه‌ری سلبی له‌سه‌ر ڕێكه‌وتنامه‌ی ستراتيژی نێوان يه‌كێتی و پارتی دروست نه‌كردووه‌، واته‌ كاريگه‌ری ڕاسته‌خۆی دروست كردووه ‌و پێ ده‌چێت كێشه‌ی لێبكه‌وێته‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە