بوویته‌وه به کۆیله، ده‌ته‌وێ به نانی ده‌سه‌ڵات بژیت؟
Sunday, 03/01/2010, 12:00
قه‌ت ناتوانی فڕینی مه‌لێک به ئاسماندا به‌خێرایی مه‌له‌ی ماسییه‌ک له ڕووباردا بپێویت تۆ نه ماسیت، نه مه‌ل کۆیله‌یه‌کیت به‌نانی ده‌سه‌ڵات ده‌ژیت(پۆڵاسه‌عید) ئه‌مڕۆ بۆ یه‌که‌مین جار کوردستانی نوێم کڕی. چونکه پۆڵا سه‌عید وه‌ک سیخوڕێک وه‌ک پیاوێکی ڕسوا و بورده‌ڵه ڕووی له ده‌سه‌ڵات کردوه، ده‌ڵێ منیش بژێنن، منی ته‌وه‌زه‌ل منی بێ زه‌وی، منی بێ موچه و په‌ڕپوت، چۆن گوزه‌ران بکه‌م ؟
پۆڵا ده‌زانێ ده‌سه‌ڵات چه‌نده به جدی له به‌وره‌کانی کوردستان پۆست ده‌ڕوانێ. ئه‌وه کوردستان پۆست بوو پۆڵایان به ئێمه‌ی به‌ش مه‌ینه‌تی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م مافیایانه ناساند و گه‌وره‌ی کرد و خۆشمان ویست.
چه‌نده ساویلکه بووم نووسینه‌کانی پۆڵام ماڵه و ماڵی ئه‌م شاره ده‌گه‌ڕاند و یاریم به ئاگر ده‌کرد. وام ده‌زانی پۆڵا له خه‌می ئێمه‌ی گه‌نجدایه، نه‌مانزانی ئه‌ویش سیخوڕێکی ترسنۆکی ده‌سه‌ڵاته، ئه‌وه‌تانێ ئه‌مڕۆ وڕێنه ده‌کات و ده‌سه‌ڵاتیش له به‌تاڵیاندا گوێ له‌م میکرۆبه ده‌گرێ. پۆڵا ده‌بوو شه‌رمی بکردایه ئێستاش دوو هاوڕێی من له زیندانی ده‌زگای زانیاریدان، چونکه نووسینه‌کانی نووسه‌ره‌کانی کوردستان پۆستیان خوێندۆته‌وه. ئێمه زۆر خه‌ممانه نووسه‌ره‌کانی تریش وه‌ک پۆڵا خۆیان هه‌رزان فرۆش بکه‌ن.
پۆڵا سه‌عید تۆ یان زۆر گه‌مژه‌ی یان ئه‌وه‌تانێ له هه‌موو به‌هایه‌کی مرۆڤایه‌تی و کوردبوونی خۆت ڕووت بوویته‌ته‌وه، تۆ چاک ده‌زانی ته‌نها کوردستان پۆسته به‌زمانی چه‌کوش به سه‌ری به‌تاڵی ده‌سه‌لاتدا ده‌کێشێ، تۆی بچکۆله چۆن توانیت به شاخی سه‌ر بڵندی کوردستان پۆستا هه‌ڵزنێیت.
به‌نده نامه پڕ کڕوزانه‌وه‌که‌ی تۆم خوێنده‌وه. تۆ به‌ئاشکرا داوای پاره ده‌که‌یت، ئاخر ئه‌و پاره‌یه‌ی مرۆڤ به سیخوڕی ده‌ستی بکه‌وێت، ئایا ده‌بێ به‌خته‌وه‌ریی بۆ بهێنێت؟
ئه‌رێ پۆڵا ده‌بێ له‌و هه‌موو نووسین و هۆنراوانه‌ی ژوان بێته‌وه، بڵێی ده‌سه‌ڵات لێی ببورن بڵێی ده‌سه‌ڵات بیریان چووبێت، که پۆڵا به‌خامه‌که‌ی، هه‌ر وه‌ک تاڵه‌بانی پێی ده‌وتن، چۆن به ده‌سه‌لات ده‌وه‌ڕی، یان شێخ مه‌حمودی به‌قاره‌مان و مه‌لافسته‌فای به قوله‌پێی ده‌زانێ؟ تۆ بڵێی ی ن ک بیری چوبێت که پۆڵا ئه‌و هه‌موو سوکایه‌تییه‌ی به مام جه‌لال ده‌کرد له‌گه‌ڵ عومه‌ر مورتاح و ئه‌وانی تر؟
ی ن ک ئه‌مڕۆ وه‌ک مه‌له‌وانه ترسنۆکه‌که‌ی لێهاتووه، که په‌نا بۆ پوش ده‌بات ده‌شزانێ پوشه‌که ڕزگاری ناکات، لێ پۆڵا پووشه، به‌ڵێ هه‌ر په‌نای بۆ ده‌بات به‌ڵکو ڕزگاری بکات، ده‌سه‌لات هه‌موو شتێکی دۆڕاندووه. که‌رکوک،خه‌ڵکی ناوچه‌ی دابڕاو، هه‌راجی ژێرخانی نیشتمان، متمانه‌ی خه‌ڵک، گۆرانیش که‌له‌به‌رێکی گه‌وره‌ی تێکردوون بۆیه ئه‌مڕۆ پۆلاکان ده‌توانن بۆ ماوه‌یه‌کی که‌م ببنه خه‌ونی ڕزگار کردنی ده‌سه‌لات، به‌ڵام ده‌سه‌لات و پۆڵاکانیش سه‌هون، چونکه پۆڵایه‌ک، که ئێمه‌ی گه‌نج به نمونه‌ی نێتیشه‌ی کوردیی و هایدیگه‌ری کانێسکانیمان ده‌زانی، که‌چی ئه‌مڕۆ بۆ ده‌سه‌ڵات خۆی هه‌رزانفرۆش کرد له‌سه‌ر خوێن و ماندووبوونی هاوڕێکانی، له دنیادا له سیخوڕ ناشرینتر نییه، سیخوڕ قێزه‌وه‌ترین ده‌عبایه، که مرۆڤ ته‌واو قێزی لێدێته‌وه، پۆڵا له نامه‌که‌یدا که زۆر شه‌خسیه بۆ هاوڕێیه‌کی خۆی نووسیوه، ده‌یه‌وێت چیمان پێبڵێت؟ ده‌یه‌وێت بڵێ کوردستان پۆست گه‌نده‌ڵه و وه‌ک ده‌سه‌ڵات ئۆپۆسزیۆن دیکتاتۆره؟
ئه‌مه کۆمێدیایه، ئه‌مه بچوکبوونه‌وه و وونبونی پۆڵای داماوه.
پۆڵا ده‌یتوانی هه‌مان بابه‌ت له کوردستان پۆستا بڵاو کاته‌وه، من وه‌ک خوێنه‌رێکی جدی له‌و نامه‌یه تێنه‌گه‌شتم لۆمه کێیه؟ ئه‌و که‌سانه‌ی ناوی هێناون چکاره‌ن؟ پۆڵا ئه‌گه‌ر وێنه‌ی نه‌ژادیشی لابوایه به‌دڵنیاییه‌وه ده‌ینارد و ئه‌و قاره‌مانه‌شی لای ده‌زگاکانی دژه تیرۆر و زانیاریی و خزمه‌که‌ی پۆڵا و قادری حه‌مه‌جان له زینداندا ده‌خزاند..
ماوه‌ته‌وه بڵێم پۆڵای دۆڕاو مردنێکی ڕسوای هه‌ڵبژارد، ئه‌ویش بووه هاوڕێی فه‌رهار بێ‌باڵ که ماوه‌یه‌کی زۆر ئێمه‌ی گه‌نجی سه‌رخۆش کردبوو، دوایی ده‌نگی دا به‌سه‌رۆکێکی ته‌زویر، یان وه‌ک حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن و مه‌هاباد قه‌رداغی خۆفرۆش، که دوای هاتنه‌وه‌یان نووسینه‌کانیان پێش خۆیان لار بۆوه.
خوێنه‌رانی ئازیزی گه‌له‌گه‌م، ئایا ده‌زانن له‌چ جێگه‌یه‌کی ئه‌م گۆی زه‌ویه دیوتانه سیخوڕێک قسه‌کانی جێگه‌ی متمانه‌بێت، مه‌گه‌ر له‌لای ده‌سه‌لاتێکی مافیای کوردی تڕ‌ۆ و ترسنۆک.
پۆڵا زۆر ده‌مێکه له خه‌ونی ئه‌وه‌دایه وه‌ک به‌ختیار عه‌لی ناوبانگ ده‌رکات، به‌ڵام به‌داخه‌وه قه‌ت به‌پاژنه‌ی پێڵاوه‌کانی ئه‌و نووسه‌ره ناگه‌یت، چونکه به‌ختیار به سیخوڕیی به‌سه‌ر هاوڕێکانێوه پێنه‌گه‌یشتووه.
تاکو ئێستا تۆ پۆڵا سه‌عید بوی، به‌ڵام له‌مڕۆ به‌دواوه ئه‌و نییت و ناتناسینه‌وه، ئه‌گه‌ر بڕیار دا بنووسیت، ناوێکی خوازیار له‌خۆت بنێ، چونکه ناو هیچ له‌ناوه‌ڕۆک ناگۆڕێ.
سلێمانی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست