بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچیتە دەرێ، چونکە ئەوان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.


" با، پ،ک،ک،نەبێتە بەشێک لە پەیمانکاری شەڕی مەزن."

Sunday, 24/08/2014, 12:00



باشترین کار ئەوەیە کە لایەنێکی مێژووی کورد لەسەدەی رابووردوودا لە یەکتر هەڵسەنگێندرێ وپێناسە بکرێ. مێژووی رزگاری هیچ نەتەوەیەک بە بێ تڕاژیدیا تێپەڕ نەبووە. هەروا سوک وهاسان گەلان ئازادیان بەدەست نەهێناوە.بۆ ئەوەی کە زیاتر لێمان روون بێتەوە کە بۆ چی لەو سەردەمەشدا کورد وێڵەی چیاو گیرۆدەی شەڕی چەکدارییە باشترە شۆڕشەکان لە پەنای یەک ریز کەین وپێداچوونەوەی زانستیان لەسەر بکەین.لەهەر سەرهەڵدانێکی کورد هۆی سەرەکی شکستی ئەو سەرهەڵدانە لە کۆتاییدا دەستی دەرەکی ووڵاتانی زلهێز رۆڵی سەرەکیان گێڕاوە.
هەتا ئێرە سەرهەڵدانی باکور بە رێبەرایەتی پ،ک،ک، توانیویە گەلێک هەورازونشیوان ببڕێ ودەسکەوتی مەزنیش بەدەست بێنێ.ئەوەش بەو مانایە نییە سەرهەڵدانەکانی دیکە هیچیان نەکردووە. بەڵام زۆر سەرکەوتوو نەبون.(حیزبەکانی رۆژهەڵاتی وڵات نمونەی هەر زیندون). لە باشوورێش قەیران لەسەر قەیران رۆژانە یەخەمان دەگرێ. ئامریکا وئورووپیەکان دەڵێن ،شەڕی داعش شەڕێکی مەزنە ودرێژ خایەن.دەبێ دەوڵەتانی ناوچەش تەنانەت داوایان لە کۆماری ئیسلامیش کردوە دەبێ بەرنگاری داعش ببنەوە. مەترسی مەزن،بابەتی مەزن لە گەڵ خۆی دێنێ.دوو یا چەند دەوڵەتی نە یاری یەک دەکاتە هاوپەیمان بۆ گەیشتن بە قازانجی هاوبەش.
پ،ک،ک،ش مافی خۆیەتی لەو بارودۆخە بە قازانجی کورد هەنگاو هەڵگرێ. بەڵام بەو مەرجەی کە بە دەردی تاڵەبانی وبارزانی نەچێ.ئیرادەی کوردو کۆمەڵگای کورد لە چەنگ ٢٤ ساڵ دەسەڵاتی ئەو جووتە حیزبە چی لێ هاتووە حەوجێی بە دووپات کردنەوە نییە. رۆژی ٢٤/٨/٢٠١٤ بەڕێز ،،جەمیل بایک،، لە وتوووێژێکدا لە گەڵ رۆژنامەی ،،فڕانکفۆڕت ئاڵگێ مێنیانی ئاڵمانی، ئاماژە بە بابەتێک دەکا کە یەکەم جارە من دەیبیسم.دەڵێ:با ئاڵمانیا چەک بداتە پ،ک،ک، بۆ شەڕ دژی داعش.
ئەوداواکارییە بە کوفر نازانم وهیچ گوناح نییە.بەڵام ئەوەی کە جێگای نیگەرانییە ئەوەیە کە نەکا لەداهاتوودا ئەو هێزەش ببێتە هێزی پەیمانکاری شەڕی مەزن یا هێزی هاوتەریبی هێزی ناونەتەوەیی بۆ شەڕی مەزنتر. سەهلە ئاڵمان هیچ وڵاتێک بەبێ چاوەڕوانی هاوکاریت ناکەن.ئەوە بەشێک لە ئازارەکانی مێژووی کورد بووە لە شکستەکان. ئەو چەکانە نەدراونە پ،ک،ک،بەڵام مافی هەر کوردێکە کە نیگەرانی خۆی بە شێوەیەک دەرببڕێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە