کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


زەحمەتە , زەحمەت ترە , لەوانە زەحمەت ترە

Thursday, 03/02/2011, 12:00




سەرەتا پێشنیارێك دەكەم بۆ هەموو نوسەرانى كوردستان پۆستى ئازیز ئیتر بۆ لەمەو دوا بۆ ناوهێنانى دكتۆربەرهەم دكتۆر كردار شەرتە بەكار بهێنن ,ئیتر من بۆ لەمەو دوا هەر بەناوى دكتۆر كردار شەرتە ئەنوسم ,بێینەوە سەر باسەكە , دەمێكە باس لە یەكگرتنەوەى پێشمەرگە و ئاسایش و پاراستن و زانیارى ئەكرێت و ئەشڵێن هەنگاوى باشمان ناوە ,ئەوەمان كردوە و نزیك بوینەتەوە لە تەواو بوون , بەڵام لە دوا چاوپێكەوتنى دكتۆر كردار شەرتە لەگەڵ ڕۆژنامەى ئاوێنەدا دكتۆر كردار شەرتە ئەڵێ ((یەكگرتنەوەى پێشمەرگە زەحمەتە , ئاسایش زەحمەت ترە , زانیارى و ئاژانسى پاراستن لەوانە زەحمەت ترە و واقیعێكە و ناكرێ بڵێین وانیە))ئەمە حاڵەتێكە هەموان لێى شارەزاین و باشیش ئەزانین , بەڵام باشتر بوو خۆیان دان بەم ڕاستیەدا بنێن , هەڵویستەكەى ئەم جارەشیان بەرامبەر بە گۆڕان ئەوەى سەلماند كە بەڕاستى هەتا ئەم ساتە پێشمەرگە , دژە گەل , ئاسایش , زانیارى و پاراستن لە سەدا سەد مل كەچى حیزبن و هەر لێپرسراوانى حیزب ئەمریان بە سەردا ئەكەن ,تەنانەت وەزیرى پێشمەرگەش لە مەكتەب سیاسى یەكێتیەوەبڕیارى خستنە ئینزارى هەموو هێزەكانى دەركرد , بە ئەمرى لێپرسراوى دەستەى كارگێڕى یەكێتى دەبابەكان هاتنە شارى داگیر كراوى جوانى فاروقى مەلا مستەفا ,جا باشە دكتۆر كردار كە ئەمانە زەحمەت بێت , ئەى ئیتر چیتان كردوە , ئەى ئەبێت دارایى چەند جار تر زەحمەت بێت , چونكە ئەقڵ و بیرى ئێوە لاى پارە یە , حیزب ئەو سیانەى پێ بێت و نەتوانێ دەسبەردارى بێت , ئیتر چاوەڕێى چى لێ بكرێت , , ئەى حكومەت ئەم سێ ڕوكنە ئەساسیەى بە دەستەوە نەبێت ئیترحكومەتى چیە , جا سەرۆكى حكومەت نەتوانێ فەرمان بدات بە ئاسایشى لایەنەكەى تر ئیتر حكومەتى بۆ چى ئەكەیت , ئەى كردارەكەت چى لێ هات , ئەى بەرنامەى هەڵبژاردنەكەتان كوا كە پەیامى یەكەمتان یەكگرتنەوەى ئەمانە بوو ,خۆ حكومەت بەمانەوە حكومەتە , خەڵك حكومەتى سڵقى ڕووتى بۆ چیە , تۆ حكومەتیت بەڵام كەناڵێك , ڕادێویەك , ڕۆژنامەیەكت نیە قسەى لە سەر بكەیت , ناچار لە كەناڵەكانى حیزبەوە و بەناوى حكومەتەوە , هەڕەشە دەكەیت , ئیتر كردار كوا شەرتە , پارتى و یەكێتى مانگانە سەدان ملیون دۆلارت بۆ كەناڵە كانى خۆیان , ڕۆژنامە و ڕادیو و سایتەكانى خۆیان لێت وەردەگرن , كەچى تۆ ئامادە نیت كەناڵێك بۆ خۆت بكەیتەوە , كارو بارەكانى خۆتى تیا بەیان كەیت , ئیتر حكومەتیەكەتان لە كوێدایە , با بیرمان نەچێت حكومەت تا ئێستاش دە ڵە مە-یە ,حكومەتى دەڵەمەش هەروا فریا دەكەوێت , سەیرە سەرۆكى حكومەت لە كەناڵى حیزبەوە , بە چەكدارو میلیشیاى حیزبەوە هەڕەشە لە گۆڕان دەكات , تۆ خۆت بە سەرۆك ئەزانى كەچى نازانى , چى لەداهاتى نەوت دێت , ناتوانى پێشمەرگە و ئاسایش بجوڵێنى , بەتایبەت ئەوانەى پارتى , تەنها لەم شارەدا قسەت ئەخوات , تا ئێستا ش لەو سنورەى ئەو لا تۆ هیچ نیت , ڕەواجت نیە , هەر بۆ نمونە لەم ڕۆژانەدا چویتە ناوچەى سۆران بۆ دانانى بەردى بناغەى كۆمەڵێك خانوو بۆ كەس و كارى شەهیدانى ئەنفال كەچى بەردى بناغەكەیان شكاندوە , تەنها لەبەر تۆ ئەو ئیشە نەكەیت , تۆ تەنانەت نەتوێرا لە هەولێر ئەو كۆنگرە ڕۆژنامەنوسیە ش بگریت , تۆ ئەو پیاوەى دێیت لێرە كە بە حساب شارى خۆتە هەڕەشە دەكەیت لەوانەى دژى حكومەتەكەى تۆ ڕائەپەڕن , بەڵام لە هەولێر وەزارەتێك , بەر هێلكە و بەرد درا جەنابت پیاو نەبویت بوێرى قسەیەك بكەیت لەكاتێكدا وەزیرەكەش سەربە حیزبەكەى خۆت بوو , كەچى لە كاتێكدا خەڵكى ئەم شارەى خۆت داواى چاك سازى دەكەن دێیت پەنجە شمشاڵیەكانت ڕادەوەشێنى و دەبابە ئەهێنیتە ناو گەڕەكو ماڵى خەڵكەوە , ئەى بۆ ئەو پیاوە نەبویت دەبابە بەریت بۆ قەتابیانى پارتى كە وەزیرەكەت و حكومەتە كەشتیان بەر هێلكە دا ,جەنابى دكتۆر كردار شەرتە كە هەموو ئەم شتانە بۆ تۆ زەحمەت بێت ئەى بۆ مۆرو مشەماكەت تەسلیم بە ئاغات ناكەیتەوە و بڕۆیتەوە بۆ ئەمریكا , دڵنیام زۆریشت دەست كەوتوە , بڕۆ بۆخۆت نۆشى بكە پارەى خەڵك , بەڵام هەڕەشە مەكە , با لەو زەحمەتیانەى پێشمەرگە و ئاسایش و زانیارى و پاراستیش نەجاتت بێت , تۆش وەكو شێخ جەعفەرەكەى پارێزگارى سلێمانى سەردەمى بەعس وایت , ئەویش وەكو تۆ هەڕەشەى لە شارەكەى خۆى كرد تا ڕیسوا بوو , تۆش ئەتەوێت بەو دەردە بچیت .... جەنابى دكتۆر كردار شەرتە .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە