کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گه‌ڵای داری توو، بۆ هاوسه‌نگ کردنی رێژه‌ی شه‌کر له‌ خوێندا،له‌ هه‌مانکاتدا یاریده‌‌ره‌ بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی کێشی مرۆڤ...

Wednesday, 16/06/2010, 12:00


پێشه‌کی و وه‌رگێرانی له‌ سویدیه‌وه‌...
پێش ئه‌وه‌ی که‌ بچمه‌ سه‌ر ناوه‌رۆکی بابه‌ته‌که‌، ده‌خوازم که‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ بده‌م، که‌ کوردستان جگه‌ له‌وه‌ی وڵاتێکی ده‌وڵه‌مه‌نده به‌ نه‌وت و چه‌ندان کانزا و به‌روبوومی ژێرزه‌وییه‌.. ئه‌و وڵاته‌ ره‌نگینه‌ ئه‌وه‌نده‌ش ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ به‌ربوومی سه‌ر زه‌وی و له‌ ئاو و رووباره‌کان و سه‌رچاوه‌ی کانیکانه‌وه‌ تا ده‌گاته‌ ئه‌و سروشته‌ جوانه‌ ده‌گمه‌نه‌ی که‌ به‌ هه‌موو جۆره‌ سه‌وزایی و رووه‌کێکی خۆرسک کوردستان ده‌که‌نه‌ به‌هه‌شتێکی سروشتکرد، ئه‌گه‌ر کوردستان له‌ژێر ده‌ستی داگیرکاراندا به‌م جۆره‌ سوتماک و بێناز نه‌ده‌کرا، ئێستا کوردستانیش له‌ ریزی ئه‌و وڵاتانه‌دا ده‌بوو، که‌ گه‌له‌که‌ی سودمه‌ند ده‌بوو له‌و هه‌موو فه‌روبه‌ری که‌ له‌ خاکه‌که‌یدا هه‌یه‌.
نامه‌وێ زیاتر له‌و باره‌یه‌وه‌ بدوێم ... ده‌خوازم ده‌رباره‌ی ئه‌و دره‌خته‌ بدوێم که‌ بنکه‌ ته‌ندروستیه‌کانی جیهان و توێژه‌ره‌وه‌کان له‌م ساڵانه‌ی دووایدا گرنگیه‌کی زۆریان پێداوه‌ که‌ ئه‌ویش (داری توو و گه‌ڵای توو)وه‌،‌ بۆ هاوسه‌نگکردنی رێژه‌ی شه‌کر له‌ خوێندا، له‌ که‌سانی توشبوو، به‌ نه‌خۆشی شه‌کره‌وه‌.
داری توو له‌ کوردستاندا ناسراوه‌ و گه‌لێک له‌ هۆنه‌ران و گۆرانیبێژان په‌سنی داری توو جوانیه‌که‌یان کردووه‌. گۆرانی نه‌مر ده‌بێژێت: (شنه‌ی سێبه‌ری داری گوێز توو... ئه‌سڕن ئاره‌قی رێبواری ماندوو.)
داری توو له‌ کوردستاندا چ وه‌ک داره‌که‌ی، چ وه‌ک به‌ره‌که‌ی، چ وه‌ک گه‌ڵاکه‌ی خه‌ڵکی سودیان لێوه‌رگرتووه‌. توو له‌ کوردستاندا وه‌ک تووه‌ سپیکه‌ و وه‌ک شاتوو بۆ چاوه‌سه‌ری نه‌خۆشی به‌کار بدراوه‌.
کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌ گه‌لێک رووه‌ک و گژوگیای بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی و ئازار و زام به‌کار هێناوه‌.
نه‌جمه‌دین مه‌لای (که‌شتیه‌که‌ی نوح) له‌ هۆنراوه‌یه‌کدا ده‌ڵێت:
"خۆ مام رێواسی ده‌شتی رانیه‌.... ده‌رمانی کرمه‌ هیچ هاوتای نیه‌.
گوڵه‌زه‌ردی به‌هار له‌بۆ دان ئێشه‌ ... بچۆ تێی هه‌ڵسو ئیتر مه‌یکێشه‌."
مه‌به‌ست له‌م پێشه‌کیه‌ کورته،‌ ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌یه‌، که‌ له‌ کوردستاندا گه‌لێک رووه‌ک و شینایی، له‌ مێژوویه‌کی دێرینه‌وه‌ وه‌ک ده‌رمان بۆ چاره‌سه‌ری به‌کار هاتوون... به‌هیوای ئه‌وه‌ی که‌ لێتوێژینه‌وان و شاره‌زایان و ئاکادیمیکاری کوردیش ئاوڕێک له‌و بوواره‌ بده‌نه‌وه‌ و له‌ رووی زانستیه‌وه‌ ئه‌و رووه‌کانه‌ پۆلێن بکه‌ن و بیخه‌نه‌ بوواری به‌کار بردن و بازاره‌کانی جیهانه‌وه‌.
مه‌به‌ست له‌م بابه‌ت و نووسین و وه‌رگێڕانه‌ ته‌نیا و ته‌نیا، بۆ شاره‌زایی و زانیارییه‌ له‌سه‌ر گه‌ڵای داری توو، نه‌ک رێمنایی وه‌ک دکتۆریک و شاره‌زایه‌کی بوواری نه‌خۆشی شه‌کره‌. نا ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌ به‌ باشم زانی که‌ ئه‌و دره‌خته‌ له‌ کوردستاندا ده‌ڕوێت روه‌کێکی ناسراوه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش که‌ له‌م نووسینه‌دا سود له‌ گه‌ڵای توو وه‌رگیراوه‌ بۆ به‌لانس یان بۆ دابه‌زینی رێژه‌ی شه‌کره‌ له‌ خوێندا، منیش به‌ باشم زانی که‌ خوێنه‌ری کورد و ئه‌وانه‌ی دووچاری ئه‌و نه‌خۆشیه‌ بوون له‌م زانیاریه‌ ئاگادار بکه‌م، به‌و‌ هیوایه‌یی که‌ سودبه‌خش بێت. ده‌نا من له‌ دوور و له‌ نزیکه‌وه‌ به‌کاری خۆمی نازانم که‌ ده‌رباره‌ی نه‌خۆشیه‌که‌ و خه‌سڵه‌ته‌کانی بدوێم و کاری منیش نییه‌.
وه‌رگێرانی تێکسته‌که‌.له‌ گۆڤاری KURERA ژماره‌ 1 ساڵی 2010
هێشتنه‌وه‌ی گه‌نجێتی له‌گه‌ڵ دارتوودا...
داری توو مێژووی 3000 ساڵی له‌گه‌ڵ چینیه‌کاندا هه‌یه‌. گه‌ڵای دار توو، سه‌رچاوه‌یه‌کی بنه‌ره‌تییه‌ له‌ به‌ده‌ستهێنانی ئاوریشمدا. گه‌ڵای توو وه‌ک سه‌رچاوه‌ی خۆراکی کرمی ئاوریشمه‌. له‌ هه‌مانکاتدا زۆر له‌ پێکهاته‌کانی داری توو، وه‌ک داره‌که‌ی، گه‌ڵاکه‌ی، به‌ره‌که‌ی و توێکڵی داره‌که‌ی، له‌ مێژوویه‌کی دێرینه‌وه‌، بۆ چاره‌سه‌ری و ته‌ندرووستی به‌کار هێنراوه‌.
چینیه‌ کۆنه‌کان له‌ گه‌ڵای توو (چا) یان درووستکردووه‌ و بۆ ئه‌وه‌ی توانا و گه‌نجیه‌تیان بپارێزن!
کاریگه‌ری باش و پۆزه‌تیڤی گه‌ڵای توو له‌سه‌ر ته‌ندرووستی مرۆڤ زۆرن و سودبه‌خش، بۆ چاره‌سه‌ری هه‌ندێک نه‌ خۆشی ناوسک وه‌ک (پێچی سک)،(ژانه‌سک) و (قه‌بزی) و له‌ هه‌مانکاتدا بۆ به‌لانسی و هاوکێشه‌کردنی رێژه‌ی شه‌کر له‌ خوێندا. به‌کار ده‌برێت. له‌ مێژوویه‌کی کۆنه‌وه‌ ئه‌م کاره‌ کراوه‌ و هه‌ستیان پێکردووه‌.
توێژینه‌وه‌ سه‌رده‌می و مۆدێرنه‌کان ئه‌م وه‌ڵامه‌ ده‌ده‌نه‌وه‌..
لێتوێژینه‌وه‌ سه‌رده‌میه‌کان و مۆدێرنه‌کان ئه‌وه‌یان خسته‌ روو که‌ گه‌ڵای داری توو، ماده‌ی deoxynojirmycin1 (DNJ) تێدایه‌، كه‌ پارێزگاری له‌ زۆربه‌ی رووه‌ جیاوازه‌کانی ته‌ندروستی ده‌کات.
له‌ تاقیگه‌کاندا ئه‌وه‌ نیشاندراوه،‌ که‌ له‌ خۆشاوی گه‌ڵای توودا ئه‌و خه‌سڵه‌ت و توانایه‌ی تێدایه‌ که‌، پارسه‌نگی رێژه‌ی شه‌کر له‌ خوێندا بکات.
توێژه‌ره‌وانی زانکۆی Tohuko، ئه‌وه‌یان نیشاندا که‌ گه‌ڵای توو رێژه‌ی شه‌کر له‌ له‌شدا‌ دێنێته‌ خواره‌وه‌ و که‌مده‌کاته‌وه‌.
کێش که‌مکردنه‌وه‌ به‌ گه‌ڵای توو...
کۆمپانیایی New Nordik له‌گه‌ڵ توێژه‌ره‌وه‌ ژاپۆنیه‌کان،له‌ گه‌ڵای توو، ده‌رمانێکیان واتا ده‌نکه‌ به‌ به‌رهه‌مهێنا، که ماده‌ی DNJ)) له‌ له‌شدا به‌به‌رهه‌م دێنێت.
به‌رێز Francois Gerard که‌ سه‌رپه‌رشتکاری به‌رهه‌مهێنان و پێشه‌وه‌چوونه‌ له‌ کۆمپانیایی New Nordik
ده‌بێژێت:" له‌ زۆربه‌ی توژینه‌وکانی (دیابێت) واتا نه‌خۆشی شه‌کره‌، ئه‌وه‌یان نیشانداوه‌ که‌ چۆن شه‌کره‌ی خوێن به‌لانس ده‌بێت له‌کاتێکدا که‌ ده‌نکه‌ (حه‌ب) یان چای گه‌ڵای توو، پێش ناخواردن بخورێته‌وه‌. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رکه‌وتووه‌، که‌ له‌ هه‌مانکاتدا به‌ خواردنی ده‌نک یان چای گه‌ڵای توو، له‌شی مرۆڤ که‌متر Carbohydrate کاربۆهیدرات وه‌رده‌گریت و گلده‌داته‌وه، له‌ هه‌مانکاتدا ده‌بێته‌ هۆکار بۆ ئه‌وه‌ی که‌ له‌شی مرۆڤ که‌متر کالۆریش وه‌ربگرێت، به‌مجۆره‌ش ده‌بێته‌ دابه‌زینی کێشی مرۆڤ.
یارمه‌تی له‌ش له‌‌ خوگرتن به‌ شیرینیه‌وه‌ خواردنه‌وه‌‌.
له‌گه‌ڵ رۆیشتنی کاتدا، واتا به‌ به‌کارهێنانی گه‌ڵای توو، یان به‌ شێووی خواردنه‌وه‌ی (چا) یان ده‌نکه‌ (حه‌ب) به‌ شیوه‌یه‌کی سروشتی یارمه‌تی و زێده‌ کۆمه‌کی Glykemiskt index (Gl) به‌ ته‌واوی ده‌کات و خواردنی کاربۆهیدرات که‌متر ده‌خورێت، واتا مرۆڤ دره‌نگتر برسی ده‌بێت، ئه‌مه‌ش به‌مانای ئه‌وه‌ دێت که‌، رێژه‌ی شه‌کر له‌ خوێندا ته‌رازوو ده‌بێت و به‌لانس وه‌رده‌گرێت، مرڤ بۆ ماوه‌یه‌کی درێژخایه‌ن برسینابیت و تێره‌. له‌ هه‌مانکاتدا ده‌رباز ده‌بێت له‌ ئاره‌زووکردن له‌ شیرینی و برسێتی و ماندوو بوونیش.
به‌ خواردنی ده‌نکه‌ (حه‌ب) یان خواردنه‌وه‌ی چای گه‌ڵاتوو، ئه‌و توانایه‌ دروست ده‌بێت که‌ یارمه‌تی له‌ش و مێشک بدات که‌ له‌ خوو گرتن به‌ شیرینیه‌وه‌ رزگار بێت، ئه‌و گیروگرفته‌ی که‌ ئه‌مڕۆ زۆربه‌ی جیهانی گرتۆته‌وه‌.
زۆربه‌ی توژینه‌وه‌ و تاقیگه‌کان کاریگه‌ریه‌ی گه‌ڵاتویان سه‌لماندووه‌.
به‌شێکی زۆر له‌ توێژه‌وه‌ زانستیه‌کان توژینه‌وه‌ی به‌که‌ڵک و به‌ بایه‌خیان ده‌رباره‌ی گه‌ڵای توو ئه‌نجامداوه‌،له‌ نێو ئه‌مانه‌دا توێژه‌ره‌وه‌کان له‌ USA ساڵی 2007 به‌ها و ره‌واجیان له‌سه‌ر گه‌ڵای توو و کاریگه‌ری له‌سه‌ر رێژه‌ی شه‌کری خوێن له‌ سه‌ر نه‌خۆشانی تووشبووو، به‌ نه‌خۆشی شه‌کره‌ خسته‌ڕوو بایه‌خیان پێدا.
ئه‌م توێژه‌ره‌وانه‌، ئه‌و خه‌سڵه‌ته‌ کاریگه‌ریانه‌یان له‌ گه‌ڵای توودا ده‌بینی، که‌ له‌ راستیدا ئاڵته‌رنه‌تیڤێکه‌ بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی که‌ ده‌خوازن به‌ رێگای سروشتی ده‌نکه‌،یان چای گه‌ڵاتوو چاره‌سه‌ر وه‌رگرن. له‌ هه‌مانکاتیشدا ئه‌وه‌یان له‌و نه‌خۆشانده‌دا ده‌بینی که‌ چالاکترن.
تێبینی ئێستا له‌ وڵاتانی ئاوروپا ده‌نکه‌ و چای وشککراوه‌ی گه‌ڵای توو له‌ دووکانه‌ ده‌رمانفرۆشه‌ سروشتیه‌کان ده‌فرۆشرێت...چای گه‌لاتوو له‌ وڵاتی ژاپۆن به‌رهه‌مده‌هێنرێت، له‌ پاکاتێکدایه‌ به‌ ناوی (Mulberry Tea) هه‌روه‌ها پاکه‌تێک که‌ وێنه‌ی دارتووه‌یه‌کی له‌سه‌ره‌ به‌ ناوی Mulberry tablet . که‌ ئه‌م پاکه‌ته‌یان 60 ده‌نکه‌ی تێدایه‌. بێگومان شێوه‌ی به‌کار هێنان و زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر پاکه‌ته‌کانی چاکه‌ و ده‌نکه‌کان نووسراوه‌.
بۆ هه‌ر که‌وچکێک چای گه‌ڵاتوو یه‌ک کوپ ئاوی گه‌رم و رۆژی 3 جار پێش نانخواردن به‌ 15 خوله‌ک بخورێته‌وه‌.
ئه‌وه‌ وه‌ک تیبینی له‌ پاکه‌تی چای دار تووه‌که‌ نووسراوه‌.
پاکه‌تایک له‌ (چا)ی وشکراوه‌ی گه‌ڵای تووه، که‌ ته‌نیا 100 گرامه،‌ نرخه‌که‌ی نزیکه‌ی 15 دۆلاره...!‌
که‌چی ئه‌و هه‌موو تووه‌ له‌ کوردستاندا ده‌ڕوێ و هه‌یه،‌ جێگای داخه‌ سوود له‌و به‌رهه‌مه‌ سروشته‌ جوانه‌ وه‌رنه‌گیرێت.

له‌گه‌ڵ رێزمدا

2010.06.15




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە