کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سه‌مير بارزانی بازرگانانی هه‌ولێری هه‌راسان كردووه

Saturday, 08/10/2011, 12:00


كوردستانپۆست/په‌يامنێری هه‌ولێر
ئيواره‌ی پينج شه‌ممه‌، سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ دكتۆر فواد حوسينه‌وه‌ سه‌رۆكی به‌ناو ديوانی سه‌رۆكايه‌تی هه‌ريم‌، ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد، كه‌ ماوه‌ی ١٠ رۆژی زياتر له‌ ٢٠ سه‌ركايه‌دار و بازرگانان و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی ناو هه‌ولێر، هاواريان لي هه‌ستاوه‌ به‌وه‌ی كه‌ سه‌مير عه‌بدوڵموهه‌یيمه‌ن بارزانی، فشاری خستۆته‌ سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی ٢٠ رۆژدا هه‌ر يه‌كه‌يان به‌ 100.000سه‌د هه‌زار دۆلاری نه‌ده‌ني، ئه‌وا ماوه‌نادات پرۆژه‌كانيان ئه‌نجام بده‌ن، كه‌ پرۆژه‌ی ئاوزه‌دانی و عه‌قاراته‌،به‌ ناوی ئه‌وه‌ی ئه‌و هۆكار بووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی زه‌ويه‌ ته‌رخانكراوه‌كانيان نه‌كه‌ونه‌ ناو ليژنه‌ به‌ناو چاكسازی و راگرتنه‌كانی مه‌سعود بارزانیی.
سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی باسكردووه‌، كه‌ سه‌مير كوره‌ گه‌وره‌ی عه‌بدولمهيمه‌ن ئينزاری ئيمه‌ واته‌ (فواد حسين)ی كردووه‌، گه‌ر سكالاكانيان بگاته‌ مه‌سعود بارزانی ئه‌وا كارێكيان پێده‌كات، كه‌ هه‌رگيز نه‌يانديتبێ
عوسمان ئيبراهيم ناسراو به‌ عوسمان رانيه‌یی كه‌ خۆی كردۆته‌ عوسمان بارزانی، تا پۆلی ٣ ناوه‌ندی خوينده‌وه ‌و ته‌واويشی نه‌كردووه ‌به‌رپرسی راگه‌ياندنی سه‌رۆكايه‌تی هه‌ريمه‌، بۆ يه‌كجار راستی پێكاوه‌ به‌وه‌ی، كه‌ پرۆژه‌ چاكسازيیه‌كانی مه‌سعودبارزانی له‌لايه‌ن سه‌مير بارزانی و كوڕه‌كانی بارزانيیه‌وه‌ تيكچووه‌، ئيستا حاكم ئازاد مه‌لا فه‌ندی راوێژكاری ياسايی بارزانی و سه‌رۆكی ليژنه‌ی چاكسازيه‌كان، ماوه‌ی 10 رۆژه‌ وازی له‌ كاروباری ليژنه‌كان هيناوه‌.
به‌ پيی ووته‌كانی عوسمان بارزانی ، به‌هۆی ئه‌و برياره‌ی مه‌سعودبارزانی يه‌وه‌ ، منال و كورو برزاو ئامۆزاكانی مه‌سعود بۆنه‌ته‌ خاوه‌نی ده‌يان مليۆن دۆلار كه‌ وه‌ك به‌رتيل له‌ خاوه‌ن زه‌ويه‌كانيان وه‌رگرتووه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە