حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان
Monday, 22/06/2009, 12:00
ده‌سه‌ڵاتى خه‌ڵك یان ده‌سه‌ڵاتى سه‌رو خهڵكڕزگارى كوردستان وبزوتنه‌وه‌ى ڕزگاریخوازه‌كه‌ى، ئه‌و هیواو فیكره‌ى چه‌ندین نه‌وه‌یه‌ك له‌دواى یه‌ك بوونه قوربانى، چه‌ندین ڕوشنبیرو ئازادیخواز‌و شۆڕشگیرى ئه‌م گه‌له له‌پێناویدا شه‌هید كران و كران به‌سێداره‌دا، چه‌ندین شار‌و شارۆچكه‌و دێ ى ئه‌م ووڵاته كاول و وێران كرا و.......هتد
هیواو فیكر بوونه ئیمكان وئیمكانیش بوو به‌واقیع، به‌ڵام چۆن واقعێك، واقعێكى تاڵ كه‌هه‌رچى هیواو خه‌ونه‌كان بوون ووردو خاشى كردن،واقعیك نائومێدى به‌رجه‌سته كرد‌و كوردستانى ئه‌نجن ئه‌نجن كرد.
كوردستانى ڕزگار كرا‌و و به‌ناوحكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وپه‌رله‌مانى هه‌ڵبژێردراوى خه‌ڵك..." به‌ڵام له‌واقیعدا ده‌سه‌لاتى دوو حزب له‌ناو حزبیشدا كۆمه‌ڵێك ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌ڵتۆقیو..... حكومه‌ت له‌ناو حزبداو حزب له‌ناو هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانى حكومه‌تدا له‌سه‌ره‌وه بۆخواره‌وه ئه‌مه‌ش ده‌سه‌ڵاتێكى تێكه‌ڵاو وبێ سیماى پێكهێناوه كه‌جیاكردنه‌وه‌یان كارێكى گه‌لێك زه‌حمه‌ته. بنه‌ماى ئابورى نه‌ك هه‌ر نادیار‌و شاردراوه به‌ڵكو به‌شێك له‌ئابورى هه‌ردوو حزب،پاوان كردن وقۆرخ كرنى هه‌رچى پرۆژه وكاره گه‌وره‌كانه به‌نه‌وتیشه‌وه له‌ریى كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانى سه‌رانى ئه‌وانه‌وه جێ به‌جێده‌كرێن....یاسا. بێ پێناسه وبێ پێزو لاواز‌و له‌خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌وان و كه‌سه باڵا ده‌سته‌كانیدایه وته‌نها ئه‌و یاسایانه په‌یره‌و ده‌كرێت كه ده‌سه‌ڵات وبه‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى خۆیان و دار‌و ده‌سته كاسه لێسه‌كانیان ده‌پارێزێت.
دیموكراسى... ئه‌و دیموكراتیه‌ته‌ى له‌ڕیێ ڕیكه‌وتننامه‌ى ستراتیژى هه‌ردوو حزبه‌وه خراوه‌ته ژێر پێوه، به‌ناوى پاراستنى یه‌ك ریزى گه‌ل ودوركه‌وتنه‌وه له‌ململانى وكێشه چونكه بارودۆخه‌كه‌مان زۆر ناسكه.." به‌ڵام له‌واقیعدا بۆزامنكردنى مانه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات بۆهه‌ردوولایان دیموكراسى هه‌ڵبژاردن له‌ریێ لیستى داخراوه وه وبه‌تایبه‌تى له هه‌ڵبژاردنه‌كانى (2005) وبه‌ئێستاشه‌وه،نه‌ك دیموكراسى و ئازادى هه‌ڵبژاردن ئه‌تك كراوه،به‌ڵكو سوكایه‌تیشه به‌مرۆڤایه‌تى ئینسانى كورد.... بۆچه‌واشه كردنى خه‌ڵك و كه‌گوایه پرۆسه‌كه دیموكراسیانه به‌رێوه ده‌چێت ،دێن فۆرمى خۆپاڵاوتن بڵاوده‌كه‌نه‌وه،لیست له‌رێى ئۆرگانه‌كانیانه‌وه پێكده‌هێنرێت،به‌ڵام ئه‌وه‌ى سه‌یرى نه‌كه‌ن ئه‌وناوانه‌یه(ئه‌وانه گێل كردنى خه‌ڵكه)، به‌ڵكو خۆیان هه‌ردوو مه‌كته‌ب سیاسى به‌جیا چه‌ندین كۆبونه‌وه ئه‌نجام ئه‌ده‌ن، كه‌زۆربه‌ى كات له‌سه‌ر مێزى خواردنه‌وه‌و ڕابواردن باسى كاندیده‌كانیان ده‌كه‌ن.. هه‌ر ئه‌ندامێكى مه‌كته‌ب سیاسى پشكى خۆى هه‌یه وبه‌ئاره‌زووى خۆى كى ى پێویسته وبه‌كه‌ڵكى دێت له‌خزم وبراده‌رو ئه‌ڵقه له‌گوێ و پاسه‌وانان و.....هتد دێنێته كایه‌وه‌و به‌پێ ى توانا‌و ئاستى له‌كۆبونه‌وه‌كاندا ئه‌یسه‌پێنێ وتا له‌زنجیره‌ى لیسته‌كه‌شدا هه‌مان هێزو توانا ده‌خرێنه گه‌ر ئه‌مه وێراى ئه‌وه‌كه هه‌ریه‌كه كۆمه‌ڵه كه‌سێكى خۆى ده‌نێرێته ناو په‌رله‌مان و منه‌ت بارییان ده‌كات وئه‌بێ تاماون له‌قسه‌ى ده‌رنه‌چن، له‌م ڕێگایه‌شه‌وه هێزو مه‌وقعى خۆشى له‌ناو حزبدا ده‌سه‌لمێنێت، ئابه‌م شێوازه په‌رله‌مان ده‌كرێت به‌زۆرینه‌ى هه‌ردوو حزب وچییان ئاره‌زوو بێت له‌ڕیێ ى په‌رله‌مانه‌وه شه‌رعیه‌تى پێ ئه‌ده‌ن، زیندوترین به‌ڵگه‌ى ئه‌م بۆچونه، بڕیاردانى لیستى داخراو بوو بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له لایه‌ن په‌رله‌مانى ئێستاوه و دواتر ده‌هۆڵ زه‌نه‌كانى یان كه‌وتنه خۆ بۆ ده‌رخستنى به‌ناو لایه‌نه پۆزه‌تیفه‌كانى لیستى داخراو بۆ ژنان و گه‌نجان و پاراستنى یه‌ك ریزى و.... هتد به‌ڵام له‌واقیعدا بۆقۆرخ كردنى په‌رله‌مان وگشت ده‌سه‌ڵاته‌كان بۆ هه‌ردوو حزب وا ده‌زانن ئه‌و خه‌ڵكه تێنه‌گه‌یشتوه كه‌هه‌ر خولێكى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌وه‌ى پێشترى گاڵته جارانه تر به‌ڕێوه ده‌چێت.. ئینجا سه‌یرتر له‌وه پروپاگه‌نده‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یه‌و چۆن به‌شێوازى جۆراجۆر ده‌كه‌ونه هاندانى خه‌ڵك به‌ده‌نگدان بۆكاندیده‌كانیان وچه‌واشه كردنییان به‌تۆزى قیرتاوى شه‌قامه‌كان و ئاو‌و كاره‌باى كانى وبزواندنى سۆزى كه‌سوكارى شه‌هیدان به‌قسه‌ى باق وبریق ولیسه پێدانى هه‌ندێك و هه‌ره‌شه‌و گوره‌شه له‌هه‌ندێكى تر تا ئه‌وكاته‌ى مه‌رامه‌كانیان دێته دى، ئیتر دواى ئه‌وه نه‌بایان دیوه ونه‌باران و نه‌كه‌س ده‌بینن و نه‌كه‌س ده‌ناسن و ده‌چنه‌وه ئاست باڵه‌خانه‌كانیان و به‌دوربین له‌سه‌ره‌وه ده‌كه‌ونه‌وه تێروانینى زۆرینه‌ى ئه‌م گه‌له‌و گاڵته پێكردنییان و باسكردنى ساویلكه‌ییه‌كانیان.
مافى مرۆڤ و عه‌داله‌تى كۆمه‌ڵایه‌تى .... ده‌سه‌ڵات كارێكى كردووه پێشێلكارییه‌كانى مافى مرۆڤ وسوكایه‌تیپێكردنى ئینسانى كورد له‌هه‌موو بواره‌كاندا بۆته بابه‌تێكى ئاسایى ویاسایى وله‌هه‌موو چركه‌یه‌كدا ده‌یان جار مافه سه‌ره‌تاییه‌كانى خه‌ڵك پێشێل ده‌كرێن. هه‌رتاكێكى ئه‌م كۆمه‌ڵگایه كامه‌ى ئاست به‌رزو رۆشنفكر‌و خاوه‌ن هه‌ڵوێسته به‌ڵام له‌ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات یان دووره لێیانه‌وه نرخ وڕێزى پاسه‌وان و شۆفێره‌كانى خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتیان نیه، ئه‌مه جگه له‌جۆرو ئاستى ژیان هه‌رچى ره‌فاهیه‌ت وخۆشى وخوێندنى باڵا‌و تاكڕینى بڕوانامه‌ى باڵاى ساخته‌و كاره‌گرنكه‌كانه واته هه‌رچى ژینگه‌یه‌كى شیاوى ئینسانه‌یه ته‌نها مافى ئه‌وان وماڵ ومناڵ و ده‌وروبه‌رییانه‌و ئه‌وه هێڵى سوره بۆكه‌سى نه‌هاتوه له‌گولأ كاڵترییان پێ بڵێت وپێیان بڵێن ئیوه چین و ئه‌و خه‌ڵكه‌ى تر چیه...؟ كه‌له‌وانه‌یه‌و (هه‌رواشه) زۆربه‌یان كه‌سانى بوده‌ڵه‌و ده‌سته‌وه‌ستان و هه‌ڵپه‌رست بوون نه‌ك خۆیان و هیچ كه‌سێكیان دڵۆپێك خوێنییان له‌پێناو كوردایه‌تیدا نه‌رشتووه به‌ڵكو عاره‌قیش نه‌هاتۆته نێوچاوانیان به‌ڵام مه‌خابن رۆژگار‌و سیاسه‌تى میكا فێلییانه‌ى ئێستا‌و قه‌بول نه‌كردنى ڕاى جیاواز له رابوردوو كردوونى به‌پاڵه‌وان وخاوه‌ن ده‌سه‌ڵات، كه‌تیاندایه ئه‌وه‌نده ئه‌و شوێنه‌ى پێ گه‌وره‌یه‌و ئه‌وده‌سه‌ڵاته‌ى وابه‌ئاسانى و له‌خۆرایى بۆره‌خساوه بڕواى به‌خۆیى نه‌ماوه‌و توشى نه‌خۆشى ده‌رونى هاتووه و هه‌ست به‌كه‌مى و بێ ئاستى خۆى ده‌كات له به‌رامبه‌ر به ئینسانه ئاست به‌رزو خاوه‌ن هه‌ڵوێسته‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات به‌ناچارى كه‌وتۆته خۆفش كردنه‌وه‌و سنگ ده‌رپه‌ڕاندن ودوژمنایه‌تى وركابه‌رى زۆر نا ئینسانانه‌و ئه‌ڵێ ى به‌ره‌نگارى هێزێكى وا گه‌وره بۆته‌وه كه‌به هیچ جۆرێك ده‌ره‌قه‌تى نایه‌ت......."دیاره هه‌ر واشه چونكه هێزى مه‌بده‌ئو خۆراگرى بۆدواجار ئه‌وانه راده ماڵێ.
ئا ئه‌مه مشتێكه له خه‌روارى ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێمى كوردستان ...... ده‌پرسم ئایا ئه‌مه ده‌سه‌ڵاتى خه‌ڵكه یان ده‌سه‌ڵاتى سه‌رو خه‌ڵكه.....؟ ئه‌وه ده‌سه‌ڵات وكه‌سه‌كانیمان ناسى و ده‌مێكه ناسراون، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێ ى داخه هه‌ڵوێستى خه‌ڵك وجه‌ماوه‌ره چنگ وپه‌ل سوتاوه‌كه‌یه كه‌وا به‌ئاسانى دانیشتون و دواى ئه‌و هه‌موو مه‌ینه‌تیه ئه‌م وه‌زعیه‌ته، پێچه‌وانه نائینسانانه‌ى قه‌بوڵه كه‌گه‌یشتۆته راده‌یه‌ك بڵێن دیاره مافى خۆیانه ئه‌م كاره‌مان پێده‌كه‌ن..... وادیاره بۆچونه‌كه‌ى هیگڵ بۆ كۆمه‌ڵگاى ئێمه پربه‌پێستیه‌تى كه ده‌ڵێ (ئاستى ده‌سه‌ڵات له‌ئاستى كۆمه‌ڵگا دایه) ئه‌گه‌ر وانیه ئه‌ى ئۆبوزیسیۆنى راسته‌قینه‌ى په‌یگیر كوا.....؟ ئۆبوزیسیۆنێكى خاوه‌ن به‌رنامه‌ى زانستى به‌ده‌ر له‌شه‌ره قسه‌و ناوزاندن بۆ به‌رژه‌وه‌ندى چه‌ند كه‌سێكى دیاریكراو وهاوپه‌یمانى ژێر به‌ژیرو شه‌رى ده‌سه‌ڵات و پاره.... ئۆبوزیسیۆنێكى راستگۆ‌و دلّسۆزى كۆمه‌ڵانى خه‌ڵك بێت له‌ئاست به‌ره‌و پێش بردن و به‌كۆمه‌لایه‌تیكردنى ناره‌زایه‌تیه‌كاندا بێت...... له‌ئاست خه‌باتى جه‌ماوه‌ریدا بێت بۆ سه‌لماندن وبه‌رجه‌سته‌كردنى ئازادییه‌كان و عه‌داله‌تى كۆمه‌ڵایه‌تى وپاراستنى مافى مرۆڤ وچه‌سپاندنى دیموكراسى راسته قینه‌و له‌ئاست هوشیار كردنه‌وه‌ى خه‌ڵكدا بێت بۆ ره‌ت كردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى كه‌مینه به‌سه‌ر زۆرینه‌دا.
نه‌ورۆز
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست