هۆنراوه یاخییه‌کان
Tuesday, 26/01/2010, 12:00
1
کۆج
*****
جانتای کۆڵم
ئاماده کرد
تا بۆ دوا جار
مال ئاواییت لێ بکه‌م
نیشتمانم
کله‌یی لاوه‌کانمان
له باڵای ده‌سته‌ڵاته
ده‌چه‌سپێنم
ده‌رده‌سه‌ری دووری تۆ
ئاسان نیه
به‌ڵام چی بکه‌م
هاورێ ئه‌زیزه‌کانت
ئاواره بوون
دڵ ڕه قه‌کان ده‌سته‌ڵاتن
2
.....کۆتری ڕه‌و
*************
هه‌نگاو....هه‌نگاو
کۆتره یاخییه‌کانی وڵات
ئه‌فڕن و دوور ئه‌که‌ون
نامه‌یه‌کم له گه‌ل کۆترێکی
سپی شاباڵه بۆ نادردووی
هه‌مووی هه‌ست و سۆزی
دووریین
تیدا باسی که‌پره وێرانه‌کانی
ئاواره‌ی شاره‌که‌م ده‌که‌م
باسی نه‌هامه‌تی خێزانی
هه‌ژاران ده‌که‌م
باسی خێزانی له قووڕ جه‌قیوی
هه‌ژاران ده‌که‌م
تیدا هه‌رگیز باسی به‌رزی
ته‌لار ناکه‌م
3
ئه‌سرین
*******
دڵۆپیک ئه‌سرینی چاو
له دڵۆپێکی که‌ی پرسی
بۆچی ده‌گریت
خه‌مه‌کان له ناخت‌دا
کۆ بووه
شه‌تڵی بۆن خۆش
به جێی هیشتوی
فه‌رمووی به‌دڵێکی ئازار
وڵاته‌کم جێ هێڵا
له کوره‌ی شه‌ڕ
میله‌تێکن ..یه‌کتر له ناو ده‌به‌ن
ناوبژی که‌ر نه‌فامێکه
چه‌که‌کان یش
هی دوژمنه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست