بۆ خوا ئەو ڕووەت ڕەش ناكات، ئەى تاڵەبانى ؟!
Monday, 13/12/2010, 12:00
كە گوێم لە ووتارەكەى تاڵەبانى بوو لە كۆنگرەى سیانزەى پارتیدا بەڕاستى هەستم كرد لە هەموو دنیادا پیاوێك نیە نمونەى تاڵەبانى لە درۆ كردن و ماستاو چێتى و خۆخەڵەتاندندا ,ئەوەى گوێ بیستى ئەو ووتارە بوبێت بەڕاستى شەرم دەكات لەمەو دوا تاڵەبانى بە سەرۆكى خۆى بزانێ , بەڕاستى ئێستا دەزانم تاڵەبانى ئەو مرۆڤە درۆزنەیە كە بێ نمونەیە لەم ناوچەیەدا , وەك دەزانین تاڵەبانى هەر لە ساڵانى شەستەكانەوە دژایەتى ئەم بنەماڵەیەى كردوە هەتا دەركردنى كتێبەكەى قانعى فەرد كە مەلا مستەفا و بنەماڵەى خائینى بارزانى ڕیسوا كرد , بە كۆمەڵێ بەڵگەنامە , چونكە تاكە كەس كە بنەماڵەى بارزانى باش بناسێ ئەم تاڵەبانیەیە , لە هەموو كەسیش باشتر خیانەتەكانى ئەو بنەماڵەیە ئەزانێ , ئەوە ئەو پەڕى خۆ خەڵەتاندنە , تۆ ئەو هەموو مێژوە ناشیرین و پڕ عەیب و عارە كە دەیان ساڵە بە ئێمەى ئەناسێنى , كەچى ئێستا بە ووتارێكى پڕ شەرمەزارى خۆت و مێژوەكەت بە درۆ ئەخەیتەوە و ئەو خائینانەمان لێ دەكەیت بە قارەمان , خەڵكى عێراق بە عەرەب و كوردەوە باش ئەزانن لە دوایى ئاشبەتاڵە ئابڕوو بەرانەكەى مەلا مستەفا هەتا ڕاپەڕینى 1991 شتێك لە بیرى خەڵكدا نەمابوو ناوى پارتى بێت ,ئێمە پێشمەرگە بوین , پارتى تەنها بۆ شەڕى ناوخۆ و تێكدانى شۆڕش لە كوردستان بوون , لە كەرەجەوە كە مەسعود بە دووربینیش سەیرى كوردستانى نەدەكرد , لە دوایى ساڵى 1976 وە هاتا 1991 كێ پارتى بینیبوو , كێش ئەیناسى , ناكرێت مێژوویەكى ڕەش و ناشیرین , پڕ لە خیانەت بە ووتارێك جوان بكرێت , ئەى باشە كە ئەتزانى پارتى و بنەماڵەى بارزانى ئەوەندەباش و تێكۆشەرو پێشمەرگەن ئەى بۆ دەیان ساڵ شەڕت لەگەڵ كردن و بە هەزاران گەنجى كوردتان بە كوشت دا , كەواتە ئەوان تێكۆشەر بون تۆ خائین و ڕیسوا بویت , تۆ لەوەتى هەیت هەتا ئێستاش بنەماڵەى بارزانى بە نامۆ بە كورد ئەزانى , تۆ هەر بە كوردیشیان نازانى ئەى بۆ ئێستا بونە قارەمان , دەیان ساڵ دژایەتى و شەڕ كردن بۆ ؟ تۆ چەندین نەوەت بەو گیانە پەروەردە كرد كە دژى ئەو بنەماڵەیە بن , ئاخر بارزانى ئاشبەتاڵى كرد , میللەتێكى ماڵ وێران كرد , لێكۆڵینەوە تازەكان دەریان خستوە و تانەت خۆشت لە كتێبەكەتدا ئەوەى قانعى فەرد ئەوەت سەلماندوە كە مەلا مستەفا خیانەتى لە قازى نەمر كردوە ,مێژووى یەكێتى و هەموو حیزبەكانى تریشت سفر كردوە و هەموویت بەخشى بە پارتى , ئاخر پارتى بۆ ماوەیەكى زۆر لە كوردستان غائیب بوو , لەكوێوە بەشدارى شەڕى كردوە بێجگە لە شەڕەكانى ناوخۆ , ئەم دوو ڕووییە لە سیاسەتدا عەیبەیە , من ئەزانم خۆشت بڕوات بەوە نیە , بەڵام كە لێیان پرسیت ئەفەرمووى ئەمە بۆ بەرژەوەندى گشتیە , بەو خوایە بەرژوەندى گشتى ناڵێ تۆ خائینێك كە 31ى ئابى كردوە بكە بە شۆڕشگێڕ , شورەییە ئەو بنەماڵە خائینە بخەیتە ڕیزى پێشمەرگەوە , بەڕاستى من شەرم دەكەم ناوى پیرۆزى پێشمەرگە لە وان بنرێ , ئەوان قەت پێشمەرگە نەبوون , باشە چۆن جوابى هاوڕێكانى خۆت ئەدەیتەوە , چى بە ئەندامانى حیزبەكەت ئەڵێى , چى بە كەس و كارى شەهیدانى شەڕى ناوخۆى ساڵانى شەستەكان هەتا ئێستا ئەڵێى ؟ كە ئەتزانى ئەوان ئەوەندە ڕێك و پێكن بۆ دەیان ساڵ شەڕت كردن ,ئەوەتا دەیان ساڵە سەدان ئەندام و پێشمەرگەى حیزبەكەتى بێ سەرو شوێن كردوە ,ئەى ئەوان بۆ بیر لە بەرژەوەندى گشتى ناكەنەوە ,دەیان جارى تر , دەیان ووتارى تر بنوسى سەدان شیعرو شانامە بنوسیت بۆ بنەماڵەى بارزانى ئەوان هەر بەجاشەكەى شەست و شەش باست ئەكەن , ئەمە ش بێجگە لە ڕیسوایى خۆت زیاترهیچى تر ناگەیەنێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست