ئایا (فه‌رهاد پییرباڵ) شێته ؟
Wednesday, 27/02/2013, 12:00
زۆر له شاعیر و نوسه‌ره‌کان داوایان لێم کرد
بابه‌تێک له‌سه‌ر کاک) فه‌رهاد پیرباڵ) بنوسم
که بۆته بنێشتی سه‌رزاری خه‌ڵکه‌که‌ی هه‌ولێر .
منیش چه‌ند تێبینیه‌کی خۆم له‌سه‌ر کاک (فه‌رهاد پیرباڵ) نووسى هیوادارم به ڕاشکاوانه و به ڕاستی ده‌رم بڕی بێت :
ئه‌وه‌ی سه‌رنجی منی ڕاکێشاوه ئه‌وه‌یه له‌سه‌ره‌تاوه کاک (فه‌رهاد پیرباڵ) ویستی نوقرچه‌یه‌ک بکێشێت به حیزبی پارتیا ئه‌ویش به‌باس کردنی (۱ ۳ ئاب) بو له سه‌ر شانۆ کاک (فه‌رهاد) ئه‌و ڕاستیه‌شی ده‌زانی که کوشتنی (زه‌رده‌شت) زۆر وه‌ستا له سه‌ر پارتی و خودی بنه‌ماڵه خۆی بۆیه پارتی ناتوانێ جارێکی تر به ئاشکرایانه خه‌ڵکی ڕۆشنبیر و شاعر بکوژێت وه‌کو من گوێم لێ بو نه‌وه‌ک کاک (فه‌رهاد پیرباڵ) له (۳۱ ئاب) زیاتر زیاده ڕه‌وی بکات که پارتی حه‌ساسیه‌تی به‌م وشه‌یه هه‌یه بۆیه دانوسان له‌گه‌ڵ کاک (فه‌رهاد) ده‌که‌ن و بڕێکی زۆری پاره‌ی ده‌ده‌نێ !لێره‌ش پرسیارێک خۆی ده‌سه‌پێێت به‌سه‌رمانا ، ئایا کاک (فه‌رهاد)ئه‌و شاعیره گه وره‌یه‌یه که ئه‌و هه‌مو خه‌ڵکه زۆه ڕوو له کۆڕه‌که‌ی بکه‌ن ؟
له ڕاستیدا خه‌ڵکی هه‌ولێر له ژێر قه‌یرانی پارتیا له کۆما ده‌ژین پێویستیان به جه‌وێکی خۆشه‌به هه‌ناسه‌یه‌کی پاکه بۆیه هه‌ڵس و که‌وته سه‌یر و سه‌مه‌ره‌کانی دکتۆر (فه‌رهاد پیرباڵ) که وه‌کو ئه‌کته‌رێکی (هه‌زه‌لی) خوێن شیرین و قسه‌ی حه‌له‌ق و مه‌له‌ق له‌سه‌ر مه‌سره‌ح ئاکت ده‌کات بۆ نمونه هه‌ندێک قسه خۆشه‌کانی کاک (فه‌رهاد) ده‌خه‌مه ڕو که ده‌ڵێ : " ئێمه منداڵبوین ده‌مان گوت پێشمه‌رگه‌ی ناو ته‌ڕاشان کیرتان به قونی جاشان" یا له تازه‌ترین کۆڕی شیعری دا که ڕه‌خنه له کاره‌با نه‌بونی هه‌ولێر و کوردستان ده‌گرێ ده‌ڵێ :
" حه‌مام به تڕ گه‌رم نابێت ".
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه خه‌ڵکانێکی زۆر ڕو له کۆڕه‌کانی
دکتۆر (فه‌هاد) ده‌که‌ن
خه‌ڵکه‌که‌ی هه‌ولێر له ژێر فشاری پارتیا
حه‌ز له جه‌وێک ده‌که‌ن پێکه‌نین و گاڵته‌وگه‌پ
وا بزانم شاعیری به‌ڕێزیشمان به‌و ئاکته شێتانه‌و جوێن و قسه‌ی ڕوت و زۆر جار حه‌ڕه‌کاتی سه‌یر خه‌ڵکه‌که دێنێته جم و جۆڵ و وروژاندن ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه کاک (فه‌رهاد) پیرباڵ زیاتر له شێتێک ده‌چێت نه‌ک له شاعیر .
به‌ڕاستی گه‌ر کۆرێکی (عه‌بدوڵا په‌شێو) (شێرکۆ بێکه‌س) هه‌بێت خه‌ڵکه‌که ئه‌مه‌نده ڕوی تێ ناکات
خه‌ڵکه که حه‌زی له پێکه‌نین و ڕابواردنه لای من کاک (فه‌رهاد) زیاتر له ئه‌کته‌رێکی ڕوح سوک ده‌چێ یا گه‌وره پیاوێک به هه‌ڵس و که‌وتێکی مناڵانه
کاک (فه‌رهاد پیرباڵ) هیچ شه‌رمێکی نیه ئه‌ده‌بی گفتوگۆ ده‌په‌ڕێنێت یا ئه‌وه‌تا کاغه‌ز ده‌خوات باوه‌ڕتان بێت پێی هیچ نیه گه‌ر شتێکی سه‌یر له ئه‌ندامی له‌شی بگرێت و به خه‌ڵکه‌که‌ی پێشان بدات له‌سه‌ر مه‌سره‌ح !بۆیه عه‌ره‌ب ده‌ڵێن " فاژا لم تستحي فاعمل ما تشاو! " یانی گه‌ر شه‌رم له‌خۆت نه‌که‌یت ئه‌وه‌ی بته‌وێ ده‌یکه‌یت .جا بۆیه ئه‌و پرسیاره به‌ره‌نگاری زۆر که سانێک ده‌بێته‌وه :
ئایا کاک (فه‌رهاد پیرباڵ) شێته یان شاعیره ؟!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست