کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


لە هەر شوێنێ ژمارەى (66) ئەبینم مام جەلالم بیر ئەكەوێتەوە

Saturday, 24/01/2009, 12:00

1932 بینراوە


مرۆڤ وا ڕاهاتووە هەمیشە ڕووداوە زۆر خۆشەكان و زۆر ناخۆشیەكانى ژیانى بیر نەچێتەوە بەردەوام میشكى وەكو كەشتیەك بە ناو ڕووبارى ئەو ڕوداوانەدا دێت و دەڕوات دیارە میللەتى كوردیش لە مێژوى خۆیدا سەددان ڕووداوى خۆش و دڵگیرى لە خۆ گرتتووە و نەوە لە دواى نەوە بە شانازییەوە باسى دەكەن، وەلێ لە لایەكى ترەوە سەدان ڕوداوى ناخۆش و دڵ تەزێن لاپەڕەكانى میّژومانى ڕەش و قێزەون كردووە و پیاو شەرم ئەیگرێت باسى بكات و تف لە پیس پاڵەوانەكانى ئەو ڕووداوانە دەكات .
ساڵى 1966 یەكێكە لە هەرە تاریكەكانى مێژوى كوردایەتیمان، كە ئەندازیارى فێڵ و شەڕى براكوژى جەلال تاڵەبانى بۆ گەیشتن بە ئارەزووە نەخوۆشەكانى خوۆى، كە سەركردایەتیكردنى گەلى كورد بگرێتە دەست، ئەنجامى دا، بەوەش شۆڕشى گەلى كوردستانى پێلاواز كرد و كردى بە دوو بەشەوە، كاتێك كە لە پارتى جیا بووەوە و هێزێكى گەورەى لە جاش و خوۆفرۆشانى ئەو سەردەمە،پێك هێنا، كە بە جەلالیەكان بە ناوبانگ بوون، ئیدی خەنجەرى نامەردانەى لە شۆڕشى گەلى كوردستان وەشاند، بۆ دوژمنانى كوردیش زۆر ئەستەم نەبوو، كە هەوڵى تواندنەوەى ئەو شۆڕشە بگەیەنن بە دوا قوناغەكانى هەرەس، كە لە ساڵى 1975 ئاشبەتاڵە شومەكەى ساڵى (75) ى لێكەوتەوە .
تاڵەبانى، ئەمڕۆ بەو ئاواتە كۆنەى خۆى گەیشت، گەیشتووەتە سەر هەرەمى دەسەڵات لە هەموو عێراقدا، نەك تەنها لە كوردستان، ئەوەتا دیسان گەلى كورد بەرەو لە ناوچوون دەبات و خەریكە خۆی و سەرۆكە شازەكەى هەرێمى كوردستان كەركوكى قودسى جەلال تاڵەبانى و دڵى مەسعود بارزانى هەرزان فرۆش دەكەن، ئه‌وه‌ به‌ ده‌می خۆشیان ددان به‌وه‌دا ده‌نێن، که‌ موسڵ فت و ئەوەى بە شەڕو كوشتن بە فاشیەكان نەكراوە ئەمان لە پێناو بەردەوام بوونى دەسەڵاتى نا شەرعى خۆیاندا و لە پێناو دزینى سامانى میللەتى كورد جێ به‌جێی دەكەن .

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)