به‌رهه‌م ساڵح و وه‌زیره‌کانی یه‌کێتیی هیچ ده‌سه‌لاتێکیان نییه و سووکایه‌تییان پێده‌کرێ
Monday, 11/01/2010, 12:00
ڕاپۆرته هه‌واڵ:
هه‌ر وه‌ک ڕێککه‌وتنه ژێربه‌ژێره‌که‌ی نێوان هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی و تاڵه‌بانیی، که ناوی لێنرابوو به ڕێککه‌وتنی ستراتیژی نێوان پارتیی و یه‌کێتیی، کابینه‌ی پێنجه‌م به‌سه‌روکایه‌تیی نێچیره‌ڤان بارزانی له ناوه‌ڕاستیی مانگی 11ی 2009دا کۆتایی پێهات، ئه‌م کابینه‌یه 42 وه‌زیری گرتبووه خۆی، ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ی نێوان ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه له ڕاستییدا هیچ شتێک نه‌بوو ته‌نها بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانیی و بارزانیی بوو. رێککه‌وتنێک نه‌بوو په‌یوه‌ندی به به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نه‌ته‌وه‌یی کورده‌وه هه‌بێ، پرۆتۆکۆڵ و ڕێککه‌وتننامه‌یه‌ک له نێوان ئه‌و دوانه‌دا مورنه‌کرابوو، ته‌نها هاریکاریی ده‌زگا نهێنییه سه‌رکووتکه‌ره‌کانی پاراستن و ده‌زگای زانیاریی و وه‌ستاندنی هێرشی ڕاگه‌یاندنه‌کان گرته خۆی، که هیچ لایه‌ک ڕاگه‌یاندنه‌کانیان له دژیی ئه‌ویتر به‌کارنه‌به‌ن و هێرش بۆ سه‌ر یه‌کتر نه‌که‌ن، جگه له‌وه‌ش ڕێککه‌وتنه‌که‌شیان ئه‌و به‌شه‌ش ده‌گرێته‌وه له کاتیی ته‌نگانه و هێشی لایه‌کی شوێنێکی تر پارێزگاری له‌یه‌کتر بکه‌ن و به‌هانای یه‌کتره‌وه بچێ، دیاره ئه‌م ڕێککه‌وتنه به‌ئاگاداریی و له ژێر سه‌ربه‌رشتیی هه‌ردوو ئیتیلاعات و میتیش کرا، جگه له‌وه‌ش به پێی ئه‌و ڕێککه‌وتنه ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی ئیداریی و سیاسیی له به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی کورسییه‌کان له په‌رله‌مانی کوردستان و عێراق به‌سه‌ر یه‌کتردا دابه‌ش بکرێت.
دوو سه‌رۆکوه‌زیر، کامیان ده‌سه‌ڵاتداره و کامیان بێده‌سه‌ڵاته؟
دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان، که له ڕۆژی 25 - 07 - 2009دا ئه‌نجامدرا و هه‌ردوو حیزبه‌که به فێل و ساخته ده‌نگێکی زۆریان به‌ده‌ستهێنا، ئیتر کاتی ئه‌وه هات وه‌ک په‌یمان و بڕیاریان له سه‌ردابوو، کابینه‌ی پێنجه‌م هه‌ڵوه‌شێنرێته‌وه و به سه‌رۆکایه‌تیی د. به‌رهه‌م ساڵح کابینه‌یه‌کی نوێ پێکبهێنرێت، ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجڕاکێشان بوو، له کاتێکدا د. به‌رهه‌م به فه‌رمی بوو سه‌رۆککوه‌زیران، ده‌بوو نێچیره‌ڤان بارزانی هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی سیاسیی و ئیداری نه‌مێنێت، که‌چی له‌ولاوه نێچیره‌ڤان، تا سه‌فه‌رکردنی بۆ ئه‌مریکا ڕۆڵی سه‌ره‌کوه‌زیرانی ده‌بینیی، وه‌ک ده‌سه‌ڵاتدار پێشوازی له که‌سایه‌تیی سیاسیی و خاوه‌ن کۆمپانیا جیهانییه‌کان و که‌سانی تر ده‌کرد، هه‌روه‌ها واژوی له‌سه‌ر نامه و بڕیاره‌کانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌کرد. له هه‌مووی سه‌یرتر تا ئیستاش ژووره‌که‌ی خۆی له ناو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران چۆڵ نه‌کردووه، ناهێڵێت د. به‌رهه‌م بچێته ژووری سه‌ره‌ک وه‌زیران و وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیران کاری ڕۆژانه‌ی خۆی بکات.
په‌یامنێرمان له هه‌ولێر له ده‌می فه‌رمانبه‌رێکی ناو ئه‌نجومه‌ن، ده‌ڵی: کاک نێچره‌ڤان وتوویه‌تی هه‌رکه‌سێک ژووره‌که‌ی من بۆ به‌رهه‌م بکاته‌وه، ته‌نانه‌ت بۆ بینینیش، ناهێڵم یه‌ک ڕۆژ له کارا بمێنێت و ده‌ری ده‌که‌م، ئه‌و کورسییه‌ی من له سه‌ری داده‌نیشم، نابێت یه‌کێکی وه‌ک به‌رهه‌م له سه‌ری دابنیشێ. یه‌کێکی تر وتی: د. به‌رهه‌م ئه‌گه‌ر زۆر له‌سه‌ری بڕاوت، له لای ئاوده‌سته‌کانه‌وه مێز و کورسییه‌کی بۆ ده‌ده‌نێین.
له ژێر وێنه‌ی بارزانییدا ڕازیبووه دابنیشێ، که‌چی کاره‌بایان به‌سه‌ردا کوژانده‌وه
به‌مه‌دا ده‌رده‌که‌وێت، که سووکایه‌تیه‌کی ته‌واو به قسه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌کاندا دیاره، بۆیه د. به‌رهه‌م ته‌نها کارتۆنێکی ڕه‌ق و ته‌قه، ده‌سه‌ڵاتی هیچی نییه، وه‌ک هه‌ر فه‌رمانبه‌رێک ته‌نها مانگانه مووچه‌ی خۆی وه‌رده‌گرێت و هه‌ندێ کاری بچوک به‌ڕیوه‌ده‌بات. د. به‌رهه‌م بۆ خۆشی ئه‌مه ده‌زانێت، بۆیه زۆربه‌ی کاته‌کان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سلێمانیی و له‌هه‌ولێر دوور ده‌که‌وێته‌وه.
په‌یامنێرمان به نهێنیی له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران چه‌ند مانگێکه زانیاری کۆده‌کاته‌وه، توانی به وردی به‌دواداچوون له‌سه‌ر ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ره‌کانی ناو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بکات، بفه‌رموون بزان ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ره‌کانیان چه‌نده؟
له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا 1700 فه‌مانبه‌ر کار ده‌کات، ته‌نها 18 فه‌رمانبه‌ر نه‌بێت، که سه‌ر به یه‌کێتیین، ئیتر هه‌موو ئه‌وانی تر سه‌ر به‌پارتیین و له‌لایه‌ن ده‌زگای پاراستنه‌وه ڕێگایان پێدراوه له‌و شوێنه‌دا کار بکه‌ن. به‌مه‌دا ده‌زانرێت ڕۆڵی یه‌کێتیی له هه‌ولێر و له‌ناو ئه‌نجومه‌ن و وه‌زاره‌ت و داموده‌زگا حکومییه‌کانی تردا چه‌نده و چ ده‌سه‌ڵاتێکیی بچووکیان له‌ناو حکومه‌تدا هه‌یه.
دیسان په‌یامنێره‌که‌مان له هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، وه‌زیری خوێندی باڵا دلاوه‌ر عه‌لائه‌دین، که سه‌ر به لیستی یه‌کێتییه و که‌سێکی به‌توانا و لێهاتووه، له لایه‌ن نێچیره‌ڤان بارزانییه‌وه فشارێکی زۆری خراوه‌ته سه‌ر، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی، که له‌یه‌که‌مین ده‌ست به‌کاربوونیدا ئه‌و کۆلێژ و په‌یمانگایانه‌ی که له‌سه‌رده‌می نێچیردا (وه‌زیری پێشوو ئیدریس هادی) بڕیاری دروستکردن و کردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر درابوو، دلاوه‌ر هه‌موویانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، چونکه بۆی ده‌رکه‌وت، هه‌موو ئه‌مانه مه‌رجی خوێندنیان تێدا نییه و ئاستیی په‌روه‌رده و خوێندنیان زۆر نزمه. په‌یامی نێچیره‌ڤان که ئیستا له ئه‌مه‌ریکایه ئه‌وه بووه: چۆن من ئه‌و زانکۆیانه‌م کردۆته‌وه دلاوه‌ر عه‌لائه‌دین دایان ده‌خات، (به زمانی هه‌ڕه‌شه‌وه): با بێمه‌وه وای لیده‌که‌م و...
کاتێک هه‌ڕه‌شه‌کانی نێچیر ده‌گاته‌وه ده‌م دلاوه‌ر عه‌لائه‌دین، ئه‌ویش شوێنی کاره‌که‌ی جێده‌هێڵێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ له‌نده‌ن. دوای ئه‌وه جه‌لال تاڵه‌بانی نوێنه‌ری خۆی ده‌نێرێت بۆ له‌نده‌ن و دڵنه‌وایی ده‌کات، که له‌و بڕیاره په‌شیمان بێته‌وه و بگه‌ڕێته‌وه، لێ پێشنیاری ئه‌وه‌ی بۆ ده‌کات که دلاوه‌ر عه‌لائه‌دین کۆنفرانسێک ببه‌ستێت و تێیدا بڵێ: من هه‌ڵه بووم ئه‌و زانکۆ و په‌یمانگایانه‌ی که پێشتر واژووم له سه‌ر داخستنیان کردووه، هه‌موو مه‌رجێکیان تێدایه و بڕیاری وه‌زیری خوێندنی باڵای پێشوو (ئیدریس هادی) ڕاسته و ده‌بێت به‌جێ بهێنرێت.
په‌یامنێره‌که‌مان باسی له‌وه‌ش کرد، که پڕۆفیسۆر دلاوه‌ر عه‌لائه‌دین له‌ناو خودی وه‌زاره‌ته‌که‌دا سووکایه‌تیی زۆری پێده‌کرێت، بۆ نمونه له دوو کۆبوونه‌وه‌ی جیاوازدا کاره‌بایان له‌سه‌ر کوژاندۆته‌وه، دوای ئه‌وه‌ش مولیده‌یان داگیرساندووه، ئه‌ویشیان لێکوژاندۆته‌وه، به‌مه باری ده‌روونی زۆر تێکچووه و ئه‌و ڕۆژه گه‌ڕاوه‌ته‌وه ماڵی و نه‌یتوانیوه کار بکات.
کوردستانپۆست / هه‌ولێر
9 / 01 / 2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست