تاوانباری سەرەکی لە هەڵوەرینی یەکێتی تالەبانی و بنەماڵەکەیەتی
Sunday, 02/02/2014, 12:00
ئەوەی هەموو کێشەی ئیستا یەکیتی تێیدا دەخولێتەوە ، زادەی رۆژێک و دوان نیە ، بەلکو بەروبومی سیاسەتی دوای راپەرین بەگشتی و ١٠سالەی دوای روخانی رژێم بەتایبەتیە کە وا دەیدورێتەوە ، هۆکارەسەرەکیەکانیشی (نەمانی بیروباوەر ، هەڵپەهەڵپی ئەندامانی بۆ پلە و موچە ، دەست بەسەرا گرتنی بنەمالەی تالەبانی لە جومگەگرنگە هەستیارەکان ، هەلپەرستی تاڵەبانی بۆکورسیە بێ کەلکەکەی لەبەغدا ، نەمانی گیانی شۆرشگیری و داهێنان لەناو ئەو حزبەدا ...... لەسەروی هەموو ئەوانەش حزب و رێکخراو ئەگەر سەنترال و سیمبولی نما ، کەهەموو لایەک گوێ رایەل یان بریاردەری بێ ، بەو چارەنوسە دەگات.
ئاخر یەکیتی بەهەموو تاوان و هەڵەیەکی سیاسیەوە ، بەلام تا تالەبانی لەژیاندا بوو ، بریاری یەکلاکەرەوە ی بەئارەزوی خۆی دەدا و سنوری بۆ گەورە بونی کێشەکان دادەنا . بەلام بەنەمان یان دابرانی کورد گوتەنی ئەوهەموو سەرکە لەناو یەک مەنجەل ناکوڵێ . بەتایبەتی هاتنە پێشەوەی هیڕۆ بەوئاستە بریاردەرە ، یان لاهور کە ئەو دەزگایە هەستیار و تۆقێنەرەی لەبەردەستیتی وبەپالپشتی مەلا بەختیاری هەرزەکار !! بۆیە ئەو هاوکێشەیە وای کرد کەگۆران بەرەو نزیکی پارتی هەنگاو بنێ
ئاخر ململانێ و شەر لەگەل کەسانی وەک هێرۆ ، لاهۆر... لەچاو کەسایەتیەکی وەک تالەبانی زۆر جیایە
بەکورتی بونی سیمبول لەناو هەر حزبێ رۆلی لەیەکخستن و پەرەپێدانی هەیە ئەمەبۆمیژوش هەروایە ، لەگەل سەرهەلدانی هەندێ سەرۆک و کەسایەتی میژوی ولاتەکان گۆرایە ، بۆیە بەدورکەوتنەوەی تالەبانی و بەجێهیشتنی یەکیتی بەوهەموو کوتلەیەی کەبەردەوام تالەبانی خۆی ئاگرەکەی خۆش دەکرد تانەتوانن زەفەری پێ ببەن لەبریاردان ئیستا بەروبومەکەی وادەبینرێ ، کەمەحالە تازە یەکریزی یەکیتی خۆی بگرێتەوە ، چونکە نەبیروباوەر نەسیمبولی ماوە ! .... کارەساتەکەش لەوەدایە جومگەی ئەمنی و مادی و راگەیاندنی یەکیتی کەوتۆتە کەسانێکی نەخوێندەواری وەک هیرۆ و پاڤیل و لاهور .... بەمونەزەری مەلا بەختیار کەدەبێ بلێین ئاخیری خیڕ بێ !!
پارتی و گۆرانیش هەمان چارەنوس چاوەڕییانە
پارتی و گۆرانیش لەرێگای مەسعود بارزانی و نەوشیروان موستەفاوە سەنترالەکەی وەستاوە ، هەرچی هاتو ڕویی لەناو ئەو دوو حزبەش ، نەیانتوانی بۆشایەکی گەورەی سیاسی دروست بکات ، باشترین نمونە ماوەیەک لەمەوبەر دەیان کادیری بەرزی گۆران دورکەتنەوە بەلام بەمانەوەی نەوشیروان گۆران دەنگی زیاتریشی هینا
بەلام لەتەک ئەوەی واگۆران بەرەو نازو نعمەتی دەسەلات دەروات کەململانێکانی ئەوانیش قوڵتر دەبێتەوە هاوکات نەوشیروانیش وا تەمەنی لە٧٠سالی تێپەراند ، لەگەل هەر بارودۆخێک لەدورکەوتنەوەی ، ئەو بزوتنەوەیەش تا ئیستا نەیتوانیوە سەنترالی دوەمی بۆخۆی دروست بکات . بەتایبەتی لەوکەش وهەوایە پڕ لەسیاسەتمەدار و نازونعمەتەی پلە و پارە و شەرەکورسی لاوازی بیروباوەر و قسەکەرەی هەیەتی !؟ بەتایبەتی نەوەی نوێ کەلەناو گۆران بەهێزە ، ئەم نەوەیە راستە پاکە بەلام قودرەتی ئیدارەکردنی لاوازە و کەسیان یەکتر ناخوێنەوە . ئەوا لەناو هەموو رێکخراوەک ئەو نەخۆشیە هەیە ..
پارتیش راستە ئێستا بنەمالەی بارزانی و مەسعود رابەرایەتی دەکات بەلام ئەوبنەمالەیەش هەموو کەس دەزانێ ٢ بەرەن (مەسرو و نیچیرڤان) لەئیستادا بارزانی ماوە زۆر کەس ئاگادارە ململانێکانیان جاری واهەبوە گەیشتۆتە تەقەکردن لەیەکتر ... دواتر بنەمالەی بارزانی ئیستا لەخێل و خزمایەتی دەرچوە ، ئیستا بۆتە پرۆژەی ملیاری ، کورسی پلە یەکی دەسەلات ....... ئەو مەسەلانەش باوک وبرا لەیەکتر دەکات.
رەنگ بێ هەندێ کەس بڵێن نا شتی وانابێ ، بەلام بائەونمونەیەتان بۆ باس بکەم لەزانکۆ وانەی عەباسیمان دەخوێند، مەغولەکان نزیک دەسەلاتی عەباسیەکان کەوتبون، ئیتر بۆ مانەوەی پادشایەتی عەباسیەکان باوک و کور ، سەری یەکتریان دەبڕی و وەک بەرتیلی وەفاداری دەیاندایە مەغولەکان تابواریان پێ بدەن لەدەسەلات بمیننن بۆیە کورسی و نازونعمەتەکانی خزم ناناسێ!
رەنگ بێ پکک تاکە پارت بێ سەرکەوتوو بوە لەو بوارەدا ، ئەویش بەهۆکاری ئەو چەوساندنەوە گەورەیەی کورد لەوبەشەدا تیای دەژی و پکک لەقۆناخی شۆرشگیریە نەوەک دەسەلات ، هاوکات بەردەوامیش ئاپۆ لەدورا سەرپەرشتی پکک کردیە و گیرانی ئاپۆش بەو شیوەیە هۆکارێکی تری مانەوەی پکک بوو . هەرچەندە ئەوانیش سەنترالیان لە٢٠٠٤ تێک چوو بەلام وەک وتم بەهۆی ئەو هۆکارانەی تر.
زوو خۆیان گرتەوە
کورە باشەکانی یەکێتی و چەند چیرۆکێکی راستی بەرپرسانیش
ژیان ئەزمونە ، ئەوەی ئیستای لەیەکیتیش دەیبینین ئەزمونێکی ترە دەبێ سودی لێ ببینین ، کەلێرەدا ئەو نمونەیەی دایکم باس دەکەم ، دایکم وەک دەیان هەزار ژنی تری کورد لەسیاسەت نەدەگەیشت و بێزاربوو لێی ، کەچی کەوتە زیندانی دائیرەی ئەمنیش .... ئەو ئەزمونی ٧٠ ی مەلا مستەفای بینیبوو بۆیە لە٨٠کانی سەدەی رابردو بەردەوام بەچاوی ئیمەی دادەیاوە کورم ئیوە وا لەگەل مەرگ یاری دەکەن بروابکەن سبەی جاشەکان دەیخون .
زۆر جار بەرپرسێ لەپڕیکدا دێت هەندێ قسەی بریقەدار لەناو حزبێک دەکات یەکسەر خەلک دەلێ ئەوە زۆر باشە !؟بێ ئەوەی لێکدانەوەی ئەوە بکرێ بۆئەم کابرایە لەپرێکدا دیار دەکەوێ و واقسە دەکات ! جەماوەر بۆ خۆی دروست بکات ، فشارێکە لەسەر حزبەکەی ....
منیش ماوەیەک رام وابوو لەناو هەرەمی ئەو دووحزبە خەلکی باش هەیە ، بەلام چەند سالێکە بیرورام گۆرایە ، کەباش وباشتر نیە بەلکو خراپ و خراپتر هەیە
هاورێیەکم ٧ سال لەمەوبەر تەلەفۆنی بۆ کاک کەمال جەمال موختاری کوردستان پۆست کردبوو ، گوتبوی توخوا ئەو بابەتە لەسەر ئەو بەرپرسەی یەکیتی لادە، چونکە کەسێکی زۆر باشە . ئەویش وەلامی دابوویەوە گوتبوی ئەوە تۆ چی دەڵێێ: ئەگەر کوڕێکی باشە دەبێ یەکەم جار لەباشەکان بدەین، ئەگینا ئەگەر باشە چی دەکا لەناو ئەو دز و خائینانەدا؟!
پاریش هەمان قسەیان بە نەوشیروانیان گوتبوو لە راگەیاندن خاتری عەدنان موفتی بگرن ئەو کەسێکی باش و پاکە . گوتبوی ئەی چی دەکات لەگەل ئەو دزانە!
لەماوەی رابردوو زۆر دەهۆل بۆ نەجمەدین کەریم لێدرا کەکەسێکی دلسۆزی کەرکوکیەکانە بۆیە پارتی دژایەتی دەکات! هاوکات عادل مورادیش لەگۆران توندتر خۆی نمایش دەکرد لەدژی پارتی بەلام سەیریان بکەن ئەو کورە باشانە لەپێناوی بەرژەوەندی کورسیەکەیان و عادل مورادیش بۆ موچە براوەکەی هەلساوە بۆتە کوتلەی هێرۆ ... ئاخر هێرۆ ژنە بازرگانێکە دنیایەک چەتە و دزو مرۆڤ کوژی لەخۆی کۆکردۆتەوە کەچی بزانن کێ لەگەلیتی.
نەجمەدین کەریم ، عادل موراد ، عەدنان موفتی ، رەفعەت عەبدولا، مەلابەختیار....
کەلێرەدا نوکتەیەکی عەدنان موفتیتان بۆباس دەکەم ، لە٢٠٠٤ پێیان گوتبوو وەرە تۆش ئیمزا دژی تالەبانی بکە ، گوتبوی کاکە من لە٧٨ (جیابونەوەی سوسیالست) هەلەیەکم کردوە نایکەمە دوو! هاوکات بەرپرسیکی دەسەلات هاورێمان بوو هەندێ جار وێنەی جوانی ئەو دەسەلاتەی بۆ دەکیشاین ، بیرمە لە٩٤ گوتی ئەو سەرکردایەتیەی پارتی ویەکیتی بەس لەتەلەفزیۆن کوردایەتیان ماوە کەدێنە خوارەوە دەبتە لوری شەکر و برنج ...کەئەوکات ئەوانە هەبوو لەبری نەوت و گاز، بۆیە ئەو کورە باشانەی ئەو خەلکە تێیان دەگەن لەناو ئەو دەسەلاتە تەنیا بۆمیدیاکان واخۆیان نمایش دەکەن و خالی لاوازیان هەیە ئەگەرنا هەریەکەی کەوتۆتە دوای بەرژەوەندی خۆی .. چونکە سیستەمەکەیان بۆگەنە ئۆتۆماتیکی ئەوانیش بۆگەن دەبن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست