کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


مه‌سعود له‌سه‌ر بودجه‌ی خه‌لکی کوردستان له‌ ئیتاڵیا راده‌بویرێت!.

Sunday, 01/03/2009, 12:00

1202 بینراوە


مه‌سعود بارزانی که‌ خۆی به‌ سه‌رۆکی کوردستان ده‌زانێ ئه‌مه‌ جاری چواره‌مه‌ که‌ سه‌ردانی وولاتی ئیتالیا ده‌کات بێ ئه‌وه‌ی چاوی به‌ یه‌ک ئه‌ندام له‌ ره‌وه‌ندی کورد بکه‌وێت، له‌و ‌کاته‌ی که‌ مه‌سعوود و شانده‌ گه‌نده‌ڵه‌که‌ی که‌ یاوه‌روی بوون له‌ یه‌ک له‌ ‌ ئوتێله‌ هه‌ره به‌ نرخه‌کانی رۆما رایان ده‌بوارد ، له‌سه‌ر حیسابی ئه‌و میلله‌تی هه‌ژار و ده‌ربه‌ده‌ره‌،به‌ده‌یان کوردی ماڵوێران و سه‌رلێشێواو له‌ گۆره‌پان و کوچه‌ و کۆلانه‌کانی رۆمایی پایته‌ختی ئیتالیا که‌وتوون. جگه‌ له‌و گه‌نده‌لانه‌ی که‌ له‌گه‌ڵ خۆی هێنابووی که‌ وا دیار بوو هێشتا به‌لایه‌وه‌ که‌م بوو، له‌ ئیتالیا تاکلایانه‌ که‌سێکی وه‌ک رێزان قادریان به‌ نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێم داناوه‌، که‌ هه‌رجاره‌ی که‌ ده‌گاته‌ ئه‌و وولاته‌ له‌ته‌ک خۆی ده‌یگێرێ وه‌کو وه‌رگێر،وه‌ک بڵێی له‌و ئیتالیایه‌ ته‌نها رێزانی تێدایه‌، له‌کاتێکدا کوردی دڵسۆزی وای تێدایه‌ که‌‌ به‌رده‌وام له‌ پێناو مه‌سه‌له‌ی کورد خه‌بات ده‌کات و دۆزی ئه‌و میلله‌ته‌ زوڵم لێکراوه‌یان به‌ ئیتالیا ناساندووه‌، ئه‌مه‌ له‌ کاتێک که‌ هێشتا رژێمی به‌عس له‌حوکم مابوو،و ئه‌م ئافره‌ته‌ له‌ چ کونێک دیار نه‌بوو.هه‌ر یه‌کێکیش بیه‌وێ رابردووی ئه‌م ئافره‌ته‌ بناسێ ئه‌وه ده‌توانێ پرسیار له‌ هه‌ر کوردێکی دانیشتووی ئیتالیا بکات ئه‌و کات‌ بۆ ده‌رده‌که‌وێ چ جۆره‌ رابردوو و خووره‌وشتێکی ناشیاوی هه‌بوو، جونکه ته‌نها له‌م رووه‌وه‌‌ لای هه‌مووان ناسراوه.گه‌ر مه‌به‌ستی پارتی له‌ هه‌لبژاردنی ئه‌م ئافره‌ته‌ به‌ نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێم له‌ ئیتالیا زانینی زمانی ئیتالیا ئه‌وا له‌و چاوپێکه‌وتنانه‌ی که‌ مه‌سعود‌ له‌گه‌ل هه‌ندێک له‌ رادیۆکانی ئیتالیا ئه‌نجامی داوه‌ و که‌ رێزان کاری وه‌رگێری بۆ کردووه‌، ده‌رده‌که‌وێت تا چ راده‌یه‌ک زمانی ئیتالی ده‌زانێ،که‌ هه‌ڵه‌ی وا گه‌وره‌ی تێدایه، مرۆڤ شه‌رم له‌ خۆی ده‌کاته‌وه‌ کاتێک گوێی لێ ده‌گرێ. به‌ڵام له‌ راستیدا مه‌به‌ستی پارتی ئه‌وه‌ نیه‌ له‌ هه‌لبژاردنی ئه‌م ئافره‌ته‌، به‌لکو کردنی به‌ نوێنه‌ری حکوومه‌ت له‌ دوای ئه‌و دیمه‌نه‌ سه‌ری هه‌لدا کاتێک کورده‌کانی ئیتالیا رێزان و که‌ریم سنجاریان به‌ یه‌که‌وه‌ بینی که‌ له‌ یه‌کێک له‌ ئوتێله‌ هه‌ره‌ به‌ناوبانگه‌کانی شاری(ڤێنێسیا)ی ئیتالیا دابه‌زیبوون.بێ گوومان ئه‌م دیمه‌نه‌ی که‌ بینرا خۆی له‌ خۆیدا راستی مه‌سه‌له‌که‌ی بۆ روونکردینه‌وه‌.دوای کردنی ئه‌م ئافره‌ته‌ به‌ نوێنه‌ری حکوومه‌ت له‌ ئیتالیا کورده‌کانی ئیتالیا ده‌ست به‌جێ ناره‌زایی خۆیان ده‌ربری و ئیمزایان له‌دژی ئه‌م بریاره‌ کۆکرده‌وه‌و ناردیان بۆ پارتی، به‌لام به‌ داخه‌وه‌ گوێیان بۆ نه‌گیرا، وادیاره‌ ئه‌م ئافره‌ته‌ هه‌ر له‌خۆیان ده‌وه‌شێته‌وه‌،که‌ ته‌نها بۆ کاروباری ئابوری خۆیان به‌کاری ناهێنن به‌لکو بۆ رابواردنی خۆشیان له‌ یوتێله‌کانی میلانۆ و رۆما و ڤێنێسیا به‌کاری دێنن،بۆ زانینی ناوی ئوتێله‌که‌ی ڤێنێسیا ده‌بێ له‌ که‌ریم سنجاری به‌ ناو وه‌زیری کاروباری ناوخۆی حکوومه‌تی هه‌رێم بپرسن.با بگه‌رێنه‌وه‌ سه‌ر سه‌ردانه‌که‌ی مه‌سعود بۆ ئیتالیا ،ئه‌و به‌رپرس و سیاسه‌تمه‌دارانه‌ی له‌ ئیتالیا چاوی پێکه‌وتن ئه‌وانه‌ بوون که‌ دۆسیه‌یان هه‌یه‌ له‌ دادگای ئیتالیا به‌ تۆمه‌تی تێوه‌گڵانیان له‌ کاری گه‌نده‌ڵی، له‌ سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه‌ سیلڤیۆ بێرلسکۆنی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیتالیا، دواتر(لامبێرتۆ دینی)و(سێرجۆ دی گرێگۆریۆ) که‌ دووجار به‌ تۆمه‌تی تێوه‌گڵانی له‌گه‌ڵ مافیا دراوه‌ته‌ دادگا، ئه‌م زانیاریانه‌ له‌ رۆژنامه‌ی(کۆریێرا دێلا سێرا)ی ئیتالی له‌6 ی مانگی حوزه‌یرانی سالی 2007 بلاو کراوه‌ته‌وه‌. ئا ئه‌مانه‌ن پێشوازیان له‌ مه‌سعود بارزانی کردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر فێری وانه‌ی گه‌نده‌ڵی بکه‌ن، مه‌سعوود به‌ ده‌زگاکانی راگه‌یاندی ئیتالی نه‌گووت که‌وا دوای 18 ساڵ گه‌لی کورد هێشتا له‌ بێ کاره‌بایی ده‌ناڵینن، ئه‌و پاره‌یه‌ی که‌ مافی ره‌وای میلله‌تی کورده‌ ئه‌وان ده‌یخه‌نه‌ نێو باغه‌ڵی خۆیان و ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه‌ جه‌لال ومه‌سعود بوونه‌ته‌ شێرپه‌نچه‌ بۆ ئه‌و میلله‌ته‌ هه‌میشه‌ زوڵم لێکراوه‌. ‌‌


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)