کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


بۆ / بەڕێز سەرۆكایەتى ئەنجوومەنى وەزیرانى كوردستان

Tuesday, 13/11/2012, 12:00


گرووپى كەمئەندامانى كوردستان
بۆ / بەڕێز سەرۆكایەتى ئەنجوومەنى وەزیرانى كوردستان
بابەت / یاداشت نامە

سڵاوى مرۆڤ دۆستانە ...
هەروەك بەڕێزتان و هەموو كۆمەڵانى خەڵكى هەرێمى كوردستان تەواو بەئاگا هاتوون سەبارەت بە كولە مەرگى ژیانى نالەبارى كەمئەندامان كەبەداخێكى زۆرەوە تێكڕاى كابینە یەك لەدواى یەكەكانى حوكمڕانى لەم هەرێمە نەیان توانیوە لەئاست ئەم ئەركە نیشتیمانى و مرۆڤایەتیەدابن و ژیانێكى شایستە بۆ ئەم چینە پشت گوێ خراوە دابین بكەن !
هەرچەندە كەمئەندامان ساڵانێكە بەهیوا بوون كەڕۆژێك بێت لایان لێبكرێتەوە بەڵام بەداخەوە لەئێستادا ئەم هیوایەمان لەدەستداوەو بەدەنگێكى پڕ لەناڕەزاى بۆ كۆتا جار دەڵێین بەبەڕێزتان و هەموو ئەوكەسانەى خۆیان بەبەرپرس دەزانن لەبەرامبەر كۆمەڵانى خەڵكى ئەم هەرێمە بێن بەدەنگمانەوەو ئەم مافە سەرەتاییەمان بۆ بگێڕنەوە كەقوتى ڕۆژانەى خۆمان و ماڵ و منداڵەكانمانە ئەویش بەزیادكردنى هاوكاری مانگانەى كەمئەندامان لە (100 هەزار دینارى فەرمان بەران) یان (150 هەزار دینارى بێ مووچە) بەپێى ئەم نەخشەیەیی دەیخەینە ڕوو :
1 خێزاندار و بێ مووچە بكرێت بە (600 هەزار دینار) .
2 خێزاندار ئەگەر مووچەى ترى هەبوو لەخوار (500) هەزارەوە بوو بكرێت بە (300 هەزار دینار) .
3 خێزاندار ئەگەر مووچەى ترى هەبوو لەسەروو (500) هەزارەوە بوو بكرێت بە (200 هەزار دینار) .
4 سەڵت و بێ مووچە بكرێت بە (400 هازار دینار) .
5 سەڵت ئەگەر مووچەى ترى هەبوو لەخوار (500 هەزارەوە) بوو بكرێت بە (200 هەزار دینار) .
6 سەڵت ئەگەر مووچەى ترى هەبوو لەسەروو (500 هەزار دینارەوە) بوو بكرێت بە (150 هەزار دینار) .
بەڕێزان ... ئێمە لەوادەى (3 سێ) ڕۆژى فەرمى دواى پێشكەش كردنى ئەم یاداشتەمان چاوەڕوان دەبین لەلایەن بەڕێزتانەوە بڕیار لەسەر ئەم زیادكردنە بدرێت ئەگەر نا لەپاش تەواو بوونى ئەم وادەیە ڕاستەوخۆ مانگرتن لەخواردن و خواردنەوە ڕادەگەیەنیین و مانگرتن ناشكێنین هەتا ئەم بڕیارە بەفەرمى لەلایەن بەڕێزتانەوە ڕادەگەیەنرێت یان ژیانى خۆمان دەكەینە قوربانى داهاتووى ژیانێكى شەرەف مەندانە بۆ كەمئەندامان لەهەرێمى كوردستان .
ئەمە دوا هیوامانە و لەچاوەڕوانى بەڕێزتانداین مافى ژیانى شایستەو شكۆ بگێڕنەوە بۆ كەمئەندامان لەسەرتاسەرى هەرێمى كوردستان .
هەرشادبن .
وێنەیەك بۆ /
1 سەرۆكایەتى پەرلەمانى هەرێمى كوردستانى بەڕێز .
2 بەڕێزان سەرجەم فراكسیۆنەكانى پەرلەمان .
3 بەڕێز پارێزگاى سلێمانى / بۆ ئاگاداریتان تكایە .
4 بەڕێز بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى سلێمانى / بۆ ئاگاداریتان تكایە .
5 بەڕێز بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى سلێمانى / بۆ ئاگاداریتان تكایە .
6 بەڕێزان سەرجەم كەناڵەكانى ڕاگەیەندن و ڕۆژنامە نوسان .
7 سەرجەم ڕێكخراوەكانى كۆمەڵگەى مەدەنى .


گرووپى كەمئەندامانى كوردستان


بۆ پەیوەندى كردن ژمارە تەلەفۆنى ... ( 07709101738 ) یان (07700597280 ) یان ( 07702314343 ) .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە