کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کۆبونه‌وه‌ی به‌ڕێزمامۆستا جه‌مالی حاجی محه‌مه‌د له‌گه‌ڵ هه‌ڵسوڕاوانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له شاری پۆرستمۆسی باشوری به‌ریتانیا

Thursday, 22/10/2009, 12:00


تاریق هه‌ڤاڵ سه‌رگه‌ڵویی نوسین و ئامه‌ده‌کردنی  له‌نده‌ن -به‌ریتانیا/شاری پۆرستمۆس له‌باشوری به‌ریتانیا/  دواترسه‌ردانی دره‌ختی شه‌هیدانی هڵه‌بجه‌ وئه‌نفال وه‌ دانانی چه‌پکه‌گوڵی ڕێزو وه‌فا /رۆژی دووشممه‌ ڕێکه‌وتی 19/10/2009به‌ڕێز مامۆستا جه‌مالی حاجی محه‌مه‌د به‌یاوه‌ری چه‌ند که‌سێک له‌هه‌ڵسوڕاوانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌به‌ریتانیا سه‌ردانی شاری پۆرستمۆسی له‌باشوری به‌ریتانیا کردو له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له‌ هه‌ڵسوڕاوانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌شاری پۆرستمۆس کۆبونه‌وه‌یه‌کی ئه‌نجامدا که‌ تێیدا به‌ڕێزیان باسی له‌ هۆکاره‌کانی سه‌رهه‌ڵدانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان کرد و وه‌سه‌رکه‌وتنی لیستی گۆڕانیشی به‌و ڕێژه‌ به‌رچاوه‌ له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردو ستان به‌سه‌رکه‌وتنی هه‌موو گۆڕانخوازانی گه‌له‌که‌مان وه‌سف کرد و وه‌ سوپاسی هه‌موو کوردانی تاراوگه‌شی کرد که‌پشکی شێریان به‌رکه‌وت له‌هاندانی که‌سوکاریان و دۆسته‌کانییان له‌کوردوستان که‌ده‌نگیاندا به‌لیستی گۆڕان هه‌روه‌ها به‌ڕێزمامۆستاجه‌مال گوتی ئێمه‌ به‌هه‌مان روحیه‌تی پێشمه‌رگانه‌ی جارانه‌وه‌ خه‌بات ده‌که‌ین و کار بۆ سه‌رخستنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌که‌ین له‌پێناوی به‌دیهێنانی خۆش گوزه‌رانی ودادگه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی بۆگه‌له‌که‌مان وه‌هه‌روه‌ها به‌ڕێزمامۆستا جه‌مال گوتی گه‌له‌که‌مان خه‌باتێکی زۆروقوربانی و ماڵوێرانی و شه‌هیدێکی زۆریشی دا له‌ پێناوی به‌ده‌ستهێنانی ئازادی و یه‌کسانی به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ده‌ڵێم که‌ ئه‌مڕۆئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ی ‌ به‌ خوێنی شه‌هیده نه‌مره‌کانمان به‌دیهات ته‌نها چه‌ند که‌سێک وبنه‌ماڵه‌یه‌ک سودمه‌ند بوون لێی و زۆرینه‌ی گه‌له‌مان بێ به‌شه له‌ به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیده‌کانمان به‌ڕێزمامۆستا جه‌مال له‌ دوا وته‌یدا گوتی بزوتنه‌وه‌ی گۆران خه‌بات ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مووان وه‌ک یه‌ک سودمه‌ندبن داوشی له‌گۆرانخوازانی شاری پۆرستمۆس کرد کار بۆ سه‌رخستنی لیستی گۆڕان بکه‌ن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوی په‌رله‌مانی عێراقدا که‌بڕیاره‌ به‌لیستی سه‌ربه‌خۆبه‌ شداری بکات .دوای ته‌واوبوونی کۆبونه‌وه‌که‌ش به‌ڕێزمامۆستاجامال سه‌ردانی دره‌دختی هه‌ڵه‌بجه‌و ئانفالی کردو تاجه‌گوڵینه‌ی ڕێزو وه‌فای له‌ ژێر دره‌خته‌که‌ دانا. شایه‌نی باسه‌ دره‌ختی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌وئه‌نفال ساڵی 2001 کوردانی شاری پۆرستمۆس وه‌ک وه‌فویه‌ک بۆشه‌هیدانی ه‌ڵه‌بجه‌وئه‌نفال له‌م شاره‌دا ناشتوویانه‌.‌‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە