به‌یانییه‌ک له یادی گه‌ڵای پایزی شانۆدا ...حسین میسری
Wednesday, 03/02/2010, 12:00
به‌یانیه‌ک له‌گه‌ل سه‌مای
ته‌م و مژدا
له سه‌ر گه‌ڵای داڕیکی چناری چه‌می گه‌رمیان
له‌دایک بووی
له دایکێکی ته‌م و مژ و
له باوکێکی بای وه‌رز زستان
له شاری گه‌وره‌ی دڵ ده‌ریادا
جرۆی به‌هره‌ی هونه‌رت
له شانۆ و دراما دا
گه‌شایه‌وه
له گه‌ڵ که‌مال سابیر و شانۆدا
دوو براو خۆشکێک بوون
له سه‌رده‌می سه‌فه‌رتدا
تاقه خۆشکی چاو به‌فرمێسک
هه‌تائێستا جاوه‌ڕوانی نیگاته
دوای په‌خشانی مالئاوایی
له داری گوێز و گوڵ ئه‌رخه‌وان
هونراوه‌ی به‌رگریتان ئاوازێکه
له ده‌وری ئه‌کته‌ری ژانه
ره‌نگی تۆیه نازناوی
سپی و ڕه‌شه
له‌مافی خاکی ئینسانه
ئه‌ی ئه‌وه‌ی نازنای میسریت هه‌ڵبژارد
ئه‌ی ئه‌وه‌ی هونه‌رت کرده ئه‌وینی
یادی خاک
رۆحت جۆله‌که‌یه‌که
ده‌فڕێت به‌بێ باڵات
رۆژگارمان دووڵاپه‌ری
ژیانی کۆله مه‌رگییه
له‌سه‌ر داره مه‌یتی غه‌ریبیمان
هه‌ڵکۆڵاوه
له هه‌مان سێبه‌ری داری گوێزه سه‌ر له‌نوی
له‌دایک بوێن
له سه‌ر هه‌مان گه‌ڵای دڕه‌خت
کاتی مردنمان نوسراوه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست