کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کلیپ

Thursday, 25/09/2014, 12:00


ژیان بریتیە لە، رابوردوو، ئێستێ، داهاتوو. رابوردوو بەشێکە لە ژیانی مرۆڤ، بەڵام قەت ئەو توانایەی نییە کە رووداوەکانی داهاتوومان پێشبینی بکا. رابوردوو دەتوانێ رۆڵێکی ئەرێنی بداتە دەست چارە نوسی پێشە رۆژمان.نزیک سەدەیەکە شێر پەنجەی بنەماڵە بارزانی ریشەی لە ناو جەرگوهەناوی خاکی باشوری کوردستان پەلداوە ووێنەی دۆڵپا هێدی هێدی زەندۆڵستانی ئەو خاکە بریندارە بەوەو ئاسۆیەکی تاریک ولێڵ پاڵ پێوە دەنێ. نزیکەی ٤٠ ساڵە شێرپەنجەیەکی دیکەی ئەو خاکە تەنیایە بە دەست بنە ماڵەی جەلال تاڵەبانی وگزیرەکانی وەک تەندوور نێڵدراوە وهیچ ئاوێک ئاگری ئەو رۆژگارەی پێ ناکوژێتەوە. باب دەمرێ کوڕ دێتە جێگای، کوڕدەمرێ نەوەی داهاتوو دێتە سەر تەخت!بەختی ئەو خەڵکە بندەستە دەدەنە بەر باوباهۆزی قەزاو قەدەر.
مەسعود بارزانی دەڵێ: ئێمە شکستمان بە داعش وترۆر هێناوە!! (لڤین پرێس، ٢٤/٩/٢٠١٤) چەندە سەیرە بۆ کەسێک کە بابو بنەماڵەی بە ترۆڕی تێکۆشەری کورد شەویان رۆژ کردۆتەوە ئاوا لە بەر چاوی هەموو دونیا قسەی بێ جێ بکا! زۆر جار دوای ترۆڕی قارەمانی کورد،جەستەی پیرۆزیشیان رادەستی بێگانە کراو. ترۆری شەهید سولێمان موعینی و هاوڕێیانی بەڵگەی مێژوویین بۆ ئیسپاتی ئەو کردە وەیە پیسە. ئەوانە تەنیا ژێرخانی وڵات بە تاڵان نادەن، زمان، کولتور، ئەدەبیات، مۆسیقای کوردیشیان بردۆتە بەر پرسیار!
لە هەر حەڕەکەتێکی رزگاریخوازی نەتەوەیەکی بن دەست مۆسیقا ئەرکی مێژوویی خۆی بەجێ گەیاندووە و بۆتە هۆی ئاڵوگۆڕی فکری وفەلسەفی لەو کۆمەڵگایەدا.لە باشوور ئەگەر ٢٥ساڵ بۆ رێگوزەری پێشکەوتن ودابین کردنی پڕۆژەگەلی جۆراوجۆرکورت بێ بەڵام بۆ دابینکردنی دامودەزگایەکی نەتەوەیی لە حاند پەروەردەکردنی گەنجەکان بۆ پێشبردنی مۆسیقاو ئەدەبیاتی مۆسیقا ماوەیەکی باشە. لە باشووری بن دەستی ئەو دوو شێر پەنجەیە مۆسیقای رەسەنی کوردی بۆتە مۆسیقای بنەماڵەیی وحیزبی. مێدیای گەندەڵ و درۆزنی ئەو چووتە گزیرە رۆڵێکی وێرانگەری لەو ماوەیەدا گێڕاوە. رەگەزێکی نوێی کورد کە لەو ماوەیەدا لەدایک بون گوێچکەیان پڕە لە گۆرانی ومۆسیقای عەڕەبی ،فارسی، تورکی! ژنۆسایدو ئەنفال وشەڕی چەند ساڵەمان لە لاپەڕەکانی مێژوودا نوسراوەتەوە.ئەرکی سیستمی راهێنان وپەروەردەیە کە بیگەیەنێتە فێرگەکان لەو ئاستەشدا ئەوەندە لاوازین کە ساڵانێکی دوورودرێژی گەرەکە تا ئەو قوژبنە پڕ بێتەوە.
رۆژانە لەسەر شاشەی ،،، مێد موزیک،،، دەنگی زولالی ئەو نیشتمانپەروەرانە دەبیسین کە بە ،، کلیپەکانی،، خۆیان وزەو هۆمێد دەدەنە ورەی گەنج وتاکی کۆمەڵگا.شیعری پڕ ناوەرۆکی ئەو کلیپانە، جلوبەرگی رازاوەی ئەو کلیپانە،دەبنە مایەی سەرفرازی ئەو شەڕەمەزنەی کە لە باکور وبەتایبەی لەرۆژئاوا بەسەرماندا سەپاوە. دامودەزگای چێکردنی ئەو رێبازە باس لە دروستکردنی نەتەوەیەکی نوێ دەکا.هەر کات مرۆوی خاوەن هەڵوێست گوێی لەو کلیپانە دەبێ دەڵێ هەزار خۆزگە منیش بە شێوەیەک بەشداری ئەو شۆڕشە بایەم.
بەرەی شەڕ تەنیا بەرەی شەڕی چەکداری نییە. پێشمەرگەی بەرەی شەڕو پێشمەرگەی بەرەی مۆسیقا بۆ نەتەوەیەک پێکەوە کاروانی سەرکەوتن بەڕێوە دەبەن.ئەو کلیپانەی کە لە باشور بەدەست نۆکەرانی کەمەر بەدەستی دەسەڵات دروست دەبن رێک بە پێچەوانەی ئەو بارودۆخەیە کە ژیانی رۆژانەی کورد بەسەریدا تێپەڕ دەبێ.کاتێک لە باشوری دیکتاتۆڕلێدراوی ئەو بەشە لە وڵات مرۆوێکی وەک ،،، هەڵکەوت زاهیر،،، کلیپ بۆ کەسێک بەناوی ،،، ئلیزە،،، درست دەکاو بە شانازی دەزانێ بیر لەو شەهیدانە دەکەمەوە کە دەسەڵات بە دروێ باسیان دەکا.گۆرانبێژێکی وەک ،،عەزیزوەیسی بە خۆی بڵێ هونەرمەند وخەڵکیش بۆی هەڵدەپەڕن! تۆ بڵێی ئەو نەتەوەیە چۆن بتوانێ بەرەنگاری کێشەکانی خۆی ببێتەوە؟ ئەو دوو ناهونەرمەندە تەنیا نمونەیەک بون لە سیستمی ٢٥ساڵەی دوو بنەماڵەی شێرپەنجەئاسا کە بەزەبری زۆر هێزی بیانی بونە تە مڵۆزمی سەدەی بیستویەک. چاوتان لە سناریوکانی ٦ مانی داهاتوو بێ بۆ ئەوەی مەسعود بارزانی هەمیسان ببێتەوە سەرۆکی بنەماڵەکەی چۆن رۆڵمان بۆ دەگێڕن.؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە