کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئیتر پێشمه‌رگه‌ ی مه‌لایی به‌ شاهید ده‌گیرێت!

Wednesday, 01/04/2009, 12:00

1227 بینراوە


ئه‌وه‌ی جێگای سه‌ر سورمانه‌ هیچکات پێشمه‌رگه‌ی مه‌لایی و جه‌لالی دانوله‌یان به‌یه‌که‌وه‌ نه‌کوڵاوه‌ به‌ڵام چه‌ند رۆژێکه‌ به‌ هۆی یه‌کگرتنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌کان و به‌تایبه‌ت وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دڵخۆشی و شادی وکامه‌رانی یه‌خه‌ی پێشمه‌رگه‌ی مه‌لایی گرتوه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ له‌ لایه‌ن جه‌لالیه‌کانه‌وه‌ ده‌ست به‌‌کار ده‌بێت ، ره‌نگه‌ هه‌ندێک لایان وابێ جه‌لالیه‌کان زیاتر دڵسۆزبن ،نا به‌و مانایه‌ نیه‌ به‌ڵکو هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ پێشمه‌رگه‌ی جه‌لالی ئه‌وه‌ی پێ قبوڵ نه‌بوه‌ که‌ مانگیان بۆ موچه‌ 70 رۆژبێت به‌ڵکو هه‌مو سه‌ره‌مانگێک موچه‌یان وه‌ر گرتوه‌ ، به‌ڵام پێشمه‌رگه‌کانی مه‌لایی هه‌مو سه‌ره‌مانگێک له‌ بری ئه‌وه‌ی موچه‌ وه‌ربگرن به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ شه‌ری ساحێب خانو یه‌خه‌ی ده‌گرتن.
له‌ماوه‌ی ئه‌و ده‌نگۆیه‌ی که‌ هه‌بو بۆیه‌کگرتنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ، له‌ له‌شکردا پێشمه‌رگه‌کانی مه‌لایی شه‌ورۆژ له‌ خوادا ده‌پارانه‌وه‌ که‌ ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ یه‌ک بگرێته‌وه‌و له‌ قه‌یرانی بێ پاره‌یی رزگاریان ببێت و چی دیکه‌ ساحێب خانوه‌که‌یان لێ رازیبێت ، به‌لام تائێستا خودا هاتوه‌ به‌هانایانه‌وه‌و دوعاو نزاکانیانی لێ قبوڵ کردوه‌.
چونکه‌ شه‌یتان گوێی که‌ربێت هه‌ر وه‌زیرێک له‌ ناومه‌لاییدا ئه‌و پۆسته‌ی وه‌ر گرتبێت جه‌نابی نێچیر گوێی راکێشاون و پێی گوتون له‌سه‌ر موچه‌ی پێشمه‌رگه‌ نابێ پخ له‌ ره‌شید تاهری گه‌وره‌ دزی من بکه‌ن ، بۆیه‌ وه‌زیره‌ یه‌ک له‌ دوای یه‌که‌کان به‌زه‌عیم عه‌لیشه‌وه‌ نه‌یتوانیوه‌ کاسه‌ی ره‌شید تاهیری دارایی گڵاو بکات، هه‌رچه‌نده‌ پێشمه‌رگه‌ پیی وابو به‌هاتنی زه‌عیم عه‌لی ره‌نگه‌ موچه‌کانمان له‌ کات و ساتی خۆیدا پێ بدرێ به‌و حوکمه‌ی زه‌عیم ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیه‌ به‌ڵام رچاوی ئه‌وه‌یان نه‌کردبو که‌ زعیم شه‌قی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ی له‌ قون که‌وتوه‌ و نامقوڵی ده‌کات هه‌ناسه‌ هه‌ڵبێنێت ئێستاش خوا خێری ئازایی و چاونه‌ترسی پێشمه‌رگه‌کانی جه‌لالی بنوسێ که‌ له‌مه‌ به‌دواوه‌ هه‌مو سه‌ره‌ مانگێک ده‌بین به‌ خاوه‌نی موچه‌ی خۆمان وچی دیکه‌ نه‌له‌گه‌ڵ ساحێب خانو به‌شه‌ر دێین و نه‌ خۆشمان له‌ دوکاندار ده‌شارینه‌وه‌ و له‌مه‌به‌دواش به‌شاهید وه‌رده‌گیرێین ، جونکه‌ تائێستا پێشمه‌رگه‌ی مه‌لایی نه‌ک ره‌سیدی نه‌بوه‌ به‌ڵکو به‌شاهیدیش نه‌ده‌گیراین. خوا خێرتان بنوسێ پێشمه‌رگه‌کانی جه‌لالی.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)