کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


وه‌ڵامێك بۆ پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرین‏

Sunday, 08/03/2009, 12:00

1988 بینراوە


پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرین له‌ ١/٣/٢٠٠٩ بابه‌تێكی نوسیوه‌ له‌ سه‌ر كاك ئازاد خالید پیاوی مه‌لا به‌ختیار باشتر بناسن ئه‌و به‌رێزه‌ به‌پێخاوسی به‌ ناو زه‌وی دركاوی كه‌وتووه‌ و بێ ئاگا له‌ كاری گه‌ری ئاكامه‌كانی ئه‌و به‌رێزه‌ كۆمه‌ڵێك بوختان و شتی ناراستی هه‌لبه‌ستووه‌ به‌ ناهه‌ق و بێ به‌ڵگه‌ لكاندوویه‌تی به‌ كاك ئازاد خالید وه‌كو له‌ هه‌ساره‌یه‌كی تره‌وه‌ هاتبێت وكه‌س نه‌ی ناسێ)پ.م دێرینه‌كه‌ نوسیویه‌تی ئازاد خالید له‌ سالی ١٩٨٢ له‌ سه‌ر دوژمنایه‌تی و كێشه‌ی عه‌شایری ده‌گیرێت و له‌ سه‌ره‌تای سالی ١٩٨٤ له‌ مفاوه‌زاته‌كه‌ی یه‌كێتی به‌ر عه‌فوات ده‌كه‌وێت و له‌ زیندان .ده‌رده‌چێت له هه‌مانسالیش دا ده‌بێته‌ پێشمه‌رگه‌ واته‌ له‌ سالی ١٩٨٤ ده‌بێته‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ تیپی ٦٣ ی جووتیاران لای ره‌شۆی ئامۆزای. به‌رێز كاك ئازاد خالید له‌ ئازاری ١٩٨٢ له‌ ئاماده‌یی رانیه‌ ده‌گیرێت له‌ سه‌ر بونی په‌یوه‌ندی به‌ رێكخستنه‌وه‌ نه‌ك دووژمنایه‌تی و عه‌شایری، وه‌ له‌ ته‌مموزی هه‌مان سال به‌ر ده‌بێت و هه‌ر دوای به‌ربونیشی ده‌بێت به‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ وه‌رتێ له‌ تیپی پارێزگای كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی كه‌ دواتر بووه‌ تیپی مه‌لباند نه‌ك ٦٣ ی جووتیاران تیپی ٦٣ ی جووتیاران له‌ ناوچه‌ی خۆشناوه‌تی نه‌بوو به‌لكو له‌ ناوچه‌ی پشده‌ر و جافایه‌تی بوو به‌رێز عبدوولای مام عه‌لی سه‌رتیپی بوو نه‌ك ڕه‌شۆ ئامۆزای كاك ئازاد لێره‌دا تۆ ئاگاهیت. له‌ به‌رواره‌كانیشی نی یه‌ چونكه‌ لای تۆ كاك ئازاد له‌ سالانی ١٩٨٢ و ١٩٨٣ پێشمه‌رگه‌ نه‌ بووه‌ سجن بووه‌ به‌رێزه‌كه‌م ئازاد خالیدله‌ سالی ١٩٨٢ وه‌ك ووتم له‌ وه‌رتێ بو وه‌ له‌ ١٩٨٣ شدا له‌ به‌ردانگه‌ی دۆلی پلنگان كۆنفرانسی ناوچه‌یی به‌سترا كاك ئازاد یه‌كێك بوو له‌ به‌شداربووانی كۆنفرانسه‌‌ 
. له‌كۆی ٢٧ ده‌نگ ١٩ ده‌نگی به‌ ده‌ست هێنا بوو به‌ ئه‌ندامی كه‌رتی رێكخستنی رانیه‌ 
به‌ رێز مراد لێپرسراوی كه‌رت بوو وه‌ به‌رێزان خه‌سره‌وی مام قادر و هه‌ژار كانی مارانی و مامۆستا سه‌عید و فه‌قێ بایز ئه‌ندامی كه‌رت بوون تۆ له‌ و به‌رواره‌ له‌ كوێ بوی ؟
كاك ئازاد له‌ ئۆكتۆبه‌ری ١٩٨٣ له‌ گرتنی بێتواته‌ ده‌وری به‌رچاوی هه‌بو له‌ پێش كه‌وتن و رێ نیشانده‌ری پێشمه‌رگه‌كانی گه‌رمیان مامه‌ ڕیشه‌و تێكرای هه‌ڤاله‌كانیان ئه‌و كات به‌رێز. مام جه‌لال سه‌رپه‌رشتی شه‌ره‌كه‌ی ده‌كرد له‌ به‌ردانگه‌ كاك ئازاد له‌ له‌ كۆتایی ١٩٨٣ و سه‌رتاپای ١٩٨٤ یش دا چه‌ندین جار رێكخستنه‌كانی بیتوێن و بناری كۆسره‌تی به‌ سه‌ر كردۆته‌وه ‌به‌ هاوكاری تیپی ٩٩ ی بیتوێن كه‌ زۆر له‌و رێكخستنانه‌ ماون و له‌ هه‌موو بال و ته‌كه‌توله‌كاندا بونیان هه‌یه‌ و كار ده‌كه‌ن . تاكو دوا جار له‌ سالی ١٩٨٦ ده‌گیرێت له‌ خه‌تێ به‌ هۆی پابه‌ند بوون به‌ ئاڵای شۆرش و مه‌لا به‌ختیاره‌وه‌ كه‌ من قسه‌م . له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ نی یه‌ ئا ئه‌مه‌ هه‌موی به‌لگه‌ی راستی كارو خه‌باتی ئه‌و به‌رێزه‌یه‌ كه‌ من خۆم و ئه‌وانه‌ی ناوم هێناون شایه‌دی ئه‌و به‌رێزه‌ن ئه‌گه‌ر راست ده‌كه‌ی به‌ دواداچونی بۆ بكه‌و به‌ڵگه‌ش بده‌ تیره‌كه‌ت . به‌بێ نێچیر مه‌هاوێژه‌ نه‌بادا به‌ خه‌سار بروات‌ كاك ئازاد بۆ جاری دووه‌میش له‌ سالی ١٩٨٩ بۆ ١٩٩٠ له‌ قۆناعی كۆتایی جامیعه‌ی ته‌كنۆلۆجی ده‌بێتت ده‌ستگیر ده‌كرێته‌وه‌ له‌ لایه‌ن ڕژێمه‌وه‌ تاكو له‌ دیسامبری ١٩٩١ ئازاد ئازاد بۆوه‌ هه‌ر ئه‌و به‌رێزه‌ ‌شه‌ به‌ ناوی چاودێرێك له‌ به‌رواری ٢١/ ٢ هه‌ندێك شتی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی نوسیوه‌ ؛ من پێم وایه‌ ئه‌وه‌نده‌ نزمه‌ بۆیه‌ كاك ئازاد وه‌لامی نه‌داوه‌ته‌وه‌ . ده‌لێم به‌ و چاودیره‌‌‌ ‌گارانیان به‌ خری بردبوو پیره‌ژنێكیش به‌ ته‌نها له‌ گۆلكه‌ سووری ده‌پێچایه‌وه‌ ده‌یووت به‌ خوا زۆر ره‌سه‌ن بوو له‌ گه‌ل داوای لێ بووردن بۆ به‌رێز كۆمه‌له‌ی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان چی یه‌ ‌كۆمپانیای نۆكانه‌ یان ووشه‌یه‌ تاكو بیكات به‌ ناوی خۆیه‌وه‌ ، یا چه‌ند تێ كۆشه‌رێكی خێر له‌ خۆ نه‌دیوی تیا كۆبۆته‌وه‌ ، منیش هیوادارم زوو فریای بكه‌ون با چه‌قۆی پێ ڕابگات من دلنیام تۆ زۆر چاك كاك ئازاد ده‌ناسی به‌لام مه‌به‌ستت ته‌نها شكاندنه‌ ئه‌ویش به‌ هۆی كوتله‌كاریه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ گه‌ل یه‌كتر نایه‌نه‌وه‌ ، هیوادارم له‌ مه‌ به دوا كوردایه‌تی بكه‌ن و ڕه‌چاوی مرۆڤایه‌تی بكه‌ن هه‌ر هه‌موتان . رێزم بۆتان . ‌‌
هاوڵاتییەک


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)