کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هاوكێشەیەكى شیكار كراو

Thursday, 16/09/2010, 12:00


پارتى بۆ شاردنەوەى شەهید كردنى سەردەشت عوسمان پێویستى بە داڕشتنى سیناریۆیەكى شیكار نەكراو بوو بۆ ئەوەى ئەو تاوانە قێزەونە لە ئەستۆى خۆیان دا بماڵن بەڵام سیناریستەكەیان زۆر گەلحۆو نەفام بوو چونكە لە سەرەتاى یارییەكەوە دەستەكەى كەشف بوو. ئەو سیناریۆیە وەك نمونەو هاوكێشە شیكاركراوەكانى پڕۆگرامى خوێندن وابوون كە قوتابیان وەك ئاوودۆ خواردنەوە ئاسان بوو لە لایان ئەو هاوكێشەیە بوو كە هەموو كەس بە شیكاركراوى لەبەردەستیدا بوو, چونكە لە یەكەم ڕۆژى شەهید كردنى كاكە سەردەشتەوە و دەنگ بەرزكردنەوەى شەقامى كوردى بەڕووى پارتیدا هەموومان ئەوەمان دەزانى كە ئۆباڵى ئەو تاوانە دەخرێتە ئەستۆى گروپە تونڕەوەكان, گورگ چەند بێتاوان بوو لە خواردنى یوسف ئەنێارولئیسلامیش ئەوەندە بێتاوان بوون لە شەهید كردنى سەردەشت عوسمان . پارتى لەم سیناریۆ داڕێژراوەیدا بیرى چووە كە جۆرە بەرگریی و ڕیكلامێك بۆ گروپى انێارالاسلام دەكات كەوا خەڵكینە پەیمان شكێن مەبن و پابەند بن وە وەفاو بەڵێنەوە ئەگەرنا با بە دەردەكەى سەردەشت عوسمان نەتانكوژن, تۆ تەماشا بكە لەم بێ ئابڕوییە هیچ شەرم ناكەن درۆى گەورەى وا دەكەن تەنانەت دۆستان و لایەنگرانى خۆیشیان بزەو گاڵتەیان بەو درۆیان دێت.تاوانبارى سەرەكى لە مسعود و مەسرورى كوڕى و دەزگاى پاراستن زیاتر كەسى تر نییە, بۆیە پێویستى بەو عەزیەتە نەدەكرد 2 مانگ خۆیان خەریك بكەن بە داڕشتنى سیناریۆیەكى شیكار كراوەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە