بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە


لە دوای مردنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، مەڵین ئەمەش کۆچی ناوادە بوو!

Thursday, 16/06/2011, 12:00


وەک هەر جارێک باشتر وایە مرۆڤ بتوانێت بە ویژدانەوە بڕوانێتە ئێستاو، داهاتوو و ڕابردوو،واتە چی تاکەکەسێک چی گروپێک چی حیزبێک یان تەنانەت سەرۆکایەتی دەوڵەتێکیش باشترو بە پێزە ئەگەر مرۆڤ بە ویژدانەوە باسیان لە سەر بکات هەر بۆیەش یەکێتی نیشتیمانی کوردستان وەک نموونە دەهێنینەوە کە چی ڕابردوویەکی پرشنگداری تۆمار کردووە لە بوێریو بەخشینی هەزارن قارەمانی لە ئەژمار نەهاتوو لە بەرابەر سەرسەخترین ڕژێمی ئەو کاتی بە ناو بەعس،ئەمە مێژوویەکە ناتوانین نکۆڵی لێ بکەین بەڵام دیوێکی ئەم مێژووەش باس دەکات کە هەر لەم شۆڕشەی کە هەڵگیرسا بە سەدان فایل دارو نەتەوە فرۆشی لە ڕیزەکانیدا داڵدە داوە ئەم هەلە مێژوویەش زیاتر یەخەی ئەو دەسڵاتدارو فەرماندانە دەگرێت کە لە ژێر دروشمی مافی چارەی خۆ نووسین تەنوری شۆڕشیان پێ تاو داوەو سوتەمەنی ئەو تەنورەش هەر خودی کورد خۆی بووە،من لێرەدا نامەوێت دوور بڕۆم لەم نووسینەدا مەبەستی منە ئەگەر وابڕواتو سیاسەتێکی نا حەکیمانە یەکێتی نیشتیمانی پێ بەڕیوە بڕوات،ئەوە گومانمان نییە لەوەی لە خراپ خراپتری بە سەردا بێتو بە مەرگێگ کۆتایی بە بونی بهێنرێت دواییش بۆ پرسەی ماتەمینی بە وە دڵی هەوادارنی بدرێتەوە کە گوایە نەدەبوئەم مەرگە ناوادەیە یەخەی یەکێتی نیشتیمانی بگرتایە،ئەمە ئەو ووتە بە کەلتور کراوەی نێو حیزبە کوردییەکانە ئەگەر سەرنجتان دابێ لە هەموو کۆڕو کۆبوونەوەیەکدا باس لەوە دەکەن کە مەرگی فڵان فەرماندە یان فڵان سەرکردە بە ڕاستی مەرگێکی ناوادەیە ئەم ووشانە جگە لە چەواشەکاری خەڵکانێ کە لە ڕاستیو دروستی بەرنامەو ئایدۆلۆژیای حیزبکە نەگەیشتوون مایەی خۆشحاڵی هیچ کەسێکی مێشک تەندروست نابێت،وەک چۆن ئێستا دەبینین بە لاڕێ بەرانی حیزبێکی سۆسیال دیمۆکرات لە کارو کردەوەکانیاندا باس لە بوونی یەکێتیەک دەکەن ئەو یەکێتی یە نییە کە جاران بە پشتو پەناو داکۆکیکاری نەتەوەیەکی بندەست پشتی پی دەبەسترا،بە داخەوە ڕەوتو سیاسەتی ئەم حیزبەی کە ناوی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە بەو ئاقارەدا گوزەری پێکرا کە ئاقارێکی دوور لە واقیعی ئەمڕۆی کوردستان بوو، واتە ئەوانەی کە ڕێبەرایەتی ئەم ڕێکخراوەی کە تا سەر ئێسقان بە سۆسیال دیمۆکراتو دیمۆکرات دەیان ناساند،جیاوازی لە کردەوەو وتەکانیاندا وەک مانگی چواردە بە دی دەکرێت ئەمانە نەهاتن ئەو پەیامە بگەیەنن کە ژمارەیەکی ئێجگارزۆر لە لاوانی کوردستان لە پێناویدا بوون بە قوربانیو لە ڕیزی پێشەوەی سەنگەرەکانی بەرگریدا خۆیان فیدا کردو بوون بە شەهیدی ڕێگای ڕزاگاری کوردستان.
کوردستان ئێستا لە ئاستی ڕزگاریدایە واتە تا ڕادەیەکی باش هەرێمێکی بە ناو سەربەخۆ باسی لێوە دەکرێت ئیترنازانم ئەم سەربەخۆییە تا کەی دەمێنێتەوە؟هەرچەندە ئەم ئازادییە وەک هەرێمێک لە سەربەخۆیی دێتە ئەژمار،بەڵام ناشتوانین دڵنیا بین بەتەواوی ئاخۆ هیچ مەترسییەک لە سەرئەم هەرێمە نەماوە یان نا؟ تەنها دەتوانین بڵێن ئەم ئازادییە زادەی هەلومەرجێک بووکە زۆرباسمان لە سەری نووسیوە لە ڕوپەڕی ڕۆژنامەکاندا هەلومەرجێک بوو بەهۆی هەڵە چەوتەکانی دیکتاتۆرەکانی ناوچەکەو بوونی ئارەزوی دەوڵەتانی زلهێز بە پلەی یەکەم لە هێنانی گۆڕانکاری بۆ ناوچەکەو دەست گرتن بە سەر سیاسەتو ئابوریو دەستەمۆکردنی دیکتاتۆرە نوێیەکانی دوای دیکتاتۆر! ئەمەش هەر بۆ بەرژەوەندی خۆیان ئەگەریش کرا جارجار ئاوڕدانەوەیەکی هێواش بۆ بەرژەوەندییەکانی خەڵکی سیڤیل هەرچەندە زۆر کورتو بێ سوود دەبن ئەو هاوکاریانە.
سیاسەتی ئەندامانی باڵادەستی یەکێتی سەرەڕای بوونی سەدان هەڵەی ناشیاو لە بوارەکانی کارگێڕی نەتەوەیی ئابووری بازرگانیو پەروەردەو هەر بوارێکی ترکە باس نەکراون لە ئاستی هەمان تاواندا ئەژماری بۆ دەکرێت کە پێش ڕزگاربوونی کوردستان بە مەرام سوێندیان بە گۆڕی هەڤالە شەهیدەکانیان دەخواردو ئێستاش مەگەرلە بۆنەکاندا تەنها بۆ مکیاجی دەمووچاوی سیاسیان یان بۆ ڕاکێشانی ڕای جەماوەر باس لە جەربەزەیی هاوەڵانیان بکەن! چی ئەوانەی فیدابوونو چی ئەوانەی بە هۆی لە دەست دانی ئەندامێکی لەشیان لە ماڵدا بە دەست ئازارو یادگارەکانی ڕابردویانەوە دەناڵێنن، کە خۆیان لە پێناوی ئامانجێکدا قوربانی کرد نەخشەدانەرانی ئەوئامانجە لە شاخەوە بۆ شار ١٨٠پلە بە ئاراستەی بێ وەفایی بایانداو بوون بە دنگی دەسڵاتێک باکیان بە داهاتوی خراپی ووڵاتوو،پەککەوتەیی خەبات کارانی فیداکارودەست کورتوو کەم دەرامەتوو، بڵاو بوونەوەی هەلی بێکاریو دەموو چاوی زەرد هەڵپڕسکاوەی منداڵانی خوارهەژدە ساڵی جادەو کۆڵانەکان نەماوە، کە بۆ بژێوی ژیان بەرەو ئاسۆیەک هەنگاو دەنێن ئەوەندە دوورە لە کۆتاییدا بە باوەشێک ئاواتەوە لە نیوەی گەشتەکانیاندا بە نا ئومێدی سەر دەنێنەوە!ئەم هەموو ئامۆژگاریانەی کە دەکرێت لە بری ئەوەی شایستەی ئافەرین بێت کە چی بە پێجەوانە مامەڵەی لە گەڵدا دەکرێتو نووسەرانو ڕاوێژکارانی خۆبەخش لە هەرکاتێک کە بخوازن بە ئاژاوە گێڕو دژە نەتەوە ناودەبەنوڕەوانەی کونجی بەندیخانەکانیان دەکەن یان بۆ هەتایی مەرگێکی ناوادەی پێ ڕەوا دەبینن!
هیچ کەسێک ئەگەر تەمەنیشی لە سەروی سەد ساڵەوە بێت مەگەر بۆ دڵدانەوەی خۆی ئەگینا ڕازی بە مەرگ نابێت ئەمەش سرووشتیەو هەمووکەسێک دەبێت بمرێت بەڵام مەرگێک کە نەمری پێوە دیار بێت نەک وەک مەرگێک کە سەرتاپای جەستەی یەکێتی نیشتیمانی تەنیوەو، بواری ئەوەی نەداوە وەک نەمر بەرەو دوا مەنزڵ بروات،ئەمەش هەر بە هۆی ئەو لە خۆ بایی بوونەی کە ئەندامانی دەست ڕۆیشتوو یەکێتیان تێ ئاڵاندوو نەیان هێشت مەرگ بوارێک بۆ نەمری ئەو حیزبە بهێڵێتەوە کە ناوی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە!


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە