کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌گه‌ر به‌مه‌ش نه‌ڵێم درۆزن ,ئه‌وه ویژدان ده‌م خنکێنێت!

Wednesday, 11/02/2009, 12:00


یا شیخ پێشینان ووتویانه‌؛ کارسازم نارد کاربسازێنێ، نه‌مزانی کارساز کار ئه‌ترازێنێت. ئه‌مه‌ له‌ جه‌لال تاله‌بانی روویداوه‌، که‌ مه‌لابه‌ختیارێکی هه‌یه‌ ،له‌کارترازاندن به‌ولاوه‌ شتیکی تری بۆئه‌نجامنه‌داوه‌، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش مشتێکه‌ له‌نموونه‌ی ئه‌و خه‌رواره‌؛
دوای ئه‌وه‌ی کوردوستانپۆست هه‌واڵێکی له‌سه‌ر دیالۆگیکی نێوان سه‌رانی یه‌کێتیو پارتی بڵاوکرده‌وه‌ به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر قسه‌یه‌کی فازل میرانی که‌ ووتبووی نه‌وشیروان نیوه‌ی یه‌کێتیه‌. ئه‌وه‌ له‌سایتی کوردوستانی نوێدا هه‌واڵه‌که‌ی کوردوستان پۆستیان به‌درۆخستبوه‌وه‌. له‌راستیدا هه‌ر خودی کوردوستانی نوێ به‌خشکه‌یی دانی به‌راستی هه‌واڵه‌که‌ی کوردوستان پۆستدا نابوو. به‌ڵام سیمرخ ئاسا سه‌ری له‌عه‌رزی و قوونی له‌ حه‌وا نابوو وای ده‌زانی که‌س درک به‌ وه‌ناکات که‌ نه‌ک پاساوی بۆ نه‌درابوو، به‌ڵکوو خۆی له‌خۆیدا دانی به‌راستی هه‌واڵه‌که‌دا نابوو. چوونکه‌ به‌ناچار باسی ئه‌وه‌ی کردبوو که‌ له‌وه‌ڵامی فازل میراندا یاوه‌رانی تری مه‌لابه‌ختیار باسیان له‌وه‌کردوه‌ که‌ ده‌بێت کاک فازل خۆی بزانێت نه‌وشیروان له‌ناوچه‌کانی هه‌ولیرو دهۆک ،که‌رکوک قورسایی له‌چه‌ندایه‌. ئه‌مه‌ی له‌سایتی چاودیریشدا بلاوکردبوه‌وه‌. بڵاوکردنه‌وه‌ی له‌سایتی چاودێردا، دیسان راستی هه‌واڵه‌که‌ی کوردوستان پۆست ده‌سه‌لمێنێت.
بۆ ووته‌بێژه‌که‌ی کوردوستانی نوێ، یان روونتر بڵین مه‌لا به‌ختیار باشتر بوو، لێدوانێکی تری هه‌بوایه‌و خۆی نه‌دایه‌ له‌قه‌ره‌ی ئه‌وهه‌واله‌و هه‌ربێده‌نگه‌ی بکردایه‌. چوونکه‌ له‌وانه‌بوو که‌سانێک هه‌بوایه‌ بروای به‌هه‌واڵه‌که‌ی کوردوستان پۆست نه‌کردایه‌، به‌ڵام ئه‌و جۆره‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی وای کرد ئه‌وه‌شی هه‌واڵه‌که‌ی لا دروست نه‌بوو وای لیکرا بروابکات، وه‌ک ئه‌وه‌ی ویستی چاکی بکات به‌ڵام خراپتری لێکرد. بۆزیاتر زانیاری بروانه‌ ئه‌مسایته‌ یان کوردوستانی نوێ.
یه‌كێتی‌ له‌خۆی‌ دڵنیایه‌و هه‌ر بڕیارێك بۆ پاراستنی‌ مێژووی‌ یه‌كێتی‌‌و سه‌نگی‌ یه‌كێتی‌‌و كاریگه‌ری‌ یه‌كێتی‌ له‌ سه‌ر رای‌ گشتی‌، بیدات‌و سوربێ‌ له‌ سه‌ری
یه‌كێتی‌، هه‌ڵوێستی‌ به‌رانبه‌ر نه‌وشیروان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە