پەکەک ناتوانێت خۆی لە عەبدوڵڵا ئۆجەلان رزگار بکات!
Saturday, 03/08/2013, 12:00
2112 بینراوە
شیکردنه‌وه‌ی "کۆنتراکت" ده‌رباره‌ی هه‌وڵه‌کانی تورکیا له رێگای عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانه‌وه
ساڵی 1980 عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان چووه ناو سوریاوه. سوریا له‌گه‌ڵ تورکیادا له‌سه‌ر زه‌وی و ئاو کێشه‌یان هه‌بوو. بۆیه به‌کارهێنانی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان دژی تورکیا له لایه‌ن سوریاوه هه‌ل بوو. سوریا دژی حکومه‌تی عێراقیش هه‌میشه پارته کوردییه عێراقییه‌کانی به‌کار ده‌هێنا. یه‌کێتی نیشتیمانیی کوردستان له‌وێ دامه‌زرا، بۆ سوریا ئاڵای روخاندنی حکومه‌تی عێراقی هه‌ڵکرد. به‌ره‌ی جۆقهد له‌وێ پێکهێنرا. (جۆقهد ژماره‌یه‌ک رێکخراوی دژی حکومه‌تی عێراقی له خۆ گرتبوو).
عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ساڵی 1984 له سوریاوه شه‌ڕی چه‌کداریی دژی تورکیا به‌رپا کرد. له ژێر سایه‌ی ئه‌م سوریایه‌وه که ئێستا خه‌ریکی وێرانکردنی وڵاته‌که‌ی و کوشتنی خه‌ڵکه‌که‌یه‌تی. ئۆجه‌لان داوای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردیی ده‌کرد. خۆبهستنی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان به سوریاوه و دامه‌زراندنی جوڵانه‌وه‌ی چه‌کداریی له کوردستاندا دیکتاتۆرێکی تری دروست کرد بۆ کورد. به هۆی ئه‌م جوڵانه‌وه‌یه‌وه ئۆجه‌لان توانی تا راده‌یه‌کی زۆر ده‌ست بگرێت به‌سه‌ر خه‌ڵکی باکوری کوردستاندا و په‌ل بهاوێت بۆ پارچه‌کانی تری کوردستان.
هاوکاریی له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌نێکدا بۆ سیاسه‌تێکی هاوبه‌ش ده‌بێت به‌پێی رێکه‌وتنێکی زامنکراوبێت که به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ردوولا بسه‌لمێنێت."(مه‌لیک مه‌حمود ١٩٢٣)
- په‌که‌که نه‌یتوانیووه خۆی له عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان رزگار بکات
- کورد رابه‌ری رۆحیی لا گرنگتره له نیشتیمان
- عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ناتوانێت لایه‌ن بێت
- شکستی جوڵانه‌وه‌ی کورد ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له وڵاتێکی داگیرکه‌ر دروست ده‌کرێت
- نه نامه‌که‌ی ئۆجه‌لان په‌یامه نه چه‌کدانان ئاشتییە
- پارته‌کانی باشور بۆ تورکیا پێشوازیان له نامه‌که‌ی ئۆجه‌لان کرد
- تورکیا عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان بهرناداتپهکهکه له ئه‌وروپا ژماره‌یه‌ک که‌سی تیڕۆڕ کرد. دووان له‌وانه دوو کۆنه ئه‌ندامی خۆیان بوون. یه‌کێکیان له ئۆپساله له‌سه‌نته‌ری شاردا. ئه‌وی تریان له ئاهه‌نگێگی کوردییدا به به‌ر چاوی ژن و منداڵه‌وه له ستۆکهۆڵم. په‌که‌که به‌ره‌و ئه‌وه چوو که هیچ چالاکییه‌ک و بیرکردنه‌وه‌یه‌کی قبوڵ نه‌بێت له ده‌ره‌وه‌ی خۆی. خۆیشی هه‌رچه‌نده په‌ڕله‌مان و داموده‌زگای هه‌بوو، به‌ڵام تاکه ده‌نگ، هه‌میشه ده‌نگی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان بوو. ئۆجه‌لان جه‌به‌روتی خۆی سه‌لماند و تا ڕاده‌یه‌کی زۆر ملکه‌چیی جه‌ماوه‌ری کوردی برده‌وه. بووە سه‌رکرده‌یه‌ک که له‌گه‌ڵ کولتور‌و باری کۆمه‌ڵایه‌تیی و سیاسیی دواکه‌وتووی کورددا گونجاو بوو.
په‌که‌که له ئاکامی کرده‌وه‌کانیدا ناوی که‌وته لیسته‌ی تیڕۆڕهوه لای ئه‌مه‌ریکاو ئه‌وروپا، به‌ڵام لای کورد خۆی تا ده‌هات پێگه‌ی له گه‌شه‌کردندا بوو. هه‌رچه‌نده داواکردنی ده‌وڵه‌تی کوردیی له سوریاوه جێی متمانه‌ی زانستیانە نه‌بوو، به‌ڵام توانیان له هه‌ندێک رووه‌وه خۆیان له پارته کۆنه‌کانی تری باشور و رۆژهه‌ڵات جیا بکه‌نه‌وه.
په‌که‌که بۆ یه‌که‌م جار ته‌له‌فیزیونی ساته‌لیتی دامه‌زراند و ئه‌و دیواره سانسۆرانه‌ی روخاند که داگیرکه‌ران، کوردیان تێ خستبوو. له رێگای بانگهێشتن بۆ ده‌وڵه‌تی کوردیی ئه‌و ترسه‌ی ره‌وانده‌وه له ناو کورددا که که‌س نه‌وێرێت باسی ده‌وڵه‌تی کوردیی بکات. زاراوه‌ی باشور، باکور، رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوایان هێنایه‌وه کایه. ئه‌م زاراوانه له باشوری کوردستاندا له دوای ده‌سته‌ڵاتی مه‌لیک مه‌حمود و دروستکردنی عێراق کوێر بوو بوونه‌وه. جگه له‌مه‌ش په‌که‌که ئه‌وه‌ی پیشان دا که کورد ده‌توانێت رێکخستنێکی وا دروست بکات که پشت به جه‌ماوه‌ر ببه‌ستێت. ئه‌مه به پێچه‌وانه‌ی پارته کۆنه‌کانه‌وه که زیاتر له میلیشیای ده‌وڵه‌تێک ده‌چون و به بڕیارێکی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ش هه‌ڵده‌وه‌شان.
رێکه‌وتنی تورکیا و سوریا
سوریا له رێگای به‌کارهێنانی په‌که‌که‌وه ته‌نگی به تورکیا هه‌ڵچنی. تورکیا له سوریا به‌هێزتر بوو. بۆیه له جیاتی ئه‌وه‌ی له ژێر فشاری په‌که‌که‌دا له‌گه‌ڵ سوریادا رێک بکه‌وێت، رۆژی 06/10/1998 تورکیا دوا هه‌ڕه‌شه‌ی جه‌نگی به‌رامبه‌ر به سوریا راگه‌یاند. ئه‌نجام به‌وه شکایه‌وه که عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان رۆژی 19/10/1998 به‌یانی کرد که سوریای به‌جێ هێشتووه.
ئۆجه‌لان له جیاتی ئه‌وه‌ی خۆی بگه‌یه‌نێته لای پێشمه‌رگه‌کانی و خۆشی له‌سه‌ر قسه‌کانی بڕوات له قه‌ندیل، که‌چی رووی کرده ئه‌وروپا. به پێچه‌وانه‌ی قسه‌کانی جارانییه‌وه له ئیتالیا رۆژی 13/12/1998 له رێگای ته‌له‌فیزیۆنی "مێد تێڤێ"وه ده‌ریبڕی که پێشمه‌رگه‌کانی ئه‌وه 15 ساڵه به‌قسه‌ی ئه‌و ناڕۆن به‌ڕێوه و ئه‌گه‌ر خۆیان نه‌گۆڕن ئه‌وا ئه‌م واز له سه‌رکرده‌یی ده‌هێنێت. هه‌روه‌ها ئۆجه‌لان له‌گه‌ڵ "مێد تێڤێ"دا رۆژی 13/12/1999 به پێشمه‌رگه‌کانی رایگه‌یاند، که چه‌ک دابنێن و هه‌رچییه‌کیان له توانادایه بیکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێکی سیاسیی بدۆزنه‌وه بۆ شه‌ڕه‌که.
جگه له‌م قسه چاوه‌ڕوان نه‌کراوانه‌ی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان که گرتیشیان وتی:
"تورکیا و گه‌لی تورکییم خۆشده‌وێت و ره‌زامه‌ندم به‌وه‌ی که خزمه‌تیان بکه‌م (1)."
تورکیایه‌ک که به هه‌ڕه‌شه‌ی جه‌نگ دژی وڵاتێک ئۆجه‌لانی له سوریا دهرپهڕاندبێت و خۆی له وڵاتێکی تره‌وه به گرتوویی هێنابێتی، پێویستی به‌خزمه‌تی ئۆجه‌لانێک نییه، که به تاوانباری ده‌زانێت. ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه ئه‌وه‌یه که ئایا تورکیا چۆن ئۆجه‌لان به‌کارده‌هێنێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی. ئه‌و کات گۆڤاری "کۆنتراکت" ئەمەی نووسی: "هاریکارییکردنی ئۆجه‌لان وه‌کو خۆی ده‌ڵێت ده‌توانێت مه‌سه‌له‌که ببڕێنێته‌وه." به‌ڵام نه ئه‌وسا و تا ئێستاش حکومه‌تی تورکیی ئاماده نه‌بووه بڕیاری لێبوردن ده‌ربکات بۆ پێشمه‌رگه‌کانی په‌که‌که. له‌سه‌ر قسه و هه‌ڵوێسته تازه‌کانی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان رۆژنامه‌نووسێکی سویدیی نووسی که ئایا کورده‌کان و په‌که‌که ئۆجه‌لان به لاده‌ر تاوانبار ده‌که‌ن یان نا؟
به‌ڵام کورد به‌گشتیی دووره له‌وه‌وه، که سەرکردە و به‌رپرسه‌کانی بخاته ژێر پرسیاره‌وه. هۆی ئه‌مه‌ش له بنهڕهتددا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که کورد گه‌لێکی بێ کۆنتراکته. کۆنتراکتێک نییه له نێوانی ده‌سته‌ڵات و خه‌ڵکدا. ده‌سته‌ڵاتدارانی خاوه‌نی حوکمی موتڵه‌قن و ئه‌ندامه‌کانیشیان به‌ندن به بڕیاری ئه‌وانه‌وه. مرۆڤی به‌ند، مرۆڤێکی بێ‌ماف و ملکه‌چه. ئه‌رکی له‌سه‌ر شانه، به‌ڵام مافی نییه له بڕیاردا.
کوردستان یان ئۆجه‌لان
گرتنی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان هه‌وری داواکارییه سیاسییه‌کانی په‌که‌که‌ی ره‌وانده‌وه. کێشه‌که هاته سه‌ر شه‌خسی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان. چالاکییه‌کان ره‌نگی ئه‌م ههدهفهیان گرت. له چه‌ند هه‌وڵێکی شپرزانه، بێ هوده و ناماقوڵدا ژماره‌یه‌ک کرده‌وه‌یان ئه‌نجام دا. له ستۆکهۆڵم په‌که‌که کاغه‌زێکیان دابه‌ش کرد به ناو کورده‌کاندا، که بۆ به‌ردانی ئۆجه‌لان رۆژێک نه‌چن بۆ کار. نوسیبوویان: "من ئه‌مڕۆ له ماڵه‌وه ده‌مێنمه‌وه چونکه سه‌رۆکه‌که‌م گیراوه." ژماره‌یه‌ک ئافره‌ت ئاگریان له خۆیان به‌ردا به بێ ئه‌وه‌ی ئۆجه‌لان دژی ئه‌م قوربانیانه ده‌نگ هه‌ڵبڕێت. خۆپیشاندانێکی فراوان له ستۆکهۆڵم کرا لافیته و هاواره‌کان ئه‌مانه بوون:
ئۆجه‌لان میلله‌ته و میلله‌تیش ئێمه‌ین." "کوردستان ئۆجه‌لانه و ئۆجه‌لان کوردستان." له سه‌رده‌می هێتلەریشدا ئه‌ڵمانییه‌کان هاواریان ده‌کرد: "هێتله‌ر میلله‌ته و میلله‌ت هێتله‌ره."
ئه‌و لافیته و جوڵانه‌وانه‌ی په‌که‌که ده‌ریان خست، که له ده‌ره‌وه‌ی سنوری ئۆجه‌لان شتێکی تر نییه په‌که‌که پێی به‌رده‌وام بێت. کوردستان بۆ ئۆجه‌لانه نه‌ک ئۆجه‌لان بۆ کوردستان. ئه‌و کات ساڵی 1999 "کۆنتراکت" بڵاوی کرده‌وه: "په‌که‌که کوردستانی خسته سه‌ر ئۆجه‌لان و ئۆجه‌لانیش له ده‌ستی تورکدایه."
مانگرتن و پشتگیریی فراوان
دوای 13 ساڵ له گرتنی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانه‌وه، رۆژی 12/09/2012 مانگرتنی به‌نده‌کان له کوردستان و تورکیا ده‌ستی پێ کرد. داواکارییه‌کانی مانگرتووان بریتی بوون له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه:
1- هه‌لومه‌رجی ته‌ندروستیی، ئاسایش و ئازادیی بۆ رێبه‌ری په‌که‌که عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان. 2- مافی به‌رگریکردن له خۆ به زمانی کوردیی له به‌رده‌می دادگادا. 3- لابردنی ته‌گه‌ره له به‌رده‌می په‌روه‌رده‌دا به زمانی کوردیی.
مانگرتن ته‌شه‌نه‌ی کرد بۆ نزیکه‌ی 10 هه‌زار زیندانیی و پشتگیرییه‌کی فراوانی له ده‌ره‌وه لێ کرا. جگه له کوردستان له چه‌نده‌ها چالاکیی جۆربه‌جۆردا له ئه‌وروپاش خۆی نواند. مانگرتن 68 رۆژ به‌رده‌وام بوو. به‌ڵام ئایا گه‌یشته کوێ؟
رۆژی 17/11/2012 عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان رایگه‌یاند:
"ئه‌م چالاكیه جێگه‌ی خۆی گرتووه‌و به‌ئامانجی خۆی گه‌یشتووه، بۆیه با بێ هیچ دوودڵیه‌ك ده‌ستبه‌جێ كۆتایی به‌مانگرتن بهێنرێت (2)." ئایا ئامانجه‌که چی بوو؟
مانگرتووانیش بۆ سبه‌ینێ رۆژی 18/11 یه‌کسه‌ر مانگرتنیان شکاند‌و له وه‌ڵامی داواکه‌ی ئۆجه‌لاندا وتیان:
"وته‌کانی رێبه‌رمان بۆ ئێمه بنه‌ڕه‌تیین، بێ وتووێژ چیمان لێ داوا بکرێت‌و چی پێویست بێت ده‌یکه‌ین، ئه‌و بانگه‌وازه زۆر گرنگ‌و به‌نرخه (3)."
شکاندنی مانگرتن و کوژانه‌وه‌ی شه‌پۆلی پشتگیریی جه‌ماوه‌ر به قسه‌ی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان جاریکی تریش ده‌ریخست که جه‌ماوه‌ری کورد به‌نده به بڕیاری دهستهڵاتهکهیهوه. ئه‌م روداوه بوو به بناغه‌ی ئاماده‌کردنی نامه‌یه‌ک بۆ په‌که‌که‌و جه‌ماوه‌ری کورد له نه‌ورۆزدا له لایه‌ن عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانه‌وه. شایانی باسه که پشتگیریی فراوانی به‌نده‌کان ده‌رفه‌تێکی گه‌وره بوو که پرسی کورد بکه‌وێته سه‌ر ساحه‌ی سیاسه‌تی جیهان. پرسی ڤێتنام و خوارووی ئه‌فریقاش هه‌ر به شێوه‌یه‌کی وا بوو به جیهانیی و به ئه‌نجام گه‌شتن. به‌ڵام مرۆڤ ته‌نها به‌وه ده‌گات که به خه‌سڵه‌ته‌کانی ده‌بڕێت. له باشوری کوردستانیشدا دوای ره‌وی هاوڵاتیان بۆ سه‌ر سنور ساڵی 1991، کێشه‌ی کورد که‌وته به‌رنامه‌ی سیاسیی وڵاتانی جیهانه‌وه. پشتگیرییه‌کی فراوانی به‌ده‌ست هێنا به‌ڵام سه‌رکرده‌ی پارته‌کانی باشور به ئیشاره‌تی ئه‌مه‌ریکا چون بۆ لای سه‌ددام و کۆتای‌یان هێنا به پشتگیرییهکهو دۆستانی کوردیان شه‌رمه‌زار کرد.
نامه‌که‌ی نه‌ورۆزی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان
دوای نزیکه‌ی 30 ساڵ خه‌باتی چه‌کداریی و هه‌زاره‌ها قوربانیی، له نه‌ورۆزی ئه‌مساڵدا رۆژی 21/03/2013 عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان له نامه‌یه‌کدا داوای کرد که پێشمه‌رگه‌کانی په‌که‌که چه‌ک دابنێن و ئیتر به رێگای سیاسیی کێشه‌که چاره‌سه‌ر بکه‌ن. ناوبراو وتی: "تێکڕا گەیشتینە ئەو خاڵەی "با چیتر چەکەکان بێدەنگ ببن و فیکرەکان بکەونە لێدوان."
ئه‌م نامه‌یه له ئامه‌د بۆ جه‌ماوه‌رێکی زۆر فراوان خوێنرایه‌وه. په‌که‌که و کورد به‌گشتیی ملیان بۆ ئه‌م بڕیاره‌ی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان دا. موراد قهیرهڵان وتی: "بڕیاره‌کانی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان بڕیاری ئێمه‌ن." ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که ئه‌وان هیچیان پێ نییه به‌ده‌ر له‌وه‌ی که عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان بڕیاری له‌سه‌ر ئه‌دات. ژماره‌یه‌کی زۆر له روناکبیران که‌وتنه پیاهه‌ڵدانی ئه‌م نامه‌یه. به‌پێی هه‌لومه‌رجی بێمافیی و ملکه‌چیی، به‌ندبوونی خۆیان به بڕیاره‌که‌ی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانه‌وه له رێگای فکراندنهوه راگه‌یاند. داوای چه‌کدانانی په‌که‌که له لایه‌ن عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانه‌وه به ئاشتیی له‌قه‌ڵه‌م درا. یه‌کێتی، پارتی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی کورد هیچیان پێ نییه بیڵێن به‌ڵام بۆ تورکیا پێخۆشحالیی خۆیان بۆ به‌یانه‌که‌ی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ده‌ربڕی. ئه‌مه له کاتێکدا که سه‌رۆکوه‌زیرانی تورکیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئۆردوگان، رۆژی 07/01/2013 پێش سه‌فه‌ری بۆ ئه‌فریقا له زمانی "پوک میدیا"وه ته‌نانه‌ت:
"رەتی کردەوە كە بیر لە دەركردنی لێبوردنی گشتیی بۆ چەكدارانی پەكەكە بكاتەوە یان سەرۆكی پارتەكە بخاتە ژێر مانەوەی زۆرەملێ لەماڵەكەی خۆیدا، جەختیشیكردەوە كە ئەو هەواڵانە دوورن لە راستییەوە و ناكرێت رووبدەن، لانی كەم لە وادەی دەسەڵاتدارێتی حكومەتەكەی پارتی داد‌و گەشەپێداندا (4)."
هه‌روه‌ها ئۆردوگان رایگەیاند که "ئەو دیدار‌و كۆبوونەوانەی كە ئێستا لەگەڵ سەرۆكی پارتی كرێكارانی كوردستاندا ئەنجامدەدرێن، تەواوكاری ئەو هەنگاوانەی پێشوون كە حكومەت بە مەبەستی بەدیهێنانی ئاشتی لە سەرتاسەری وڵات‌دا هەوڵی بۆ دەدات."
لای هه‌موو کوردێک و جیهانیش رونه که هه‌نگاوه‌کانی پێشوی حکومه‌تی تورکیی چی بوون. بهکوشتچونی سێ ئافره‌تی چالاکوانی په‌که‌که له پاریس و هێرشه‌کانی سوپای تورکیا له‌سه‌ر سنور له کاتی ئه‌م به‌ناو ئاشتییه‌دا نموونه‌ی سیاسه‌تی حکومه‌تن. دوای بڕیاری کشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌کانی په‌که‌که‌ش له هه‌شتی مانگی پێنج‌دا، ئۆردوگان رۆژی 27/04/2013 وتی: "كۆتایی هاتنی تیرۆر شتێكی زۆر دڵخۆشكه‌ره (5)." ئۆردوگان پێشتر رایگه‌یاند که شه‌ڕی 29 ساڵه 300 ملیار دۆلار که‌وتووه له‌سه‌ر تورکیا. ناوبراو هه‌ر وه‌کو جاران وشه‌ی تیڕۆڕ به‌کارده‌هێنێت و له وه‌ڵامی ئه‌مه‌دا وتی که ئه‌و ناتوانێت له یاسا ده‌ربچێت. ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌ی حکومه‌تی تورکیاش سێ خاڵ ده‌گه‌یه‌نن:
1- به‌یانه‌که‌ی ئۆجه‌لان یه‌کێکه له‌و ئامرازانه‌ی که حکومه‌تی تورکیی له سیاسه‌تی خۆیدا به‌کاری هێنا. 2- پرسی کورد تا ئێستا له سنوری بازنه‌ی حکومه‌تدایه‌و بناغه‌یه‌کی یاسایی و موراڵیی نییه. 3- ئاشتیش له سه‌رانسه‌ری تورکیادا وه‌کو ئۆردوگان باسی ده‌کات تا ئێستا هه‌ر بێده‌نگکردنی چه‌که‌کانی په‌که‌که‌ی گه‌یاندووه.
پرسیاری "کۆنتراکت"
"کۆنتراکت" ده‌یه‌وێت بپرسێت: بۆچی پاش 14 ساڵ له گرتنی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان بۆ یه‌که‌م جار حکومه‌تی تورکیی له رێگای عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانه‌وه ده‌یه‌وێت چه‌ک به په‌که‌که دابنێت؟ ئایا ئه‌مه چ په‌یوه‌ندییه‌کی ده‌بێت به سیاسه‌تی نێوان تورکیا‌و عێراقه‌وه؟ چۆن له‌سه‌ر حکومه‌تی هه‌رێم ده‌که‌وێت؟
ئایا راستیی بهکوشتچوونی ساکینه جانسز و دوو هاوڕێکه‌ی له پاریس رۆژی 09/01/2013 چییه؟
ئایا چاره‌نوسی پێشمه‌رگه‌کانی په‌که‌که چی ده‌بێت؟ ئایا عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان به‌ره‌و کوێ رێنماییان ده‌کات؟
رێکه‌وتن و ئاشتیی
ئاشتیی له رێکه‌وتنی نێوان دوو لایه‌نی ناکۆکدا دروست ده‌بێت. مه‌لیک مه‌حمود 90 ساڵ به‌ر له ئێستا ئه‌م پره‌نسیپه‌ی بۆ کورد داڕشتووه:
"هاوکاریی له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌نێکدا بۆ سیاسه‌تێکی هاوبه‌ش ده‌بێت به‌پێی رێکه‌وتنێکی زامنکراو بێت که به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ردوو لا بسه‌لمێنێت."
یه‌که‌م، عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان چونکه حه‌پسی ئه‌و لایه‌نه‌یه که به حساب کورد گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ده‌کات هه‌رگیز ناتوانێت خۆی لایه‌ن بێت.
دووه‌م، جگه له به‌یانه‌که‌ی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان و هه‌وڵه‌کانی میت و حکومه‌تی تورکیی له‌گه‌ڵ ناوبراودا هه‌تا ئێستا هیچ به‌یانێکی رێکه‌وتن ده‌رنه‌چووه که به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی کوردی تیا سه‌لمابێت و ببێت به بناغه‌ی سیاسه‌تێکی هاوبه‌ش. ته‌نانه‌ت حکومه‌تی تورکیی ئاماده نییه به‌یانی لێبوردنیش ده‌ربکات بۆ ئه‌ندامانی په‌که‌که. جگه له‌مه دوای به‌یانه‌که‌ی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان به زمانێکی ئیهانه حکومه‌تی تورکیی داوای ده‌کرد که پێشمه‌رگه‌کانی په‌که‌که ئه‌بێت چه‌که‌کانیان له‌ناو تورکیادا به‌جێ بهێڵن ئنجا له سنوری تورکیا بچنه ده‌ره‌وه. ئه‌مه‌ش دانانی مه‌رجه به‌سه‌ر لایه‌نێکی شکاو و تهسلیمبوودا. بۆیه ئه‌و حاڵه‌ته‌ی ئێستا هه‌یه جێگای گومانه رێکه‌وتن و "ئاشتیی" بێت. راستییه‌که‌ی ئه‌مه‌یه:
سه‌رۆکوه‌زیرانی تورکیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئۆردوگان له سه‌ره‌تاوه رۆژی 10/01/2013 رونی کرده‌وه که: "كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی زیندانیكراوی په‌كه‌كه بۆ ئه‌وه‌یه په‌كه‌كه چه‌ك دابنێن و تورکیا به‌جێبێڵن. ئۆجه‌لانیش بۆ قۆناغی یه‌كه‌م مه‌رجی ئه‌وه‌ی هه‌بووه بارودۆخی له زینداندا باش بكرێت و رێگای پێبدرێت په‌یوه‌ندیی هه‌بێت له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه (6)."
ده‌رئه‌نجام
روداوه‌کان ده‌ریده‌خه‌ن که جوڵانه‌وه خۆبهستهکانی کورد به وڵاتانی ناوچه‌که‌وه هه‌رچه‌نده به قسه لافی ئایدۆلۆجیی و مافه‌کانی کوردیان لێ داوه به‌ڵام له کرده‌وه‌دا ئامرازێک بوون به‌ده‌ست وڵاتانی دهستێخهرهوه. بۆ نموونه، ساڵی 1970 کاتێک حکومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ مه‌لا مسته‌فا رێکه‌وت ئیتر ئیشی به جه‌لالیی، که خۆبهستی عێراق بوو، نه‌ما و ئه‌نجام جه‌لالیی ئاشبه‌تاڵی کرد. ساڵی 1975 کاتێک عێراق له‌گه‌ڵ ئێران رێکه‌وت ئێران ئیشی به جوڵانه‌وه‌ی چه‌کداریی کورد نه‌ماو ئه‌نجام له یه‌ک حه‌فته‌دا جوڵانه‌وه‌که هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
ئه‌م جوڵانه‌وه خۆبهستانهی کورد به پێی هه‌ده‌ف و سروشتی خۆیان جه‌ماوه‌رێکی ملکه‌چ دروست ده‌که‌ن که ده‌یه‌وێت ده‌سته‌ڵاتێکی ره‌ها له خۆی دروست بکات، بێمافیی خۆی ته‌سلیم بکات، ملکه‌چیی خۆی رابگه‌یه‌نێت و به‌ند بێت به بڕیاره‌کانییه‌وه. کێشه‌ی یه‌که‌م لای ئه‌م جه‌ماوه‌ره ده‌سته‌ڵاته رههاکهیه نه‌ک به‌هاکانی نموونه‌ی ئازادیی، پره‌نسیپه‌کانی به‌ڕێوه‌بردن و نیشتیمان. بۆیه ئاساییه که تا ئێستاش عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان له‌ناو به‌ندیخانه‌ی تورکیاوه حوکم بکات به‌سه‌ر رێکخراوی پهکهکهداو به ناچاریی تورکیایان پێ چۆڵ بکات له پێناوی باشکردنی باری خۆیدا له زیندان. ئه‌مه له کاتێکدا که که‌مترین مه‌رجی سیاسیبوونی ده‌سته‌ڵات و ویستی خه‌ڵک پێویستی به‌وه ده‌کرد که له کاتی خۆیدا، وه‌کو "کۆنتراکت" رای وابوو، ده‌ستبه‌جێ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان وه‌کو به‌ندێک حساب بکرێت و ره‌وایی هیچ بڕیارێکی نه‌مێنێت به‌سه‌ر په‌که‌که‌دا. به‌ڵام نه عه‌بدوڵای رابه‌ر ئه‌م هه‌نگاوه‌ی نا و نه په‌که‌که‌ش تا ئێستا توانیویه‌تی خۆی له "رابه‌ری رۆحیی" رزگار بکات. گه‌لێک مه‌رجی نه‌بێت له سه‌ر ده‌سته‌ڵات هه‌میشه بێ حساب ملکه‌چیی خۆی بۆ تازه ده‌کاته‌وه. ئه‌م دیارده‌یه له باشوری کوردستانیشدا له ده‌نگدان بۆ ده‌ستور و هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق و کوردستاندا ده‌رکه‌وتووه. ئه‌مه بێتواناییه‌کی گه‌وره‌ی کورده که بزاڤی په‌که‌که که به حساب هیوای گه‌لێکی 40 ملوێنیی بێنێته دی سه‌ری له ده‌ستی میتی تورکییدا عاسی ببێت و نه‌توانێت سه‌رکردایه‌تییه‌کی تازه هه‌ڵبژێرێت، بێ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان هه‌ر له‌ش بێت. ئه‌مه‌ش پیشانی ئه‌دات که بناغه‌ی شکستی جوڵانه‌وه‌کانی کورد دابڕانێتی له مێژووی خۆی و دروستبوونیانه به چه‌ک و پاره‌ی وڵاتێکی داگیرکه‌ری کوردستان دژی وڵاتێکی تر. چونکه له ئه‌نجامی کرده‌وه‌ییدا به‌وه ده‌شکێته‌وه که پرسی کورد و هه‌ستی کورد له لایه‌ن بێگانه‌وه به‌کاردێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی بێگانه. ئه‌م جوڵانهوانهش نه ده‌توانن سه‌رکرده‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی دروست بکه‌ن نه کورد به مافه‌کانی بگه‌یه‌نن. به پێجه‌وانه‌وه، کێشه‌ی کورد ده‌بێت به که‌ره‌سه‌یه‌کی بازرگانیی بۆ ژماره‌یه‌ک.
تێگه‌شتنی زانستیی
له رووی زانستییه‌وه هه‌ڵه‌یه داوای شتێکی تر له بکه‌رێک بکرێت جیاواز له‌وه‌ی که کردویه‌تی. بۆیه "کۆنتراکت" نهسیحهتکردن به راست نازانێت. داوای سه‌رئاوکه‌وتن له به‌رد ناکات. لای هه‌ڵه‌یه بڵێت ده‌بوو فڵان حیزب یان ده‌سته‌ڵاتدار فڵان شتی نه‌کردایه یان فڵان شتی بکردایه. به‌ڵام "کۆنتراکت" ئه‌و تێگه‌شتنه ده‌خاته روو که پره‌نسیپه زانستییه‌کان به‌ده‌ر له نه‌ریت و کۆیله‌یه‌تیی له بارێکی وادا دروستی ده‌که‌ن. له حاڵه‌تێکدا به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه کێشه‌ی یه‌که‌م و هه‌ده‌ف بێت:
1. رێکخراوێک سه‌رکرده‌که‌ی وڵاتێکی وه‌کو تورکیا به‌و شێوه‌یه بیگرێت به‌یانێک ده‌رده‌کات تیایدا رونی ده‌کاته‌وه که له‌و رۆژه‌وه سه‌رکرده‌که‌یان له ده‌ستی دوژمنهکهیاندایه له سه‌رکرده‌یی که‌وتووه، نوێنه‌ری شه‌خسی خۆیه‌تی و رێکخراو حساب بۆ بڕیاری ناکات.
2. عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان مادام له به‌ندیخانه‌ی تورکیادایه هه‌ڵه‌یه ئه‌و لایه‌نه بێت که تورکیا گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا بکات ده‌رباره‌ی پرسی کورد. عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان حه‌پسه ناتوانێت لایه‌ن بێت.
کۆنتراکت نیگه‌رانه به‌وه‌ی که رێکخراوێک 29 ساڵ خۆی رێکبخات و بجه‌نگێت که‌چی به قسه‌ی سه‌رکرده‌یه‌کی گیراوی له وڵاته‌که‌ی بچێته ده‌ره‌وه. کۆنتراکت نیگه‌رانه به‌وه‌ی که په‌که‌که نه‌توانێت خۆی له "رابه‌ری رۆحیی" رزگار بکات و به شێوه‌یه‌کی تر خۆی رێکبخاته‌وه. کۆنتراکت حه‌رامی کردووه کێشه‌ی کورد له ناکۆکیی ده‌وله‌تاندا بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی بێگانه به‌کاربێت و کورد دارده‌ست بێت. کۆنتراکت ده‌یه‌وێت گه‌لی کورد خۆی ئازاد بکات له رێکخراوی دهستێخراو به کولتور‌و داموده‌زگاکانیانه‌وه. کۆنتراکت ده‌یه‌وێت گه‌لانی ناوچه‌که وه‌کو پشت و سامانی مرۆڤیی له‌یه‌کتر بڕوانن نه‌ک وه‌کو دوژمن و مه‌ترسیی.
سه‌رچاوه‌کان:
1)
گۆڤاری کۆنتراکت، ژماره 4 ساڵی 19882)
زیندانییه مانگرتووه‌كانی باكور كۆتاییان به‌مانگرتن هێنا3)
ئه‌ردۆگان: رێگه‌ناده‌ین كه‌س ئه‌م قۆناغه تێكبدات و رۆژی ئه‌وه نییه به چاوی خیانه‌ت سه‌یری یه‌كتر بكه‌ین4)
ئۆجه‌لان: داوای كۆتایهێنان به‌مانگرتن ده‌كات5)
ئه‌ردۆگان ئامانجی كۆبونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان ئاشكراده‌كات